Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Ayah: (19) Surah: Al-Hadīd
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦٓ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلصِّدِّيقُونَۖ وَٱلشُّهَدَآءُ عِندَ رَبِّهِمۡ لَهُمۡ أَجۡرُهُمۡ وَنُورُهُمۡۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَكَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَآ أُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلۡجَحِيمِ
[ وَالَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ أُولَئِكَ هُمُ الصِّدِّيقُونَ ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ ئیمانیان به‌خواو پێغه‌مبه‌رانی خوا هێناوه‌ ئا ئه‌مانه‌ زۆر ڕاستگۆو به‌ڕاستدانه‌رى پێغه‌مبه‌رانن [ وَالشُّهَدَاءُ عِنْدَ رَبِّهِمْ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌یشی له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا شه‌هید بوونه‌ [ لَهُمْ أَجْرُهُمْ وَنُورُهُمْ ] ئه‌م دوو پۆله‌ له‌ خه‌ڵكی ئه‌جرو پاداشتی خۆیان بۆ هه‌یه‌، وه‌ نوورو رووناكى ڕۆژی قیامه‌تیان بۆ هه‌یه‌ كه‌ ڕێی خۆیانی پێ ڕووناك ئه‌كه‌نه‌وه‌و له‌سه‌ر پردی (سیراط) پێی ئه‌په‌ڕنه‌وه‌و به‌ره‌و به‌هه‌شت پێی ده‌ڕۆن [ وَالَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِآيَاتِنَا أُولَئِكَ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ (١٩) ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ كوفریان كردووه‌و ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه‌ ئا ئه‌وانه‌ هاوه‌ڵی ئاگری دۆزه‌خن و له‌ ئاگری دۆزه‌خدا به‌ هه‌میشه‌یى و نه‌مرى ئه‌مێننه‌وه‌.
Ang mga Tafsir na Arabe:
 
Salin ng mga Kahulugan Ayah: (19) Surah: Al-Hadīd
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Indise ng mga Salin

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Isara