Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Ayah: (105) Surah: An-Nisā’
إِنَّآ أَنزَلۡنَآ إِلَيۡكَ ٱلۡكِتَٰبَ بِٱلۡحَقِّ لِتَحۡكُمَ بَيۡنَ ٱلنَّاسِ بِمَآ أَرَىٰكَ ٱللَّهُۚ وَلَا تَكُن لِّلۡخَآئِنِينَ خَصِيمٗا
[ إِنَّا أَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ئێمه‌ ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌مان بۆ دابه‌زاندوویت كه‌ حه‌قه‌ [ لِتَحْكُمَ بَيْنَ النَّاسِ ] بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ حوكم و بڕیار له‌ نێوان خه‌ڵكیدا بده‌ی به‌حه‌ق و دادپه‌روه‌ری [ بِمَا أَرَاكَ اللَّهُ ] به‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ نیشانت ئه‌دا به‌وه‌حی یان به‌ ئیلهام یان ڕێنماییت ده‌كات [ وَلَا تَكُنْ لِلْخَائِنِينَ خَصِيمًا (١٠٥) ] هۆی هاتنه‌ خواره‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌: پیاوێك له‌ مونافیقان له‌ (به‌نی ئه‌به‌یڕه‌ق) له‌ جووله‌كه‌یه‌ك خواردن و چه‌ك و ئه‌و شتانه‌ی دزی، وه‌ دواتر پیاوچاكێكی له‌ ئه‌نصاریه‌كان پێ تۆمه‌تبار كرد، دوای ئه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ خه‌ڵكى هه‌ستیان كرد كه‌ دزه‌كه‌ كێیه‌و چوون له‌لای پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - به‌رگریان له‌ دزه‌كه‌ كرد، خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: وه‌ ئێوه‌ مشتومڕو به‌رگری له‌و كه‌سانه‌ مه‌كه‌ن كه‌ دزی ئه‌كه‌ن و خائین و ناپاكن تا نه‌زانی كێ له‌سه‌ر حه‌قه‌و كێ له‌سه‌ر حه‌ق نیه‌.
Ang mga Tafsir na Arabe:
 
Salin ng mga Kahulugan Ayah: (105) Surah: An-Nisā’
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Indise ng mga Salin

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Isara