Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Ayah: (176) Surah: Al-A‘rāf
وَلَوۡ شِئۡنَا لَرَفَعۡنَٰهُ بِهَا وَلَٰكِنَّهُۥٓ أَخۡلَدَ إِلَى ٱلۡأَرۡضِ وَٱتَّبَعَ هَوَىٰهُۚ فَمَثَلُهُۥ كَمَثَلِ ٱلۡكَلۡبِ إِن تَحۡمِلۡ عَلَيۡهِ يَلۡهَثۡ أَوۡ تَتۡرُكۡهُ يَلۡهَثۚ ذَّٰلِكَ مَثَلُ ٱلۡقَوۡمِ ٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَاۚ فَٱقۡصُصِ ٱلۡقَصَصَ لَعَلَّهُمۡ يَتَفَكَّرُونَ
[ وَلَوْ شِئْنَا لَرَفَعْنَاهُ بِهَا ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌گه‌ر ویستمان لێ بوایه‌و له‌سه‌ر ئه‌و پیاوچاكیه‌ی خۆی بمایاته‌وه‌ ئه‌وا پله‌و پایه‌یمان به‌رز ئه‌كرده‌وه‌و ڕێزمان لێ ئه‌نا [ وَلَكِنَّهُ أَخْلَدَ إِلَى الْأَرْضِ ] به‌ڵام خۆی نزم و نه‌وی كرده‌وه‌ بۆ سه‌ر زه‌وی وه‌ دونیای ویست و دونیای هه‌ڵبژارد به‌سه‌ر قیامه‌تدا [ وَاتَّبَعَ هَوَاهُ ] وه‌ شوێن هه‌واو ئاره‌زووی خۆی كه‌وت [ فَمَثَلُهُ كَمَثَلِ الْكَلْبِ ] وه‌ نموونه‌ی ئه‌م كه‌سه‌ وه‌كو نموونه‌ی سه‌گێك وایه‌ [ إِنْ تَحْمِلْ عَلَيْهِ يَلْهَثْ أَوْ تَتْرُكْهُ يَلْهَثْ ] كه‌ ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و سه‌گه‌ بیبه‌ستیته‌وه‌ هه‌ر زمان ده‌ر ئه‌كات وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ریده‌یت هه‌ر زمان ده‌رئه‌كات له‌ هه‌موو حاڵه‌تێكدا سه‌گ هه‌ر زمانی ده‌رئه‌كات، واته‌: حیكمه‌تی پێ ببه‌خشی و نه‌یبه‌خشی هه‌ر وه‌ری ناگرێ، وه‌ ئامۆژگاری بكه‌ی نه‌یكه‌ی هه‌ر وه‌ری ناگرێ [ ذَلِكَ مَثَلُ الْقَوْمِ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ] ئه‌مه‌ نموونه‌ی كه‌سانێكی نزم و بێ نرخه‌ كه‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌ به‌درۆ ئه‌زانن له‌ جووله‌كه‌و جگه‌ له‌وانیش كه‌ ده‌ستكاری ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن [ فَاقْصُصِ الْقَصَصَ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ (١٧٦) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ ئه‌م ڕووداو و به‌سه‌رهاتانه‌یان بۆ بگێڕه‌وه‌ به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه‌و به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌.
Ang mga Tafsir na Arabe:
 
Salin ng mga Kahulugan Ayah: (176) Surah: Al-A‘rāf
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Indise ng mga Salin

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Isara