Check out the new design

Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ni Ṣalāḥuddīn * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Surah: Āl-‘Imrān   Ayah:
يَٰٓأَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ لِمَ تَلۡبِسُونَ ٱلۡحَقَّ بِٱلۡبَٰطِلِ وَتَكۡتُمُونَ ٱلۡحَقَّ وَأَنتُمۡ تَعۡلَمُونَ
[ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لِمَ تَلْبِسُونَ الْحَقَّ بِالْبَاطِلِ ] ئه‌ی ئه‌هلی كتاب بۆ حه‌ق و باتڵ تێكه‌ڵ ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له‌ خه‌ڵك بشێوێنن [ وَتَكْتُمُونَ الْحَقَّ وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ (٧١) ] وه‌حه‌قه‌كه‌ ئه‌شارنه‌وه‌ كه‌ هاتنی پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ - صلی الله علیه وسلم - له‌ كاتێكدا ئه‌زانن كه‌ محمد پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ - صلی الله علیه وسلم - له‌ كتابه‌كانی ئێوه‌دا ئه‌و موژده‌یه‌تان پێدراوه‌ .
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَقَالَت طَّآئِفَةٞ مِّنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ ءَامِنُواْ بِٱلَّذِيٓ أُنزِلَ عَلَى ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَجۡهَ ٱلنَّهَارِ وَٱكۡفُرُوٓاْ ءَاخِرَهُۥ لَعَلَّهُمۡ يَرۡجِعُونَ
[ وَقَالَتْ طَائِفَةٌ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ آمِنُوا بِالَّذِي أُنْزِلَ عَلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَجْهَ النَّهَارِ وَاكْفُرُوا آخِرَهُ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ (٧٢) ] كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌هلی كتاب سه‌ركرده‌و گه‌وره‌كانیان به‌ جووله‌كه‌كانیان وت: له‌سه‌ره‌تای ڕۆژ به‌یانی زووه‌كه‌ی ئێوه‌ش بڕۆن ئیمان بێنن به‌و شته‌ی كه‌ بۆ سه‌ر باوه‌ڕداران دابه‌زیوه‌و موسڵمان بن و نوێژى به‌یانیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و كۆتایی ڕۆژ ئێواره‌كه‌ی كافر ببنه‌وه‌ به‌ڵكو هه‌ندێك له‌وانه‌ی كه‌ شه‌ك و گومانیان هه‌یه‌ ئه‌وانیش هه‌ڵگه‌ڕێنه‌وه‌و پاشگه‌ز ببنه‌وه‌ .
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَلَا تُؤۡمِنُوٓاْ إِلَّا لِمَن تَبِعَ دِينَكُمۡ قُلۡ إِنَّ ٱلۡهُدَىٰ هُدَى ٱللَّهِ أَن يُؤۡتَىٰٓ أَحَدٞ مِّثۡلَ مَآ أُوتِيتُمۡ أَوۡ يُحَآجُّوكُمۡ عِندَ رَبِّكُمۡۗ قُلۡ إِنَّ ٱلۡفَضۡلَ بِيَدِ ٱللَّهِ يُؤۡتِيهِ مَن يَشَآءُۗ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٞ
[ وَلَا تُؤْمِنُوا إِلَّا لِمَنْ تَبِعَ دِينَكُمْ ] وه‌ جووله‌كه‌ هه‌ندێكیان به‌هه‌ندێكیان وت: ئیمان مه‌هێنن و باوه‌ڕ مه‌كه‌ن ته‌نها به‌و كه‌سانه‌ نه‌بێ كه‌ شوێنى دینه‌كه‌ی ئێوه‌ كه‌وتوونه‌ [ قُلْ إِنَّ الْهُدَى هُدَى اللَّهِ ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئه‌ى محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: هیدایه‌ت هه‌ر هیدایه‌تی خوایه‌و به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌ [ أَنْ يُؤْتَى أَحَدٌ مِثْلَ مَا أُوتِيتُمْ أَوْ يُحَاجُّوكُمْ عِنْدَ رَبِّكُمْ ] ئه‌مه‌ هه‌ر له‌ قسه‌ی جووله‌كه‌كانه‌ كه‌ حه‌سوودی به‌ ئیمانداران ئه‌به‌ن كه‌ پێغه‌مبه‌ریان بۆ هاتووه‌و كتابیان بۆ هاتووه‌، ئه‌ڵێن ئه‌و زانیارییه‌ى پێتانه‌ ئاشكراى مه‌كه‌ن بۆ موسڵمانان با فێر نه‌بن و هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌ی ئێوه‌یان پێ نه‌درێ یان لای خوای گه‌وره‌ نه‌یكه‌نه‌ به‌ڵگه‌ به‌سه‌رتانه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ حه‌قه‌كه‌مان ناسیوه‌و شوێنی نه‌كه‌وتووینه‌ [ قُلْ إِنَّ الْفَضْلَ بِيَدِ اللَّهِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بفه‌رمه‌: فه‌زڵی پێغه‌مبه‌رایه‌تی و دینی ئیسلام به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌ [ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (٧٣) ] به‌هه‌ر كه‌سێكی ئه‌به‌خشێت كه‌ خۆی ویستی لێ بێت و شایه‌نی بێت، وه‌ فه‌زڵ و چاكه‌ی خوای گه‌وره‌ یه‌كجار فراوانه‌ .
Ang mga Tafsir na Arabe:
يَخۡتَصُّ بِرَحۡمَتِهِۦ مَن يَشَآءُۗ وَٱللَّهُ ذُو ٱلۡفَضۡلِ ٱلۡعَظِيمِ
[ يَخْتَصُّ بِرَحْمَتِهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ (٧٤) ] خوای گه‌وره‌ ڕه‌حمه‌ت و پێغه‌مبه‌رایه‌تی خۆی تایبه‌ت ئه‌كات به‌هه‌ر كه‌سێك ویستی لێ بێت وه‌ خواى گه‌وره‌ خاوه‌نى فه‌زڵى زۆر گه‌وره‌یه‌ (كه‌ لێره‌ پێغه‌مبه‌ری خواو - صلی الله علیه وسلم - ئوممه‌ته‌كه‌ی تایبه‌ت كرد به‌م فه‌زڵه‌) .
Ang mga Tafsir na Arabe:
۞ وَمِنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ مَنۡ إِن تَأۡمَنۡهُ بِقِنطَارٖ يُؤَدِّهِۦٓ إِلَيۡكَ وَمِنۡهُم مَّنۡ إِن تَأۡمَنۡهُ بِدِينَارٖ لَّا يُؤَدِّهِۦٓ إِلَيۡكَ إِلَّا مَا دُمۡتَ عَلَيۡهِ قَآئِمٗاۗ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ قَالُواْ لَيۡسَ عَلَيۡنَا فِي ٱلۡأُمِّيِّـۧنَ سَبِيلٞ وَيَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلۡكَذِبَ وَهُمۡ يَعۡلَمُونَ
[ وَمِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ مَنْ إِنْ تَأْمَنْهُ بِقِنْطَارٍ يُؤَدِّهِ إِلَيْكَ ] كه‌ له‌ناو ئه‌هلی كتابیشدا كه‌سانێك هه‌ن كه‌ ئه‌گه‌ر قینتارێك واته‌: سه‌د ڕه‌تڵ ئاڵتوون یان پاره‌یه‌كى یه‌كجار زۆری به‌ئه‌مانه‌ت له‌لا دابنێی بۆت ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ [ وَمِنْهُمْ مَنْ إِنْ تَأْمَنْهُ بِدِينَارٍ لَا يُؤَدِّهِ إِلَيْكَ ] وه‌ هه‌یشیانه‌ ته‌نها یه‌ك دینارێكی به‌ ئه‌مانه‌ت له‌لا دابنێی بۆت ناگه‌ڕێنێته‌وه‌و خیانه‌ت و ناپاكی لێ ئه‌كات [ إِلَّا مَا دُمْتَ عَلَيْهِ قَائِمًا ] ئیلا ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ڵگه‌و شایه‌ت و ئه‌و شتانه‌ت هه‌بێت و به‌زۆر لێی وه‌ربگریته‌وه‌ [ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا لَيْسَ عَلَيْنَا فِي الْأُمِّيِّينَ سَبِيلٌ وَيَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ (٧٥) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وتیان: عه‌ره‌به‌ نه‌خوێنده‌واره‌كان كه‌ ئه‌هلی كتاب نین چه‌ندێ زوڵم و خیانه‌تیان لێ بكه‌ین ئه‌وه‌ ئاساییه‌و گوناهبار نابین وه‌ ئه‌م شته‌ له‌ كتابه‌كانمان و له‌ دینه‌كه‌ماندا هه‌یه‌، درۆیان بۆ خوای گه‌وره‌ هه‌ڵئه‌به‌ست و به‌ناوى خواى گه‌وره‌وه‌ قسه‌یان ده‌كرد وه‌ خۆشیان ئه‌یانزانی كه‌ درۆ ئه‌كه‌ن و ئه‌م شته‌ ڕاست نیه‌ و خیانه‌ت و حه‌رامه‌ .
Ang mga Tafsir na Arabe:
بَلَىٰۚ مَنۡ أَوۡفَىٰ بِعَهۡدِهِۦ وَٱتَّقَىٰ فَإِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُتَّقِينَ
[ بَلَى مَنْ أَوْفَى بِعَهْدِهِ وَاتَّقَى ] به‌ڵێ هه‌ر كه‌سێك وه‌فای هه‌بێ به‌رامبه‌ر به‌ عه‌هدو په‌یمانی و ماڵی خه‌ڵكی بگه‌ڕێنێته‌وه‌، یان وه‌فای هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و عه‌هدو په‌یمانه‌ى كه‌ به‌ خوای گه‌وره‌ی داوه‌ كه‌ ئیمان به‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - بێنن، وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكات و ماڵی خه‌ڵكی به‌ناحه‌ق نه‌خوات و ئه‌مانه‌تی خه‌ڵكی بگه‌ڕێنێته‌وه‌ [ فَإِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَّقِينَ (٧٦) ] ئه‌وه‌ هه‌ر كه‌سێك به‌و شێوازه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكات به‌دڵنیایى خوای گه‌وره‌ خۆشی ئه‌وێ .
Ang mga Tafsir na Arabe:
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَشۡتَرُونَ بِعَهۡدِ ٱللَّهِ وَأَيۡمَٰنِهِمۡ ثَمَنٗا قَلِيلًا أُوْلَٰٓئِكَ لَا خَلَٰقَ لَهُمۡ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ وَلَا يُكَلِّمُهُمُ ٱللَّهُ وَلَا يَنظُرُ إِلَيۡهِمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ وَلَا يُزَكِّيهِمۡ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ
[ إِنَّ الَّذِينَ يَشْتَرُونَ بِعَهْدِ اللَّهِ وَأَيْمَانِهِمْ ثَمَنًا قَلِيلًا ] پیاوێك له‌ بازاڕ شتێكى ده‌فرۆشت سوێندى خوارد به‌ خواى گه‌وره‌ كه‌ ئه‌وه‌نده‌ى پێداوه‌ پێیشى نه‌دابوو راستى نه‌ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى فێڵ له‌ موسڵمانێك بكات خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند و فه‌رمووى: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ عه‌هدو به‌ڵێنی خوای گه‌وره‌و سوێند خواردن به‌درۆ ئه‌گۆڕنه‌وه‌ به‌ نرخێكی كه‌م، واته‌ دونیاى پێ ده‌ست ده‌خه‌ن [ أُولَئِكَ لَا خَلَاقَ لَهُمْ فِي الْآخِرَةِ ] ئه‌وانه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت هیچ به‌شێكیان نیه‌ له‌ ئه‌جرو پاداشت [ وَلَا يُكَلِّمُهُمُ اللَّهُ وَلَا يَنْظُرُ إِلَيْهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلَا يُزَكِّيهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٧٧) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت قسه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكات وه‌ ته‌ماشایان ناكات وه‌پاكیان ناكاته‌وه‌ له‌ تاوان وه‌ سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه‌، (ئه‌شعه‌س) ده‌فه‌رمێت ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر من دابه‌زى كه‌ بیرێكم هه‌بوو له‌ناو زه‌وى ئامۆزایه‌كم، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: كێ شایه‌تته‌؟ وتم: شایه‌تم نیه‌، فه‌رمووى: ده‌بێت ئه‌و سوێند بخوات، وتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌ لایه‌وه‌ ئاساییه‌ سوێند ده‌خوات، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: هه‌ركه‌سێك به‌درۆ سوێند بخوات بۆ ئه‌وه‌ى ماڵى موسڵمانێك داگیر بكات و بخوات به‌ ناحه‌ق ئه‌وه‌ له‌ رۆژى قیامه‌ت ده‌گات به‌ خواى گه‌وره‌و لێى توڕه‌یه‌، خواى گه‌وره‌یش بۆ به‌راستدانانى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند.
Ang mga Tafsir na Arabe:
 
Salin ng mga Kahulugan Surah: Āl-‘Imrān
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ni Ṣalāḥuddīn - Indise ng mga Salin

Isinalin ni Salahuddin Abdulkarim.

Isara