Check out the new design

قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - المختصر فی تفسیر القرآن الکریم کا کردی ترجمہ * - ترجمے کی لسٹ


معانی کا ترجمہ سورت: زُخرُف   آیت:
إِنَّ ٱلۡمُجۡرِمِينَ فِي عَذَابِ جَهَنَّمَ خَٰلِدُونَ
بێگومان تاوانبارانی بێباوەڕ و گوناھبار لە ڕۆژی قیامەتدا لە سزای ئاگری دۆزەخدان و بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە.
عربی تفاسیر:
لَا يُفَتَّرُ عَنۡهُمۡ وَهُمۡ فِيهِ مُبۡلِسُونَ
سزایان لەسەر سووک ناکرێت و نائومێد بوون لە ڕەحم و بەزەیی اللە تەعالا.
عربی تفاسیر:
وَمَا ظَلَمۡنَٰهُمۡ وَلَٰكِن كَانُواْ هُمُ ٱلظَّٰلِمِينَ
کاتێک ئەوانمان خستە ناو ئاگری دۆزخەوە ستەم و زوڵمان لێ نەکردن، بەڵکو ئەوە خۆیانن بە کوفر و بێباوەڕی کردن ستەمیان لە خۆیان کردووە.
عربی تفاسیر:
وَنَادَوۡاْ يَٰمَٰلِكُ لِيَقۡضِ عَلَيۡنَا رَبُّكَۖ قَالَ إِنَّكُم مَّٰكِثُونَ
ھاوار دەکەن لە دەرگاوان و بەرپرسانی دۆزەخ و دەڵێن: ئەی مالیکی دەرگاوانی دۆزەخ با پەروەردگارت بمانمرێنێت و ڕزگارمان بێت لەم سزایە و کەمێک پشوو بدەین، مالیکی دەرگاوانی دۆزەخیش وەڵامیان دەداتەوە و پێیان دەڵێت: بە دڵنیاییەوە ئێوە بەھەمیشەیی لەناو ئەو سزایەدا دەمێننەوە نامرن، وە ھەرگیزیش کۆتایی پێ نایەت.
عربی تفاسیر:
لَقَدۡ جِئۡنَٰكُم بِٱلۡحَقِّ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَكُمۡ لِلۡحَقِّ كَٰرِهُونَ
بێگومان لە دونیادا ھەق و ڕاستیمان بۆ ھێنان کە ھیچ دوو دڵی و گومانێکی تێدا نەبوو، بەڵام زۆربەتان ھەق و ڕاستیتان پێ ناخۆش بوو.
عربی تفاسیر:
أَمۡ أَبۡرَمُوٓاْ أَمۡرٗا فَإِنَّا مُبۡرِمُونَ
ئەگەر ئەوان نەخشە و پیلان بۆ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دابنێن و بیانەوێت فڕوفێڵی لێ بکەن، ئەوا ئێمە لەبەرامبەر ئەواندا پیلان و نەخشەیەکی توند و تۆڵ دادەنێین زۆر لەوەی ئەوان بەھێزترە.
عربی تفاسیر:
أَمۡ يَحۡسَبُونَ أَنَّا لَا نَسۡمَعُ سِرَّهُمۡ وَنَجۡوَىٰهُمۚ بَلَىٰ وَرُسُلُنَا لَدَيۡهِمۡ يَكۡتُبُونَ
ئایا وا گومان دەبەن ئەو نھێنیانەی لەناخی خۆیاندا شاردوویانەتەوە، وە ئەو چپانەی لە نێوان یەکتردا دەیکەن ئێمە نابیستین، بەڵێ ھەمووی دەبیستین، وە ھەرچیەکیش ئەنجام بدەن ئەو فریشتانەی لایانن ھەمووی دەنووسن.
عربی تفاسیر:
قُلۡ إِن كَانَ لِلرَّحۡمَٰنِ وَلَدٞ فَأَنَا۠ أَوَّلُ ٱلۡعَٰبِدِينَ
- ئەی پێغەمبەر - بەوانە بڵێ کە کچان بۆ اللە تەعالا بڕیار دەدەن، پاکو بێگەردی و بەرزی و بڵندی بۆ زاتی پەروەردگار لەوەی دەیدەنە پاڵی، اللە تەعالا مناڵی نییە، ئەو پاک و بێگەردە لەوەی بڕیاری دەدەن بۆی، وە منیش یەکەم کەسم کە عیبادەتی پەروەردگارم دەکەم و بەپاک و پیرۆز و بێگەردی دادەنێم.
عربی تفاسیر:
سُبۡحَٰنَ رَبِّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ رَبِّ ٱلۡعَرۡشِ عَمَّا يَصِفُونَ
پاکو بێگەردی بۆ پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و پەروەردگاری عەرشی گەورە لەو درۆ و دەلەسانەی ئەوان دەیدەنە پاڵی لەوەی ھاوەڵ و شەریک و مناڵی ھەبێت.
عربی تفاسیر:
فَذَرۡهُمۡ يَخُوضُواْ وَيَلۡعَبُواْ حَتَّىٰ يُلَٰقُواْ يَوۡمَهُمُ ٱلَّذِي يُوعَدُونَ
- ئەی پێغەمبەر - وازیان لێ بھێنە با لەناو ئەو بەتاڵی و پڕوپوچییەی خۆیاندا سەرگەرم بن و خەریکی گەمە و گاڵتەی خۆیان بن، تا ئەو کاتەی دەگەن بەو ڕۆژەی بەڵێنیان پێدراوە، کە ڕۆژی قیامەتە.
عربی تفاسیر:
وَهُوَ ٱلَّذِي فِي ٱلسَّمَآءِ إِلَٰهٞ وَفِي ٱلۡأَرۡضِ إِلَٰهٞۚ وَهُوَ ٱلۡحَكِيمُ ٱلۡعَلِيمُ
ئەو زاتە پیرۆزە پەرستراوی بەھەقی ئاسمانەکان و زەوییە، وە زۆر دانا و کاربەجێیە لە بەدیھێنان و ئەندازەگیری و بەڕێوەبردنیدا، وە زۆریش زانا و ئاگادارە بە حاڵ و کاروباری بەندەکانی، وە ھیچ شتێکی لاشاراوە و نھێنی نییە.
عربی تفاسیر:
وَتَبَارَكَ ٱلَّذِي لَهُۥ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَا وَعِندَهُۥ عِلۡمُ ٱلسَّاعَةِ وَإِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ
ئەو زاتەی کە خاوەنی موڵکی ئاسمانەکان و زەوییە خێر و چاکە و بەرەکەتی یەکجار زۆرە، وە ئەوەیش لە نێوان ئاسمانەکان و زەویشدا ھەیە ھەر ھی اللە تەعالایە، تەنھا ئەو دەزانێت چی کاتێک ڕۆژی قیامەت دێت، وە جگە ئەو ھیچ کەسێکی تر نازانێت، وە لە ڕۆژی دواییشدا گەڕانەوە تەنھا بۆ لای ئەوە بۆ لێپرسینەوە و پاداشت وەرگرتنەوە.
عربی تفاسیر:
وَلَا يَمۡلِكُ ٱلَّذِينَ يَدۡعُونَ مِن دُونِهِ ٱلشَّفَٰعَةَ إِلَّا مَن شَهِدَ بِٱلۡحَقِّ وَهُمۡ يَعۡلَمُونَ
ئەو بت و دار و بەردەی ھاوەڵ بڕیاردەران دەیانپەرستن لای اللە تەعالا ھیچ شتێکیان بەدەست نییە و ناتوانن تکا و شەفاعەت بۆ ھیچ کەسێک بکەن، مەگەر کەسێک شاھیدی دابێت کە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە جگە لە اللە، وە لەسەر زانیاری و چاوڕوونی ئەو شاھیدیەی دابێت، وەک عیسا و عوزەیر و فریشتەکان.
عربی تفاسیر:
وَلَئِن سَأَلۡتَهُم مَّنۡ خَلَقَهُمۡ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُۖ فَأَنَّىٰ يُؤۡفَكُونَ
ئەگەر پرسیاریان لێ بکەیت کێ ئەوانی بەدیھێناوە؟ بە دڵنیاییەوە دەڵێن: اللە ئێمەی بەدیھێناوە، دەی ئیتر چۆن لەدوای ئەم دان پێدانانە واز لەپەرستنی ئەو دەھێنن و دەچن شتێکی تر دەپەرستن؟!
عربی تفاسیر:
وَقِيلِهِۦ يَٰرَبِّ إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ قَوۡمٞ لَّا يُؤۡمِنُونَ
لای اللە تەعالا پێغەمبەر سکاڵا لە گەلەکەی دەکات و دەڵێت: ئەی پەروەردگارم بێگومان ئەم گەلە بڕوایان بەو پەیام و قورئانە نییە کە تۆ بۆ منت نارد.
عربی تفاسیر:
فَٱصۡفَحۡ عَنۡهُمۡ وَقُلۡ سَلَٰمٞۚ فَسَوۡفَ يَعۡلَمُونَ
ئەی پێغەمبەر پشتیان تێ بکە و وازیان لێ بھێنە، وە بۆ ئەوەی لەشەڕ و خراپەیان بە دوور بیت پێیان بڵێ: سەلامتان لێ بێت – ئەمە لە قۆناغی مەککەدا بوو- ئەوجا دەزانن لە مەودوا تووشی چی بەڵا و سزایەک دەبن.
عربی تفاسیر:
حالیہ صفحہ میں آیات کے فوائد:
• كراهة الحق خطر عظيم.
ڕق بوونەوە لەھەق و ڕاستی مەترسییەکی زۆر گەورەیە.

• مكر الكافرين يعود عليهم ولو بعد حين.
فڕوفێڵ و تەڵەکەی بێباوەڕان بەسەر خۆیاندا دەشکێتەوە ئەگەر ماوەیەکیشی پێ بچێت.

• كلما ازداد علم العبد بربه، ازداد ثقة بربه وتسليمًا لشرعه.
تا بەندەکان زیاتر پەروەردگاریان بناسن و شارەزا بن لێی، ھێندەی تر بڕوا و متمانەیان پێ زیاد دەبێت و زیاتریش تەسلیمی شەریعەتەکەی دەبن.

• اختصاص الله بعلم وقت الساعة.
تەنھا اللە تەعالایە دەزانێت چی کاتێک ڕۆژی قیامەت دێت و چی کاتێکیش ڕوو دەدات.زانینی ڕۆژی دوایی تایبەتە بە اللە تەعالاوە.

 
معانی کا ترجمہ سورت: زُخرُف
سورتوں کی لسٹ صفحہ نمبر
 
قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - المختصر فی تفسیر القرآن الکریم کا کردی ترجمہ - ترجمے کی لسٹ

مرکز تفسیر للدراسات القرآنیۃ سے شائع ہوا ہے

بند کریں