Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Ayah: (150) Surah: Al-A‘rāf
وَلَمَّا رَجَعَ مُوسَىٰٓ إِلَىٰ قَوۡمِهِۦ غَضۡبَٰنَ أَسِفٗا قَالَ بِئۡسَمَا خَلَفۡتُمُونِي مِنۢ بَعۡدِيٓۖ أَعَجِلۡتُمۡ أَمۡرَ رَبِّكُمۡۖ وَأَلۡقَى ٱلۡأَلۡوَاحَ وَأَخَذَ بِرَأۡسِ أَخِيهِ يَجُرُّهُۥٓ إِلَيۡهِۚ قَالَ ٱبۡنَ أُمَّ إِنَّ ٱلۡقَوۡمَ ٱسۡتَضۡعَفُونِي وَكَادُواْ يَقۡتُلُونَنِي فَلَا تُشۡمِتۡ بِيَ ٱلۡأَعۡدَآءَ وَلَا تَجۡعَلۡنِي مَعَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ
[ وَلَمَّا رَجَعَ مُوسَى إِلَى قَوْمِهِ غَضْبَانَ أَسِفًا ] وه‌ كاتێك كه‌ موسى - صلی الله علیه وسلم - گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ لای قه‌ومه‌كه‌ی وه‌ كه‌ بینی گوێلكیان په‌رستووه‌ زۆر تووڕه‌ بوو (أَسِفًا) واته‌: تووڕه‌بوونێكی سه‌ختتر له‌ غه‌زه‌ب [ قَالَ بِئْسَمَا خَلَفْتُمُونِي مِنْ بَعْدِي ] فه‌رمووى خراپترین كارتان له‌ دوای من كرد كه‌ گوێلكتان په‌رست [ أَعَجِلْتُمْ أَمْرَ رَبِّكُمْ ] ئایا په‌له‌تان كردو چاوه‌ڕێی ئه‌و مه‌وعیده‌ی خوای گه‌وره‌تان نه‌كرد كه‌ چل شه‌وه‌كه‌ بوو [ وَأَلْقَى الْأَلْوَاحَ ] موسى - صلی الله علیه وسلم - ئه‌و له‌وحانه‌ی كه‌ ته‌وراتی تیا نووسرا بوو له‌ تووڕه‌ییدا فڕێی دا [ وَأَخَذَ بِرَأْسِ أَخِيهِ يَجُرُّهُ إِلَيْهِ ] وه‌ كردی به‌ قژی هارونی برایداو - صلی الله علیه وسلم - ڕای كێشا بۆ لای خۆی، وه‌ له‌ ئایه‌تی تردا كردى به‌ قژو ڕیشیدا [ قَالَ ابْنَ أُمَّ ] هارونیش - صلی الله علیه وسلم - وتی: ئه‌ی كوڕی دایكم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دایكی موسڵمان بوو، وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌حم و سۆزی ڕاكێشێ [ إِنَّ الْقَوْمَ اسْتَضْعَفُونِي ] به‌ڕاستی ئه‌م قه‌ومه‌ منیان لاواز كرد وه‌ توانای ئه‌وانم نه‌بوو [ وَكَادُوا يَقْتُلُونَنِي ] وه‌ نزیك بوو بمكوژن [ فَلَا تُشْمِتْ بِيَ الْأَعْدَاءَ ] تۆ دوژمنم پێ دڵخۆش مه‌كه‌ به‌وه‌ی كه‌ ئاوام لێ ئه‌كه‌ی [ وَلَا تَجْعَلْنِي مَعَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (١٥٠) ] وه‌ من مه‌كه‌ره‌ ناو ئه‌و كه‌سه‌ زاڵمانه‌ی كه‌ گوێلكیان په‌رستووه‌ خۆ من وه‌كو ئه‌وانم نه‌كردووه.
Ang mga Tafsir na Arabe:
 
Salin ng mga Kahulugan Ayah: (150) Surah: Al-A‘rāf
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Indise ng mga Salin

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Isara