Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Ayah: (75) Surah: Al-Mā’idah
مَّا ٱلۡمَسِيحُ ٱبۡنُ مَرۡيَمَ إِلَّا رَسُولٞ قَدۡ خَلَتۡ مِن قَبۡلِهِ ٱلرُّسُلُ وَأُمُّهُۥ صِدِّيقَةٞۖ كَانَا يَأۡكُلَانِ ٱلطَّعَامَۗ ٱنظُرۡ كَيۡفَ نُبَيِّنُ لَهُمُ ٱلۡأٓيَٰتِ ثُمَّ ٱنظُرۡ أَنَّىٰ يُؤۡفَكُونَ
[ مَا الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ إِلَّا رَسُولٌ ] عیسای كوڕی مه‌ریه‌م- صلى الله عليه وسلم - هیچ شتێك نه‌بووه‌ نه‌ خوا بووه‌و نه‌ كوڕی خوا به‌ڵكو ته‌نها پێغه‌مبه‌ری خوا بووه‌ [ قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِهِ الرُّسُلُ ] وه‌ چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رانی تریش له‌ پێش عیساوه‌- صلى الله عليه وسلم - ڕۆیشتوونه‌و مردوونه‌ [ وَأُمُّهُ صِدِّيقَةٌ ] وه‌ دایكیشی ڕاستگۆ بووه‌ له‌و قسه‌یه‌ی كه‌ كردۆتی كه‌ وتى زینام له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌كردووه‌و به‌ ئیزنى خوا منداڵم بووه‌، یاخود به‌ڕاستدانه‌ری ئه‌و په‌یامه‌ بووه‌ كه‌ كوڕه‌كه‌ی هێناویه‌تی له‌ یه‌كخواپه‌رستى [ كَانَا يَأْكُلَانِ الطَّعَامَ ] كه‌ هه‌ردووكیان خواردنیان ئه‌خوارد، واته‌: مرۆڤـ بوونه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ په‌روه‌ردگارو خوا بێت پێویستی به‌ خواردن نیه‌، به‌ڵام ئه‌مان خوا نه‌بوونه‌و خواردنیان خواردووه‌ وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ خواردن بخوات پێویستی به‌ چوونه‌ سه‌ر ئاو هه‌یه‌، خوای گه‌وره‌ زۆر له‌وه‌ به‌رزو بڵندترو گه‌وره‌تره‌ كه‌ ئه‌وان ئه‌و شتانه‌ ئه‌ده‌نه‌ پاڵ خوای گه‌وره‌ [ انْظُرْ كَيْفَ نُبَيِّنُ لَهُمُ الْآيَاتِ ] سه‌یر بكه‌و بزانه‌ چۆن ئێمه‌ ئایه‌ته‌كانی خۆمانیان بۆ ڕوون ئه‌كه‌ینه‌وه‌ [ ثُمَّ انْظُرْ أَنَّى يُؤْفَكُونَ (٧٥) ] پاشان ته‌ماشا بكه‌ن ئه‌مان چۆن له‌ حه‌ق لائه‌ده‌ن له‌دوای ئه‌م ڕوون كردنه‌وه‌یه‌ش.
Ang mga Tafsir na Arabe:
 
Salin ng mga Kahulugan Ayah: (75) Surah: Al-Mā’idah
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Indise ng mga Salin

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Isara