Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Ayah: (101) Surah: An-Nisā’
وَإِذَا ضَرَبۡتُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَلَيۡسَ عَلَيۡكُمۡ جُنَاحٌ أَن تَقۡصُرُواْ مِنَ ٱلصَّلَوٰةِ إِنۡ خِفۡتُمۡ أَن يَفۡتِنَكُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْۚ إِنَّ ٱلۡكَٰفِرِينَ كَانُواْ لَكُمۡ عَدُوّٗا مُّبِينٗا
{كورتكردنەوەی نوێژەكان لەكاتی سەفەردا} [ وَإِذَا ضَرَبْتُمْ فِي الْأَرْضِ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَنْ تَقْصُرُوا مِنَ الصَّلَاةِ إِنْ خِفْتُمْ أَنْ يَفْتِنَكُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا ] وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ئێوه‌ سه‌فه‌رتان كرد له‌سه‌ر زه‌ویدا ئه‌وا تاوانبار نابن كه‌ نوێژه‌كانتان كورت بكه‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌وه‌ ترسان كافران تووشی فیتنه‌تان بكه‌ن و به‌سه‌رتاندا زاڵ بن و بتانكوژن واته‌: له‌ كاتی ترسدا كه‌ له‌ سه‌ره‌تادا نوێژ كورت ئه‌كرایه‌وه‌ ته‌نها له‌ كاتی ترس، وه‌ ئه‌گه‌ر ترس نه‌بوایه‌ نوێژ كورت نه‌ئه‌كرایه‌وه‌ به‌ڵام پاشان له‌ سوننه‌تدا هاتووه‌ كه‌ هه‌ر كه‌سێك سه‌فه‌ری كرد وه‌ ترسیشی له‌سه‌ر نه‌بوو ئه‌وه‌ هه‌ر نوێژه‌كانی كورت ئه‌كاته‌وه‌و پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - وه‌ صه‌حابه‌ش دوای پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - كردوویانه‌ [ إِنَّ الْكَافِرِينَ كَانُوا لَكُمْ عَدُوًّا مُبِينًا (١٠١) ] به‌ دڵنیایى كافران بۆ ئێوه‌ی موسڵمان دوژمنێكی زۆر ئاشكران و دژایه‌تی خۆیان بۆ ئێوه‌ ئاشكرا كردووه‌.
Ang mga Tafsir na Arabe:
 
Salin ng mga Kahulugan Ayah: (101) Surah: An-Nisā’
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Indise ng mga Salin

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Isara