Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Ayah: (14) Surah: Al-‘Ankabūt
وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوۡمِهِۦ فَلَبِثَ فِيهِمۡ أَلۡفَ سَنَةٍ إِلَّا خَمۡسِينَ عَامٗا فَأَخَذَهُمُ ٱلطُّوفَانُ وَهُمۡ ظَٰلِمُونَ
نوح پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم نۆسەدو پەنجا ساڵ بانگەوازى قەومەكەى كرد! [ وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَى قَوْمِهِ ] وە بە دڵنیایی ئێمە نوحمان صلى الله علیه وسلم بۆ لای قەومەكەی نارد [ فَلَبِثَ فِيهِمْ أَلْفَ سَنَةٍ إِلَّا خَمْسِينَ عَامًا ] وە هەزار ساڵ پەنجا كەم، واتە: نۆ سەدو پەنجا ساڵ لەناویان مایەوەو دەعوەو بانگەوازی ئەكرد بە شەو و رۆژو نهێنى و ئاشكراو تاك و كۆمەڵ، تەنها پێغەمبەرایەتیەكەی نۆ سەدو پەنجا ساڵ بووە نەك هەموو تەمەنى (ئەمە دڵدانەوەى پێغەمبەرى خوایە صلى الله علیه وسلم واتە خەفەت مەخۆ كە خەڵكى ئیمانت پێ ناهێنن) [ فَأَخَذَهُمُ الطُّوفَانُ ] دوای ئەوەی كە باوەڕیان نەهێنا زریانەكە هات و خوای گەورە بردنییەوەو لەناوی بردن [ وَهُمْ ظَالِمُونَ (١٤) ] وە ئەوان ستەمیان لە خۆیان كرد بەوەی كە ئیمانیان نەهێنا (هەركەسێك كوفرو تاوان بكات ئەوا زوڵم و ستەمى لە خۆى كردووە چونكە خۆى دۆڕاندووەو بەرەو دۆزەخ بەڕێ كەوتووە) .
Ang mga Tafsir na Arabe:
 
Salin ng mga Kahulugan Ayah: (14) Surah: Al-‘Ankabūt
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Indise ng mga Salin

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Isara