Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Ayah: (255) Surah: Al-Baqarah
ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلۡحَيُّ ٱلۡقَيُّومُۚ لَا تَأۡخُذُهُۥ سِنَةٞ وَلَا نَوۡمٞۚ لَّهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۗ مَن ذَا ٱلَّذِي يَشۡفَعُ عِندَهُۥٓ إِلَّا بِإِذۡنِهِۦۚ يَعۡلَمُ مَا بَيۡنَ أَيۡدِيهِمۡ وَمَا خَلۡفَهُمۡۖ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيۡءٖ مِّنۡ عِلۡمِهِۦٓ إِلَّا بِمَا شَآءَۚ وَسِعَ كُرۡسِيُّهُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَۖ وَلَا يَـُٔودُهُۥ حِفۡظُهُمَاۚ وَهُوَ ٱلۡعَلِيُّ ٱلۡعَظِيمُ
{گەورەترین ئایەت لە قورئاندا} [ اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ ] خوای گه‌وره‌ زاتی پیرۆزی الله ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ هیچ په‌رستراوێكی به‌حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ جگه‌ له‌و كه‌ خوایه‌كه‌ هه‌میشه‌ زیندووه‌ هیچ كاتێك مردنی به‌سه‌ردا نایات و له‌ناوچوونی نیه‌ وه‌ هه‌ڵسوڕێنه‌ری ئیش و كاروباری خه‌ڵكی و بوونه‌وه‌ره‌ [ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ ] نه‌ وه‌نه‌وزه‌و خه‌وه‌نوچكه‌ ئه‌یباته‌وه‌ وه‌ نه‌ خه‌ویشی لێ ئه‌كه‌وێ [ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی یه‌ و ئه‌وه‌ی له‌ نێوانیاندایه‌ هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌ [ مَنْ ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ ] هیچ كه‌سێك ناتوانێ شه‌فاعه‌ت بكات له‌لای خوای گه‌وره‌ ئیلا به‌ئیزنی خوای گه‌وره‌ نه‌بێ كه‌ ئیزن بدات بۆ تكاكارو تكابۆكراوه‌ [ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ] خوای گه‌وره‌ زانیاری هه‌یه‌ به‌وه‌ی كه‌ له‌ پێشیانه‌وه‌یه‌ كه‌ قیامه‌ته‌ وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ دوایانه‌وه‌یه‌ كه‌ دونیایه‌، یاخود زانیاری هه‌یه‌ به‌ رابردوو ئێستاو داهاتوو [ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ ] به‌ڵام مرۆڤه‌كان هیچ زانیاریه‌كیان به‌خوای گه‌وره‌و سیفاته‌كانی نیه‌ ته‌نها مه‌گه‌ر شتێك كه‌ خوای گه‌وره‌ خۆی ویستی لێی بێ و له‌ قورئاندا ده‌رباره‌ی خۆی ڕوونی كردبێته‌وه‌ [ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ ] وه‌ كورسی خوای گه‌وره‌ فراوانه‌ به‌فراوانی هه‌ر حه‌وت ئاسمان و هه‌ر حه‌وت زه‌وی یه‌كه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئه‌فه‌رمووێ: (الْكُرْسِيُّ مَوْضِعُ الْقَدَمَيْنِ), (صححه الألباني في تَخْرِيجِ الطَّحَاوِيَّة ص: ٣١١) واته‌: كورسی شوێن هه‌ردوو پێی خوای گه‌وره‌یه‌ كه‌ چۆنیه‌ته‌كه‌ی ته‌نها خوای گه‌وره‌ خۆی ده‌یزانێت، وه‌ سیفاتی خوای گه‌وره‌ له‌ سیفاتی دروستكراوه‌كان ناچێت [ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا ] وه‌ پاراستنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی و هه‌ڵگرتنی خوای گه‌وره‌ ماندوو ناكات و قورس نیه‌ لای خوای گه‌وره‌ [ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ (٢٥٥) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ به‌رزه‌ له‌ زاتی پیرۆزیدا له‌سه‌رووی عه‌رشی پیرۆزه‌وه‌یه‌، وه‌ له‌ ناو و سیفات و تواناو ده‌سه‌ڵاتی، وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر گه‌وره‌یه‌، كه‌ ئه‌م ئایه‌تی كورسی یه‌ گه‌وره‌ترین ئایه‌ته‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا وه‌ فه‌زڵی زۆر گه‌وره‌یه‌
Ang mga Tafsir na Arabe:
 
Salin ng mga Kahulugan Ayah: (255) Surah: Al-Baqarah
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Indise ng mga Salin

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Isara