Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Ayah: (17) Surah: Al-Ahqāf
وَٱلَّذِي قَالَ لِوَٰلِدَيۡهِ أُفّٖ لَّكُمَآ أَتَعِدَانِنِيٓ أَنۡ أُخۡرَجَ وَقَدۡ خَلَتِ ٱلۡقُرُونُ مِن قَبۡلِي وَهُمَا يَسۡتَغِيثَانِ ٱللَّهَ وَيۡلَكَ ءَامِنۡ إِنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٞ فَيَقُولُ مَا هَٰذَآ إِلَّآ أَسَٰطِيرُ ٱلۡأَوَّلِينَ
[ وَالَّذِي قَالَ لِوَالِدَيْهِ أُفٍّ لَكُمَا ] وه‌ كه‌سێكی خراپیش كه‌ به‌ دایك و باوكی ئه‌ڵێ ئۆف له‌ ده‌ستان و بێزاری ده‌رئه‌بڕێ [ أَتَعِدَانِنِي أَنْ أُخْرَجَ وَقَدْ خَلَتِ الْقُرُونُ مِنْ قَبْلِي ] ئایا ئێوه‌ هه‌واڵم پێ ئه‌ده‌ن له‌ناو قه‌بره‌كه‌م له‌ دوای مردن زیندوو ئه‌بمه‌وه‌و شتی وام پێ ئه‌ڵێن وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ چه‌نده‌ها میلله‌تان و ئوممه‌تان له‌ پێش مندا مردوونه‌و كه‌سیش زیندوو نه‌بۆته‌وه‌و نه‌مان بینیوه‌، واته‌: به‌دووری ئه‌زانێ [ وَهُمَا يَسْتَغِيثَانِ اللَّهَ ] دایك و باوكه‌كه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌پاڕێنه‌وه‌و داوای فریاكه‌وتنی لێ ئه‌كه‌ن كه‌ هیدایه‌تی منداڵه‌كه‌یان بدات و پێی ئه‌ڵێن [ وَيْلَكَ آمِنْ ] هاوار بۆ خۆت ئیمان بێنه‌ به‌ خوای گه‌وره‌و به‌ زیندوو بوونه‌وه‌ [ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ ] به‌ دڵنیایی به‌ڵێنی خوای گه‌وره‌ هه‌مووی حه‌قه‌و ته‌واوه‌و جێبه‌جێ ئه‌بێ [ فَيَقُولُ مَا هَذَا إِلَّا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ (١٧) ] منداڵه‌كه‌یان ئه‌ڵێ ئه‌مه‌ هیچ شتێك نیه‌ ته‌نها سه‌رگوزشته‌و به‌سه‌رهاتی ئوممه‌تانی پێشتره‌و بۆ ئێمه‌ی ئه‌گێڕنه‌وه‌و هیچ حه‌قیقه‌تێكی نیه‌، (ئه‌م ئایه‌ته‌ گشتیه‌ بۆ هه‌موو منداڵێكی خراپ كه‌ وا بڵێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌ڵێن له‌سه‌ر عبدالرحمن ی كوڕی ئه‌بو به‌كر دابه‌زیووه‌ هه‌ڵه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌و دوای دابه‌زینی ئه‌م ئایه‌ته‌ موسڵمان بووه‌و به‌ چاكی موسڵمان بووه‌و یه‌كێك بووه‌ له‌ پیاوچاكانی سه‌رده‌می خۆی، وه‌ ئایه‌تی دواتریش زیاتر روونی ده‌كاته‌وه‌).
Ang mga Tafsir na Arabe:
 
Salin ng mga Kahulugan Ayah: (17) Surah: Al-Ahqāf
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Indise ng mga Salin

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Isara