Қуръони Карим маъноларининг таржимаси - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Таржималар мундарижаси


Маънолар таржимаси Сура: Аҳзоб сураси   Оят:

سورەتی الأحزاب

Суранинг мақсадларидан..:
بيان عناية الله بنبيه صلى الله عليه وسلم، وحماية جنابه وأهل بيته.
جەخت کردنەوە لەسەر یارمەتی و چاودێری اللە تەعالا بۆ پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) وە پارێزگاری کردنی پلەوپایەی بەڕێزی و ئەھل و بەیت و بنەماڵەکەی.

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ ٱتَّقِ ٱللَّهَ وَلَا تُطِعِ ٱلۡكَٰفِرِينَ وَٱلۡمُنَٰفِقِينَۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمٗا
- ئەی پێغەمبەر- خۆت و ئەو باوەڕدارانەیشی لە گەڵتدان لەسەر تەقوای اللە تەعالا دامەزراوبن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی، وە تەنھا لەویش بترسن، وە گوێڕایەڵ و فەرمانبەرداری بێباوەڕان و دووڕوان مەبە لەوەی ئارەزوویان پێی خۆشە، بێگومان اللە تەعالا زۆر زانایە بەو فڕوفێڵەی بێباوەڕان و دووڕوەکان ئەیکەن، وە زۆریش داناو کاربەجێیە لە بەدیھێنراوەکانی و بەڕێوەبردنیدا.
Арабча тафсирлар:
وَٱتَّبِعۡ مَا يُوحَىٰٓ إِلَيۡكَ مِن رَّبِّكَۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٗا
وە شوێن ئەو وەحی و نیگایە بکەوە کە پەروەردگارت بۆی دابەزاندوویت، بێگومان اللە تەعالا ئاگادارە بەوەی ئەنجامی دەدەن، ھیچ شتێکی لەو کارانە لێ ون نابێت، وە پاداشتی چاکەکارانتان دەداتەوە و تۆڵەیش لە خراپەکارنتان دەسێنێتەوە.
Арабча тафсирлар:
وَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱللَّهِۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِيلٗا
لە تەواوی کارەکانتدا، تەنھا پشت بە اللە تەعالا ببەستە، وە ھەر ئەویش بەسە پارێزەری ئەو بەندانەی بێت کەپشتی پێ دەبەستن.
Арабча тафсирлар:
مَّا جَعَلَ ٱللَّهُ لِرَجُلٖ مِّن قَلۡبَيۡنِ فِي جَوۡفِهِۦۚ وَمَا جَعَلَ أَزۡوَٰجَكُمُ ٱلَّٰٓـِٔي تُظَٰهِرُونَ مِنۡهُنَّ أُمَّهَٰتِكُمۡۚ وَمَا جَعَلَ أَدۡعِيَآءَكُمۡ أَبۡنَآءَكُمۡۚ ذَٰلِكُمۡ قَوۡلُكُم بِأَفۡوَٰهِكُمۡۖ وَٱللَّهُ يَقُولُ ٱلۡحَقَّ وَهُوَ يَهۡدِي ٱلسَّبِيلَ
ھەروەکو اللە تەعالا دوو دڵی لە سینگی ھیچ پیاوێكدا دانەناوە، ھەروەھا ئەوەیشی دانەناوە بەژنەکانتان بڵێن: ئێوە وەک دایکمانن و لێمان حەرامن، ھەروەھا اللە تەعالا بە کوڕکراوەکانی نەکردووەتە کوڕی نەسەب و پشتی خۆتان، بێگومان (ظھار) کردن بریتیە لەوەی پیاوێک ژنی خۆی لەسەر خۆی حەرام بکات و پێی بڵێ: تۆ وەک پشتی دایکم وایت بۆم، ھەروەھا بە کوڕکردنیش حەرام کراوە: لەسەردەمی نەفامیدا بەکوڕکردن ھەبوو (ئەویش بەو شێوەیە بوو کەسێک دەھات کۆیلەیەکی دەکرد بەکوڕی خۆی و دواتر خەڵکی ئەو کۆیلەیان بەکوڕی فڵان کەس بانگ دەکرد) بەڵام کاتێک ئیسلام ھات ئەمەی یاساغ کرد و نەیھێشت، ئەوە قسەی سەر زارەکیتانە کە بەژنی خۆتان بڵێن وەک دایکم وایت یان کۆیلەیەک بڵێن کوڕی خۆم، وتەیەکە بەزاری خۆتان دووبارەی دەکەنەوە، وە ھیچ ھەقیقەت و ڕاستی نییە، چونکە ژنی خۆت دایکت نییە، وە ئەوەیشی بانگی دەکەیت کوڕم کوڕی خۆت نییە، اللە تەعالایش ھەق و ڕاستی دەڵێت، تاوەکو بەندەکانی کاری پێ بکەن، وە ھەر ئەو زاتە پیرۆزە ڕێنمونی خەڵک دەکات بۆ ڕێگای ڕاست.
Арабча тафсирлар:
ٱدۡعُوهُمۡ لِأٓبَآئِهِمۡ هُوَ أَقۡسَطُ عِندَ ٱللَّهِۚ فَإِن لَّمۡ تَعۡلَمُوٓاْ ءَابَآءَهُمۡ فَإِخۡوَٰنُكُمۡ فِي ٱلدِّينِ وَمَوَٰلِيكُمۡۚ وَلَيۡسَ عَلَيۡكُمۡ جُنَاحٞ فِيمَآ أَخۡطَأۡتُم بِهِۦ وَلَٰكِن مَّا تَعَمَّدَتۡ قُلُوبُكُمۡۚ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورٗا رَّحِيمًا
ئەوانەی ئێوە وا دەزانن کوڕتانن و کردوتانن بە کوڕی خۆتان بەناوی باوکی ڕاستی خۆیانەوە بانگیان بکەن، ھەر ئەوەیش ڕاستر و دادەپەروەرانەیە لای اللە تەعالا، ئەگەر ھاتوو باوکی ئەوانەتان نەدەناسی تا بەناوی باوکیانەوە بانگیان بکەن، ئەوانە برای ئاینی و ئازادکراوی ئێوەن، بە برای من یان ئامۆزا بانگیان بکەن، ھیچ گوناھێکتان لەسەر نییە ئەگەر بەھەڵە نەسەبی کەسێکتان دابێتە پاڵ کەسێکی تر، بەڵام گوناھبار دەبن ئەگەر بەدەست ئەنقەصەد و عەمدی وا بڵێن:اللە تەعالا لێبووردەیە بۆ ئەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای، وە زۆریش میھرەبان و بە بەزەییە بەرامبەریان چونکە سزایان نادات لەسەر وتنی گوفتارێک بەھەڵە.
Арабча тафсирлар:
ٱلنَّبِيُّ أَوۡلَىٰ بِٱلۡمُؤۡمِنِينَ مِنۡ أَنفُسِهِمۡۖ وَأَزۡوَٰجُهُۥٓ أُمَّهَٰتُهُمۡۗ وَأُوْلُواْ ٱلۡأَرۡحَامِ بَعۡضُهُمۡ أَوۡلَىٰ بِبَعۡضٖ فِي كِتَٰبِ ٱللَّهِ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُهَٰجِرِينَ إِلَّآ أَن تَفۡعَلُوٓاْ إِلَىٰٓ أَوۡلِيَآئِكُم مَّعۡرُوفٗاۚ كَانَ ذَٰلِكَ فِي ٱلۡكِتَٰبِ مَسۡطُورٗا
پێغەمبەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) لەخودی باوەڕداران بۆ خۆیان باشترە لە ھەموو ئەو شتانەی بانگیان دەکات بۆی، ھەرچەند نەفس و دەروونی خۆیان حەز بەشتی تر بکەن، وە خێزانەکانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) وەک دایکی ھەموو باوەڕداران وان، حەرامە دوای مردنی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ھیچ کەسێک لە باوەڕداران ئەوان بخوازێت، وە ئەوانەی بەنەسەب خزم و نزیکی یەکترن لەپێشترن میرات لەیەکتری وەربگرن، ئەمەش لە حوکمی اللە تەعالا لە میرات گرتن بەھۆی باوەڕ و کۆچکردنەوەیە لە رێگای اللە، (لەسەرەتای ئیسلامەوە باوەڕداران بەھۆی باوەڕ و کۆچکردنەوە میراتیان لەیەکتری وەردەگرت، بەڵام دواتر ئەم حوکمە سڕایەوە) - ئەی باوەڕداران- مەگەر تەنھا کاتێک نەبێت خۆتان وەسیەت بکەن بۆ خزمان و دۆستانێک کە میراتتان لێ نابەن بەشیان بدرێت لە میراتییەکەتان بەھۆی ئەوەی چاکەی لەگەڵ کردویت تۆیش بتەوێت چاکەی لەگەڵ بکەیتەوە، ئەم حوکم و بڕیارەی باسکرا لە (لوح المحفوظ) دا نوسراوەتەوە و پێویستە کاری پێ بکرێت.
Арабча тафсирлар:
Ушбу саҳифадаги оят фойдаларидан:
• لا أحد أكبر من أن يُؤْمر بالمعروف ويُنْهى عن المنكر.
ھیچ کەسێک لەوە گەورەتر نیە ولەسەر وو فەرمان کردن بەچاکە وڕێگری کردن لەخراپە نیە، ئەوەتانێ الللە تەعالا بە پێغەمبەرەکەی دەەفەرموێت: تەقوای اللە تەعالا بکە.

• رفع المؤاخذة بالخطأ عن هذه الأمة.
ھەڵگرتنی گوناھ و تاوان لەسەر ئوممەتی ئیسلام ئەگەر ھاتوو کارێکی بەھەڵە و نەزانینیان کرد.

• وجوب تقديم مراد النبي صلى الله عليه وسلم على مراد الأنفس.
واجبە ئەو شتەی مەبەستی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پێش بخرێت بەسەر ئەو شتەی کە نەفس و دەروون مەبەستیەتی.

• بيان علو مكانة أزواج النبي صلى الله عليه وسلم، وحرمة نكاحهنَّ من بعده؛ لأنهن أمهات للمؤمنين.
دەرخستن و ڕوونکردنەوەی پلە و پایەی خێزانەکانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، وە حەرام بوونی خواستنیان دوای مردنی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، چونکە ئەوانە دایکی باوەڕدارانن.

وَإِذۡ أَخَذۡنَا مِنَ ٱلنَّبِيِّـۧنَ مِيثَٰقَهُمۡ وَمِنكَ وَمِن نُّوحٖ وَإِبۡرَٰهِيمَ وَمُوسَىٰ وَعِيسَى ٱبۡنِ مَرۡيَمَۖ وَأَخَذۡنَا مِنۡهُم مِّيثَٰقًا غَلِيظٗا
- ئەی پێغەمبەر - باسی ئەوە بکە بۆ گەلەکەت کاتێک پەیمانێکی بەھێز و بتەومان وەرگرت لە پێغەمبەران کە بەتاک و تەنھایی اللە تەعالا بپەرستن و ھیچ شتێکیش نەکەن بەشەریک و ھاوەڵی، وە ئەوەیشی لە وەحی و نیگا بۆیان دابەزیوە بیگەیەنن بە خەڵکی، ئەو پەیمان و بەڵێنەمان بەتایبەت لە تۆ و نوح و ئیبراهیم و موسا وعیسای کوڕی مەریەم وەرگرت، پەیمانێکی بەھێز و بتەومان لێوەرگرتن کە وەفا بکەن و پەیوەست بن بە گەیاندنی پەیامەکانی اللە تەعالا کە وەک ئەمانەت پارێزێک خراوەتە ئەستۆیانەوە.
Арабча тафсирлар:
لِّيَسۡـَٔلَ ٱلصَّٰدِقِينَ عَن صِدۡقِهِمۡۚ وَأَعَدَّ لِلۡكَٰفِرِينَ عَذَابًا أَلِيمٗا
اللە تەعالا ئەم پەیمانە بەھێز و بتەوەی لە پێغەمبەران وەرگرت تاوەکو اللە تەعالا پرسیار لە ڕاستگۆیانی پێغەمبەران بکات کە ئایا پەیامەکەیان بەجوانی گەیاندووە، ئەمەش بۆ دەمکوتکردنی بێباوەڕانە، اللە تەعالا لە ڕۆژی قیامەتدا سزای پڕ ئێش و ئازاری ئامادە کردووە کە بریتیە لە سزای ئاگری دۆزەخ بۆ ئەوانەی باوەڕیان بەزاتی خۆی و پێغەمبەرەکانی نییە.
Арабча тафсирлар:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱذۡكُرُواْ نِعۡمَةَ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡ إِذۡ جَآءَتۡكُمۡ جُنُودٞ فَأَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ رِيحٗا وَجُنُودٗا لَّمۡ تَرَوۡهَاۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرًا
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە تەعالا و کار و کردەوە چاکەکانتان بەپێی شەریعەتەکەی ئەنجامداوە، باسی ئەو ناز و نیعمەتانەی اللە تەعالا بکەن بەسەرتانەوەیە کاتێک لەشکر و سوپای بێباوەڕان ھەموو کۆبوونەوە و ھاتنە سەر شاری مەدینە بۆ جەنگ کردن لەگەڵتان، وە دووڕوو و جولەکەکانیش پشتیوانی ئەوان بوون، لەو کاتەدا ڕەشەبایەکی بەھێزمان وەک ڕەشەبای (سەبا) ھەڵکردە سەریان، بە ھۆیەوە پێغەمبەر و سوپای ئیسلامی سەرکەوتن بەسەریاندا، ھەروەھا لە ئاسمانەوە فریشتەمان ناردە سەریان کە ئەوان بەچاو نەیاندەبینین، لە ئەنجامدا بێباوەڕان پشتیان ھەڵکرد و تێکشکان و ھەڵھاتن و دەسەڵاتی ھیچیان نەما، وە اللە تەعالا ھەموو ئەو کردەوانەی ئێوە دەیکەن دەیانبینێت، وە ھیچ شتێکی لێ شاراوە نییە، وە پاداشتی ھەموو کارەکانیشتان دەداتەوە.
Арабча тафсирлар:
إِذۡ جَآءُوكُم مِّن فَوۡقِكُمۡ وَمِنۡ أَسۡفَلَ مِنكُمۡ وَإِذۡ زَاغَتِ ٱلۡأَبۡصَٰرُ وَبَلَغَتِ ٱلۡقُلُوبُ ٱلۡحَنَاجِرَ وَتَظُنُّونَ بِٱللَّهِ ٱلظُّنُونَا۠
کاتێک بێباوەڕان لەسەرو خوارووی شیوەکەوە بۆتان ھاتن لە ھەردوو ڕووی ڕۆژەھەڵات و ڕۆژئاواوە، ئەو کاتە چاوەکان ھەموو ئەبڵەق بووبوون تەنھا چاویان لەسەر دوژمن بوو، وە دڵەکانیش لەترسا گەشتبووە گەروو، وە گومانی جۆراو جۆرتان بە اللە تەعالا دەبرد، جارێک گومانتان دەبرد کە سەربکەون، جارێکی تریش گومانی نائومێد بوون بەسەرکەوتن.
Арабча тафсирлар:
هُنَالِكَ ٱبۡتُلِيَ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ وَزُلۡزِلُواْ زِلۡزَالٗا شَدِيدٗا
لەو ھەڵوێستە و لە جەنگی خەندەقدا باوەڕداران تاقیکرانەوە بەوەی دوژمنەکانیان لە ھەموو لایەکەوە ھاتنە سەریان و کۆبوونەوە دژیان، وە ڕاوەشێنران بەڕاوەشاندنێکی توند لەتاو ترسێکی زۆر، بەم تاقیکردنەوەش باوەڕداران دەرکەوتن و جیاکرانەوە لە دووڕوەکان.
Арабча тафсирлар:
وَإِذۡ يَقُولُ ٱلۡمُنَٰفِقُونَ وَٱلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٞ مَّا وَعَدَنَا ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥٓ إِلَّا غُرُورٗا
لەو ڕۆژەدا دووڕوو و ئیمان لاوازەکان ئەوانەی گومان لە دڵیاندا ھەبوو (دڵیان نەخۆش بوو) وتیان: بێگومان ئەو بەڵێنەی اللە و پێغەمبەرەکەی پێیانداین کە سەردەکەوین بەسەر دوژمنەکانمان و دەسەڵاتمان ئەبێت بەسەریاندا ھەمووی بەڵێنی بێ بنەما و ناڕاست و دوور لە ھەقیقەت و فریودان بوو.
Арабча тафсирлар:
وَإِذۡ قَالَت طَّآئِفَةٞ مِّنۡهُمۡ يَٰٓأَهۡلَ يَثۡرِبَ لَا مُقَامَ لَكُمۡ فَٱرۡجِعُواْۚ وَيَسۡتَـٔۡذِنُ فَرِيقٞ مِّنۡهُمُ ٱلنَّبِيَّ يَقُولُونَ إِنَّ بُيُوتَنَا عَوۡرَةٞ وَمَا هِيَ بِعَوۡرَةٍۖ إِن يُرِيدُونَ إِلَّا فِرَارٗا
- ئەی پێغەمبەر - باسی ئەوە بۆ باوەڕداران بکە کاتێک دەستەیەک لە دووڕوان بە خەڵکی مەدینەیان وت : ئەی خەڵکی یەثرب (یەثرب: پێش ئیسلام ناوی مەدینە بوو) ئێوە لێرە لای خوارووی چیای سەلع كە نزیک خەندەقە شوێنی مانەوەتان نییە بگەڕێنەوە ماڵەکانتان، دەستەیەکی تریان داوای مۆڵەتیان دەکرد لە پێغەمبەر (صلی الللە علیە وسلم) بۆ ئەوەی بگەرێنەوە ماڵەکانیان بە بیانووی ئەوەی ماڵەکانیان پارێزراو نییە و دیارە لە دوژمنەوە، نەخێر وانییە لەڕاستیدا ماڵەکانیان دیار نەبوو لە دوژمنەوە وەک گومانیان دەبرد، بەڵکو بەو بڕ و بیانووە درۆیانە دەیانویست لە دوژمن ھەڵبێن.
Арабча тафсирлар:
وَلَوۡ دُخِلَتۡ عَلَيۡهِم مِّنۡ أَقۡطَارِهَا ثُمَّ سُئِلُواْ ٱلۡفِتۡنَةَ لَأٓتَوۡهَا وَمَا تَلَبَّثُواْ بِهَآ إِلَّا يَسِيرٗا
ئەگەر دوژمن لە ھەموو لایەکی مەدینەوە بھاتایەتە سەریان، پاشان داوایان لەو دووڕوانە بکردایە کە بگەڕێنەوە سەر کوفر و ھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا، بێگومان گوێڕایەڵی دوژمنەکانیان دەبوون، ھیچ شتێک ڕێگری پاشگەز بوونەوە و گەڕانەوەیانی بۆ سەر بێباوەڕی نەکرد کەمێکیان نەبێت.
Арабча тафсирлар:
وَلَقَدۡ كَانُواْ عَٰهَدُواْ ٱللَّهَ مِن قَبۡلُ لَا يُوَلُّونَ ٱلۡأَدۡبَٰرَۚ وَكَانَ عَهۡدُ ٱللَّهِ مَسۡـُٔولٗا
ئەو دووڕوانە لە غەزای ئوحودیش پاش ھەڵھاتنیان لە جەنگەکە بەڵێنیاندا بە اللە تەعالا: ئەگەر جارێکی تر اللە (جل جلالە) جەنگێکی تریان پیشان بدات ئەوە بێگومان لەگەڵ دوژمندا دەجەنگن، وە ھەرگیز لەترسیشدا پشت ھەڵناکەن و ڕاناکەن، بەڵام بەڵێنەکەیان شکاند، وە بەندەکان بەرپرسن لەو بەڵێنەی داویانە بە اللە تەعالا، وە لە پاشەڕۆژیشدا لێیان دەپرسێتەوە.
Арабча тафсирлар:
Ушбу саҳифадаги оят фойдаларидан:
• منزلة أولي العزم من الرسل.
ئەم ئایەتانە پلە و پایەی پێغەمبەرانی (أولو العزم= خاوەن وره بەرزەكان) دەردەخات.

• تأييد الله لعباده المؤمنين عند نزول الشدائد.
پشتیوانی و پاڵپشتی اللە تەعالا بۆ بەندەکانی لە کاتی ناڕەحەتی و تەنگانەدا.

• خذلان المنافقين للمؤمنين في المحن.
پشت بەردان و لاچۆڵ کردنی باوەڕداران له لايەن دووڕوەکانەوە لەکاتی ناڕەحەتی و تەنگانەدا.

قُل لَّن يَنفَعَكُمُ ٱلۡفِرَارُ إِن فَرَرۡتُم مِّنَ ٱلۡمَوۡتِ أَوِ ٱلۡقَتۡلِ وَإِذٗا لَّا تُمَتَّعُونَ إِلَّا قَلِيلٗا
- ئەی پێغەمبەر- بەو دووڕوانە بڵێ: ھەڵھاتن لەجەنگ لەترسی مردن یان کوشتن ھیچ سوودێکتان پێ ناگەیەنێت، چونکە کاتی مردن دیاریکراوە و بڕاوەتەوە، خۆ ئەگەر ڕاتانکرد و ھەڵھاتن بەڵام کاتی مردنتان نەھاتبوو، ئەوا بە ئەندازەی تەمەنی دیاریکراوتان ڕادەبوێرن و ژیان دەبەنە سەر، ئەمەش بەراوورد کردن بە ژیانی دواڕۆژ ھەر زۆر کەمە.
Арабча тафсирлар:
قُلۡ مَن ذَا ٱلَّذِي يَعۡصِمُكُم مِّنَ ٱللَّهِ إِنۡ أَرَادَ بِكُمۡ سُوٓءًا أَوۡ أَرَادَ بِكُمۡ رَحۡمَةٗۚ وَلَا يَجِدُونَ لَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ وَلِيّٗا وَلَا نَصِيرٗا
- ئەی پێغەمبەر- بڵێ: کێ ھەیە ئێوە لە اللە تەعالا بپارێزێت و بەرگریتان لێ بکات ئەگەر ئەو بیەوێت زیانتان پێ بگەیەنێت بە مردن یان کوشتن، یان بیەوێت تووشی ڕەحمەت و بەزەیی خۆیتان بکات، ھیچ کەسێک نییە بەرگری ئەوەتان لێ بکات، وە ئەو دووڕوانە جگە لە اللە تەعالا پشتیوانێک نابیننەوە پشتیوانیان بێت و کاروبارەکانیان بەڕێوە ببات، یان یارمەتیدەرێک بیانپارێزێت لەسزا و تۆڵەی پەروەردگار.
Арабча тафсирлар:
۞ قَدۡ يَعۡلَمُ ٱللَّهُ ٱلۡمُعَوِّقِينَ مِنكُمۡ وَٱلۡقَآئِلِينَ لِإِخۡوَٰنِهِمۡ هَلُمَّ إِلَيۡنَاۖ وَلَا يَأۡتُونَ ٱلۡبَأۡسَ إِلَّا قَلِيلًا
اللە تەعالا ئاگاداری ئەوانەتانە کە ئاستەنگ دروست دەکەن و کەسانی ترتان لەجەنگ و جیھاد سارد دەکەنەوە لەگەڵ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دا، وە بە براکانیان دەڵێن: وەرن بۆ لامان و لەگەڵ پێغەمبەردا جەنگ و جیھاد مەکەن تاوەکو نەکوژرێن، بێگومان ئێمە دەترسێین کە ئێوە بکوژرێن، ئەو سەرشۆڕانە بەدەگمەن نەبێت، نایەن بۆ جەنگ کردن و بەشداری ناکەن تێیدا، ئەویش تەنھا بۆ ئەوەی عەیب و عار و تانەدان لەخۆیان دوور بخەنەوە، نەک بۆ ئەوەی بیانەوێت ئاینی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی سەربخەن.
Арабча тафсирлар:
أَشِحَّةً عَلَيۡكُمۡۖ فَإِذَا جَآءَ ٱلۡخَوۡفُ رَأَيۡتَهُمۡ يَنظُرُونَ إِلَيۡكَ تَدُورُ أَعۡيُنُهُمۡ كَٱلَّذِي يُغۡشَىٰ عَلَيۡهِ مِنَ ٱلۡمَوۡتِۖ فَإِذَا ذَهَبَ ٱلۡخَوۡفُ سَلَقُوكُم بِأَلۡسِنَةٍ حِدَادٍ أَشِحَّةً عَلَى ٱلۡخَيۡرِۚ أُوْلَٰٓئِكَ لَمۡ يُؤۡمِنُواْ فَأَحۡبَطَ ٱللَّهُ أَعۡمَٰلَهُمۡۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٗا
- ئەی باوەڕداران- ئەوانە زۆر ڕژد و چروک و بەخیلن، ماڵ وسامانیان نابەخشن و یارمەتیتان نادەن، بەگیان و نەفسی خۆشیان ھەر ڕژد و چروکن لە گەڵتاندا دژ بە بێباوەڕان ناجەنگن، وە ڕژد و چروکیشن بە مەوەدە و خۆشەویستیان ، بۆیە دەبینیت ئێوەیان ھیچ خۆش ناویت، جا کاتێکیش ترس ڕوویان تێ بکات لەکاتی ڕووبەڕوبونەوە لەگەڵ دوژمندا، - ئەی پێغەمبەر- دەیانبینیت بە جۆرێک تەماشات دەکەن لەترسی جەنگ چاویان بەملاو ئەولادا دەسوڕێت وەک سوڕانی چاوی ئەو کەسەی لەسەرەمەرگدایە، جا کاتێک جەنگ کۆتایی ھات و ترسیان نەما و دڵنیابوونەوە، بەزمانی تیژیان زمانتان لێ درێژ دەکەن و بەتانە و تەشەر ئازارتان دەدەن، ڕژد و چروکن لە غەنیمەت و دەستکەوتەکانی جەنگ و بەشوێنیدا دەگەڕێن، ئەوانەی ئەمە سیفات و ڕەوشتیانە بەڕاستی باوەڕیان نەھێناوە، بۆیە اللە تەعالایش پاداشتی کار و کردەوەکانیانی بەتاڵ و پوچەڵ کردەوە، ئەم بەتاڵ و پوچەڵ کردنەوەیەش بۆ اللە تەعالا زۆر ئاسانە.
Арабча тафсирлар:
يَحۡسَبُونَ ٱلۡأَحۡزَابَ لَمۡ يَذۡهَبُواْۖ وَإِن يَأۡتِ ٱلۡأَحۡزَابُ يَوَدُّواْ لَوۡ أَنَّهُم بَادُونَ فِي ٱلۡأَعۡرَابِ يَسۡـَٔلُونَ عَنۡ أَنۢبَآئِكُمۡۖ وَلَوۡ كَانُواْ فِيكُم مَّا قَٰتَلُوٓاْ إِلَّا قَلِيلٗا
ئەو ترسنۆکانە وا گومان دەبەن ئەو دەستە و تاقم و کۆمەڵانەی کۆبوونەوە بۆ جەنگ کردن دژ بە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) و باوەڕداران ناڕۆنەوە تاوەکو لە ڕیشەوە کۆتایی بە باوەڕداران نەیەنن، وە ئەگەر جارێکی تریش ڕێکكەوت ئەو دەستە و تاقم و کۆمەڵانە گەڕانەوە بۆ ھێرش کردنە سەر شاری مەدینە ئاواتە خوازن لە دەرەوەی مەدینە لەو دەشتە لەگەڵ دەشتەکییەکاندا بن، وە لەدوورەوە پرسیاری ئێوەیان بکردایە و ھەواڵی مەدینەیان بپرسیایە ، کەچی ڕوویداوە لەپاش جەنگ کردنی دوژمنان لەگەڵتاندا؟ - ئەی باوەڕداران- ئەوانە ئەگەر لەگەڵ ئێوەشدا بوونایە کەمێکیان نەبێت کەسیان ھاوشانی ئێوە بەشداری جەنگیان نەدەکرد، دەی ئێوەیش گوێیان مەدەنێ، وە ھیچ خەفەتیشی پێ مەخۆن.
Арабча тафсирлар:
لَّقَدۡ كَانَ لَكُمۡ فِي رَسُولِ ٱللَّهِ أُسۡوَةٌ حَسَنَةٞ لِّمَن كَانَ يَرۡجُواْ ٱللَّهَ وَٱلۡيَوۡمَ ٱلۡأٓخِرَ وَذَكَرَ ٱللَّهَ كَثِيرٗا
بە دڵنیاییەوە لەوەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دەیفەرموێت وە لەوەیش ئەو پێی ھەڵدەستێ و ئەنجامی دەدات پێشەنگ و قدوەیەکی چاکتان بۆ ھەیە تاوەکو چاوی لێ بکەن، بێگومان ئەو پێغەمبەرە (صلی اللە علیە وسلم) خودی خۆی ئامادە بوو و بەشداری جەنگەکەی کرد، ئیتر چۆن ئێوە بەڕۆح و گیانی خۆتان ڕژدی و چروکی دەکەن و ئامادە نابن؟ بێگومان کەسێک دەست بە سوننەت و ڕەوشتە بەرزەکانیەوە دەگرێت کە ئومێدی بە اللە تەعالا و ڕۆژی دوایی ھەبێت بگاتەوە پێیان، وە کاری بۆ دەکات و خۆی بۆ ئامادە دەکات، وە زۆریش یادی اللە تەعالا دەکات، بەڵام ئەوەی ئومێدی نییە بگات بە ڕۆژی دوایی و زۆریش یادی اللە تەعالا ناکات، بێگومان چاو لە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ناکات و نایکاتە پێشەنگ و قدوەی خۆی.
Арабча тафсирлар:
وَلَمَّا رَءَا ٱلۡمُؤۡمِنُونَ ٱلۡأَحۡزَابَ قَالُواْ هَٰذَا مَا وَعَدَنَا ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ وَصَدَقَ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥۚ وَمَا زَادَهُمۡ إِلَّآ إِيمَٰنٗا وَتَسۡلِيمٗا
باوەڕداران کاتێک ئەو دەستە و تاقمانەیان بینی کە کۆبوونەتەوە بۆ کوشتار و جەنگ كردن لەگەڵیان، وتیان: ئەمە ئەو تاقیکردنەوە و ناڕەحەتی و سەرکەوتنانەیە کە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی بەڵێنیان پێدابووین، اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی لەمەدا ڕاستیان کرد، ھەرچییەکیان وت ھاتەدی، لەبەر ئەوە بینین و تەماشاکردنی ئەو دەستە و تاقمانەی ھێزی کوفر کە چوار دەوریان دابوون تەنھا باوەڕیان بە اللە تەعالا و ملکەچییان بۆی پێی زیاد کرد.
Арабча тафсирлар:
Ушбу саҳифадаги оят фойдаларидан:
• الآجال محددة؛ لا يُقَرِّبُها قتال، ولا يُبْعِدُها هروب منه.
کاتی مردنی ھەموو مرۆڤێک دیاری کراوە، بۆیە جەنگ و کوشتار نزیکی ناکاتەوە، وە ڕاکردن لێیشی ھیچ کاتێک مردن دوور ناخاتەوە.

• التثبيط عن الجهاد في سبيل الله شأن المنافقين دائمًا.
سارد کردنەوەی خەڵکی لە جیھاد و تێکۆشان لە پێناو اللە تەعالا ھەمیشە کاری دووڕوەکان بووە.

• الرسول صلى الله عليه وسلم قدوة المؤمنين في أقواله وأفعاله.
پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لە گوفتار و کرداریدا پێشەنگ و قدوەیە بۆ باوەڕداران.

• الثقة بالله والانقياد له من صفات المؤمنين.
متمانە بوون بە اللە تەعالا و ملکەچ بوونی فەرمان و بڕیارەکانی یەکێک لەسیفاتە ھەرە جوانەکانی باوەڕداران.

مِّنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ رِجَالٞ صَدَقُواْ مَا عَٰهَدُواْ ٱللَّهَ عَلَيۡهِۖ فَمِنۡهُم مَّن قَضَىٰ نَحۡبَهُۥ وَمِنۡهُم مَّن يَنتَظِرُۖ وَمَا بَدَّلُواْ تَبۡدِيلٗا
لەناو باوەڕداراندا پیاوانێک ھەن ڕاستیان کرد لەگەڵ اللە تەعالا، وە بە وەفا بوون و ئەو پەیمانەی دابوویان پێی بەجێیان ھێنا کە دامەزراو دەبن و ئارام دەگرن لەسەر جیھاد و تێکۆشان لە پێناو اللە تەعالادا، ھەندێکیان مردن یان لەپێناو ئەودا کوژران، وە ھەندێکی تریشیان چاوەڕێی شەھید بوون لە پێناو اللە تەعالادا دەکەن، ئەوانە ئەو پەیمان و بەڵێنەی دابوویان بە اللە تەعالا ھیچ گۆڕانکاریەکیان تێدا نەکرد و لەسەری بەردەوام بوون، وەک دووڕوەکانیان نەکرد کە پەیمان و بەڵێنەکانیان لەگەڵیدا شکاند.
Арабча тафсирлар:
لِّيَجۡزِيَ ٱللَّهُ ٱلصَّٰدِقِينَ بِصِدۡقِهِمۡ وَيُعَذِّبَ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ إِن شَآءَ أَوۡ يَتُوبَ عَلَيۡهِمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ غَفُورٗا رَّحِيمٗا
تاوەکو اللە تەعالا پاداشتی ڕاستگۆکانیان بداتەوە، ئەوانەی کە بەوەفا بوون لەگەڵ ئەو بەڵێنەی دابوویان بە اللە، بە ڕاستگۆیی خۆیان و بە وەفایی لەگەڵ بەڵێنەکانیان، وە ئەگەر ویستی سزای دووڕوەکانیش بدات، ئەوانەی بەڵێنەکانیان شکاند و خاوەنی قسەی خۆیان نەبوون، ئەویش بەوەی پێش ئەوەی تەوبە بکەن لە کوفر و بێباوەڕی بیانمرێنێت، یان تەوبەیان لێ وەربگرێت، بەوەی موەفەق و سەرکەوتویان بکات بۆ تەوبە کردن، وە اللە تەعالا لێبوردەیە بۆ ئەوانەی تەوبە دەکەن لە گوناھەکانیان و دەگەڕێنەوە بۆ لای، وە زۆریش میھرەبان و بەبەزەییە بەرامبەریان.
Арабча тафсирлар:
وَرَدَّ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِغَيۡظِهِمۡ لَمۡ يَنَالُواْ خَيۡرٗاۚ وَكَفَى ٱللَّهُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٱلۡقِتَالَۚ وَكَانَ ٱللَّهُ قَوِيًّا عَزِيزٗا
اللە تەعالا قوڕەیش و غەتەفان و ئەوانەیش لەگەڵیاندا بوون بە نائومێدی و دۆڕاوی و ڕق و کینەوە گەڕاندەوە، چونکە ئەوەی بەتەمای بوون لە کیسیان چوو، وە نەیانتوانی باوەڕداران لە ڕیشەوە دەربھێنن و لەناویان ببەن، اللە تەعالا بەسە کە پشتیوانی باوەڕداران بێت لەجەنگ و کوشتاریان لەگەڵ بێباوەڕان، یاخود اللە تەعالا جەنگ و کوشتاری لەباوەڕدارن دوور خستەوە، بەوەی ڕەشەبای ھەڵکردە سەر بێباوەڕان و فریشتەی دابەزاند بۆ یارمەتیدانی باوەڕداران، وە اللە تەعالا بەھێزە و زاڵ و بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە ھیچ کەس زاڵ نابێت بەسەریدا، بەڵكو ئەو سەرکەوتووە بەسەریدا و زەلیلی کردووە.
Арабча тафсирлар:
وَأَنزَلَ ٱلَّذِينَ ظَٰهَرُوهُم مِّنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ مِن صَيَاصِيهِمۡ وَقَذَفَ فِي قُلُوبِهِمُ ٱلرُّعۡبَ فَرِيقٗا تَقۡتُلُونَ وَتَأۡسِرُونَ فَرِيقٗا
اللە تەعالا ئەو جولەکانەی لە قەڵا و شوراکانیان ھێنایە خوارەوە کە یارمەتی قوڕەیش و غەتەفانیاندا لەو غەزایەدا، وە ترسی خستە دڵ و دەروونیانەوە، - ئەی باوەڕداران- ئێوە کۆمەڵ و دەستەیەکیان دەکوژن و کۆمەڵ و دەستەیەکی تریشیان بەدیل دەگرن.
Арабча тафсирлар:
وَأَوۡرَثَكُمۡ أَرۡضَهُمۡ وَدِيَٰرَهُمۡ وَأَمۡوَٰلَهُمۡ وَأَرۡضٗا لَّمۡ تَطَـُٔوهَاۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٗا
اللە تەعالا دوای لەناو بردنیان ئێوەی کرد بەخاوەنی زەوی و زار و کشتوکاڵ و باخە خورماکانیان، وە ماڵ و سامانەکانی تریشیانی کردە موڵک و بەشی ئێوە، وە زەوی و زاری خەیبەریش کە ھێشتا نەچوونەتە ناویەوە کردە موڵکی ئێوە، بەڵام دواتر دەچنە ناویەوە و ئەوێش لەچنگیان دەردەھێنن، ئەمەش بەڵێن و موژدەیە بۆ باوەڕداران، وە اللە تەعالا بەسەر ھەموو شتێکدا بەدەسەڵاتە، وە ھیچ شتیک دەسەوسانی ناکات.
Арабча тафсирлар:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ قُل لِّأَزۡوَٰجِكَ إِن كُنتُنَّ تُرِدۡنَ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا وَزِينَتَهَا فَتَعَالَيۡنَ أُمَتِّعۡكُنَّ وَأُسَرِّحۡكُنَّ سَرَاحٗا جَمِيلٗا
ئەی پێغەمبەر بڵێ بەخێزانەکانت (بەژنەکانت) کاتێک داوای زیاد کردنی بژێویت لێدەکەن، وە تۆیش ناتوانیت بژێوییەکانیان بۆ زیاد بکەیت، پێیان بڵێ: ئەگەر ژیان و لەزەت و خۆشی و جوانییەکانی دونیاتان دەوێت وەرن بۆ لام لەوەی دەدرێت بە ئافرەتانی تەڵاقدراو دەتاندەمێ تاوەکو بۆخۆتان خۆش پێی بژین، وە بەبێ زیان و ئازاردان تەڵاقتان دەدەم و لێتان جیا دەبمەوە.
Арабча тафсирлар:
وَإِن كُنتُنَّ تُرِدۡنَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَٱلدَّارَ ٱلۡأٓخِرَةَ فَإِنَّ ٱللَّهَ أَعَدَّ لِلۡمُحۡسِنَٰتِ مِنكُنَّ أَجۡرًا عَظِيمٗا
وە ئەگەر ڕەزامەندی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەیشتان دەوێت، وە لە دواڕۆژدا بەھەشتان دەستکەوێت، ئەوا لەسەر ئەوە حاڵەی تێیدان ئارام بگرن، چونکە بێگومان اللە تەعالا بۆ ھەر یەکێک لەئێوەی چاکەکار کە ئارام دەگرن و ھەڵسوکەوتان چاکە پاداشتی گەورەی داناوە.
Арабча тафсирлар:
يَٰنِسَآءَ ٱلنَّبِيِّ مَن يَأۡتِ مِنكُنَّ بِفَٰحِشَةٖ مُّبَيِّنَةٖ يُضَٰعَفۡ لَهَا ٱلۡعَذَابُ ضِعۡفَيۡنِۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٗا
ئەی ژنانی پێغەمبەر، ھەر کەسێک لە ئێوە گوناھ و سەرپێچییەکی ئاشکرا بکات، ئەوا لە ڕۆژی دواییدا سزای بۆ دوو بەرامبەر دەکرێتەوە، دوو ھێندەی خەڵکی تر سزا دەدرێت، لەبەر پلە و پایە و پاراستنی شەرەف و ڕێزی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، وە ئەم کارەیش (دوو بەرامبەر کردنەوەی سزا) بۆ اللە تەعالا زۆر ئاسانە.
Арабча тафсирлар:
Ушбу саҳифадаги оят фойдаларидан:
• تزكية الله لأصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم ، وهو شرف عظيم لهم.
تەزکیە کردنی اللە تەعالا بۆ ھاوەڵانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، شەرەف و پلە و پایەیەکی زۆر گەورە و مەزنە بۆیان.

• عون الله ونصره لعباده من حيث لا يحتسبون إذا اتقوا الله.
یارمەتیدان و سەرخستنی باوەڕداران لەلایەن اللە تەعالاوە لە شوێن و جێگایەکەوە کە ھەرگیز خۆیان بەخەیاڵیشیاندا نەھاتووە بەو مەرجەی لەو زاتە پیرۆزە بترسن و تەقوای ئەویان ھەبێت.

• سوء عاقبة الغدر على اليهود الذين ساعدوا الأحزاب.
خراپی پاشەڕۆژی غەدر و خیانەت کردنی جولەکەکان، ئەوانەی پەیمان و بەڵێنەکەیان لەگەڵ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) شکاند و یارمەتی ئەو دەستە و تاقمانەیاندا کە ھاتنە سەر شاری مەدینە بۆ گرتن و ھەتکردنی.

• اختيار أزواج النبي صلى الله عليه وسلم رضا الله ورسوله دليل على قوة إيمانهنّ.
ھەڵبژاردنی ڕەزامەندی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی لەلایەن خێزانەکانی پێغەمبەرەوە (صلی اللە علیە وسلم) بەڵگەیە لەسەر بەھێزی باوەڕ و ئیمانەکەیان.

۞ وَمَن يَقۡنُتۡ مِنكُنَّ لِلَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَتَعۡمَلۡ صَٰلِحٗا نُّؤۡتِهَآ أَجۡرَهَا مَرَّتَيۡنِ وَأَعۡتَدۡنَا لَهَا رِزۡقٗا كَرِيمٗا
ھەر کەسێک لە ئێوە بەردەوام بێت لەسەر تاعەت و گوێڕایەڵی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی، وە کار و کردەوەیەکی چاکی وا ئەنجام بدات کە جێگای ڕەزامەندی اللە تەعال بێت، ئەوا دوو ھێندەی ئافرەتانی تر پاداشتان دەدەینەوە، وە لە ڕۆژی دواییشدا پاداشتێکی بەڕێزمان بۆی ئامادە کردووە کە بریتیە لە بەھەشت.
Арабча тафсирлар:
يَٰنِسَآءَ ٱلنَّبِيِّ لَسۡتُنَّ كَأَحَدٖ مِّنَ ٱلنِّسَآءِ إِنِ ٱتَّقَيۡتُنَّۚ فَلَا تَخۡضَعۡنَ بِٱلۡقَوۡلِ فَيَطۡمَعَ ٱلَّذِي فِي قَلۡبِهِۦ مَرَضٞ وَقُلۡنَ قَوۡلٗا مَّعۡرُوفٗا
ئەی ژنانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ئێوە لە فەزڵ و ڕێز و شکۆدا وەک ژنانی تر نین، بەڵکو ئێوە لە فەزڵ و ڕێزدا لە پلەوپایە و مەقامێکدان ژنانی تر پێی ناگەن، ئەگەر بێتو فەرمانەکانی اللە تەعالا جێ بەجێ بکەن و دوور بکەونەوە لە ڕێگرییەکانی، کەواتە ئەگەر قسەتان لەگەڵ پیاوانی بێگانەدا کرد بە خەمزە و نازەوە قسەیان لەگەڵدا مەکەن، نەوەکو ئەوەی دڵ و دەروونی نەخۆشی دووڕوویی تێدایە نیازی خراپ و ئارەزوو و شەھوەتی حەرام بکات، ھەروەھا بەجۆرێک قسە بکەن دوور بێت لە گومان و شک، بەپێی پێویست قسەی جیدی بکەن و دوور بکەونەوە لە گاڵتە و گەپ و سوعبەت کردن لەگەڵ پیاوانی بێگانە.
Арабча тафсирлар:
وَقَرۡنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجۡنَ تَبَرُّجَ ٱلۡجَٰهِلِيَّةِ ٱلۡأُولَىٰۖ وَأَقِمۡنَ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتِينَ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَطِعۡنَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓۚ إِنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيُذۡهِبَ عَنكُمُ ٱلرِّجۡسَ أَهۡلَ ٱلۡبَيۡتِ وَيُطَهِّرَكُمۡ تَطۡهِيرٗا
لە ماڵەکانی خۆتان بمێننەوە و بۆ کاری پێویست نەبێت لەماڵ مەچنە دەرەوە، وە جوانی و ڕازاوەیی خۆتان بۆ پیاوانی بێگانە دەرمەخەن وەکو ئافرەتانی سەردەمی نەفامی پێش ئیسلام دەیانکرد، ئەوان لە سەردەمی نەفامیدا جوانی و ڕازاوەیی خۆیان بۆ پیاوانی بێگانە دەردەخست تاوەکو سەرنجیان ڕابکێشن، وە نوێژەکانتان بە ڕێکوپێکی و جوانترین شێوە ئەنجام بدەن، وە زەکاتی ماڵ و سامانتان دەربکەن، وە گوێڕایەڵی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی بکەن، بێگومان ئەی ژنانی پێغەمبەر و ئال و بەیتی ئەو ، اللە تەعالا دەیەوێت ھەموو جۆرە ئەزیەت و ئازار و خراپەیەکتان لێ دوور بخاتەوە، وە دڵ و دەروونتان پاک بکاتەوە، خو و ڕەوشتە ناشیرین و ناپەسەندەکانتان لێ داماڵێت و بەتەواوی پاکو خاوێنتان بکاتەوە، بە شێوەیەک دوای ئەوە ھیچ پیسی و ناشرینیەکی پێوە نەمێنێت.
Арабча тафсирлар:
وَٱذۡكُرۡنَ مَا يُتۡلَىٰ فِي بُيُوتِكُنَّ مِنۡ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ وَٱلۡحِكۡمَةِۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ لَطِيفًا خَبِيرًا
ھەرچییەک لەماڵەکانتاندا دەخوێنرێتەوە لە ئایەتەکانی اللە تەعالا و فەرموودەکانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لە یادی بگرن و باسی بکەن بۆ خەڵکی، بێگومان اللە تەعالا بە لوتف و بەزەییە بەرامبەر بە ئێوە، وە منەتی بەسەردا کردوون لەماڵی پێغەمبەرەکەیدا دایناون، وە زۆریش شارەزاتانە کاتێک ھەڵیبژاردون کە ببنە خێزانی پێغەمبەرەکەی، وە دەست نیشانی کردوون وەک دایکی ھەموو باوەڕدارانی ئوممەتەکەی.
Арабча тафсирлар:
إِنَّ ٱلۡمُسۡلِمِينَ وَٱلۡمُسۡلِمَٰتِ وَٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ وَٱلۡقَٰنِتِينَ وَٱلۡقَٰنِتَٰتِ وَٱلصَّٰدِقِينَ وَٱلصَّٰدِقَٰتِ وَٱلصَّٰبِرِينَ وَٱلصَّٰبِرَٰتِ وَٱلۡخَٰشِعِينَ وَٱلۡخَٰشِعَٰتِ وَٱلۡمُتَصَدِّقِينَ وَٱلۡمُتَصَدِّقَٰتِ وَٱلصَّٰٓئِمِينَ وَٱلصَّٰٓئِمَٰتِ وَٱلۡحَٰفِظِينَ فُرُوجَهُمۡ وَٱلۡحَٰفِظَٰتِ وَٱلذَّٰكِرِينَ ٱللَّهَ كَثِيرٗا وَٱلذَّٰكِرَٰتِ أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُم مَّغۡفِرَةٗ وَأَجۡرًا عَظِيمٗا
بێگومان ئەو پیاو و ئافرەتانەی خۆیان زەلیل دەكەن بۆ خوای گەورە بە تاعەت و گوێڕایەڵی، وە ئەو پیاو و ئافرەتانەی دەبەخشن لە پێناوی خوادا، وە ئەو پیاو و ئافرەتانەی گوێڕایەڵن بۆ اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی، وە ئەو پیاو و ئافرەتانەی ڕاستگۆن لەباوەڕ و گوفتاریاندا، وە ئەو پیاو و ئافرەتانەی ئارامگرن لەسەر ئەنجامدانی تاعەت و گوێڕایەڵی و دووركەوتنەوە لە گوناھ و سەرپێچی و لەسەر بەڵا و موسیبەت، وە ئەو پیاو و ئافرەتانەی خێر و سەدەقەی فەرز و سوننەت دەکەن، وە ئەو پیاو و ئافرەتانەی ڕۆژووی فەرز و سوننەت دەگرن، وە ئەو پیاو و ئافرەتانەی داوێنی خۆیان دەپارێزن، وە دایدەپۆشن لە کەسانێک کە دروست نییە تەماشای بکەن، وە خۆیان بەدوور دەگرن لە زینا و پێشەکییەکانی، وە ئەو پیاو و ئافرەتانەی یادی اللە تەعالا بە دڵ و زمان بە ئاشکرا و نھێنی دەکەن، ئەوانە اللە تەعالا لێبوردەیە لە گوناھەکانیان و پاداشتێکی گەورەی لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ ئامادە کردوون كە ئەویش بەهەشتە.
Арабча тафсирлар:
Ушбу саҳифадаги оят фойдаларидан:
• من توجيهات القرآن للمرأة المسلمة: النهي عن الخضوع بالقول، والأمر بالمكث في البيوت إلا لحاجة، والنهي عن التبرج.
لە ڕێنماییەکانی قورئانی پیرۆز بۆ ئافرەتانی موسڵمان ئەوەیە: ڕێگریان لێدەکات لەوەی بەخەمزە و نازەوە قسە لەگەڵ پیاوانی بێگانە بکەن، وە فەرمانیان پێدەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەیەنە دەرەوە، وە ڕێگریشیان لێدەکات کە خۆیان ڕووت نەکەنەوە.

• فضل أهل بيت رسول الله صلى الله عليه وسلم، وأزواجُه من أهل بيته.
فەزڵی ئالو بەیتی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، وە ژنانی پێغەمبەر لە ئالو بەیتی ئەون.

• مبدأ التساوي بين الرجال والنساء قائم في العمل والجزاء إلا ما استثناه الشرع لكل منهما.
بنەمای یەکسانی نێوان پیاو و ژن لەسەر کار و پاداشت بنیات نراوە، جگە لەوە نەبێت شەریعەتی ئیسلام جیای کردوەتەوە.

وَمَا كَانَ لِمُؤۡمِنٖ وَلَا مُؤۡمِنَةٍ إِذَا قَضَى ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥٓ أَمۡرًا أَن يَكُونَ لَهُمُ ٱلۡخِيَرَةُ مِنۡ أَمۡرِهِمۡۗ وَمَن يَعۡصِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَقَدۡ ضَلَّ ضَلَٰلٗا مُّبِينٗا
بۆ ھیچ پیاو و ژنێکی باوەڕدار نییە کاتێک اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی بڕیاریاری ھەر کارێکیاندا سەرپشک بن لە وەرگرتن و ڕەفزکردنی، ھەر کەسێک سەرپێچی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی بکات بێگومان گومڕابووە و لە ڕێگای ڕاست لایداوە بە گومڕاییەکی ڕوون و ئاشکرا.
Арабча тафсирлар:
وَإِذۡ تَقُولُ لِلَّذِيٓ أَنۡعَمَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِ وَأَنۡعَمۡتَ عَلَيۡهِ أَمۡسِكۡ عَلَيۡكَ زَوۡجَكَ وَٱتَّقِ ٱللَّهَ وَتُخۡفِي فِي نَفۡسِكَ مَا ٱللَّهُ مُبۡدِيهِ وَتَخۡشَى ٱلنَّاسَ وَٱللَّهُ أَحَقُّ أَن تَخۡشَىٰهُۖ فَلَمَّا قَضَىٰ زَيۡدٞ مِّنۡهَا وَطَرٗا زَوَّجۡنَٰكَهَا لِكَيۡ لَا يَكُونَ عَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ حَرَجٞ فِيٓ أَزۡوَٰجِ أَدۡعِيَآئِهِمۡ إِذَا قَضَوۡاْ مِنۡهُنَّ وَطَرٗاۚ وَكَانَ أَمۡرُ ٱللَّهِ مَفۡعُولٗا
- ئەی پێغەمبەر- کاتێک بەو کەسە دەڵێیت کە اللە تەعالا نیعمەتی ئیسلامی بەسەردا ڕشتووە، وە تۆیش نیعمەتی ئازاد کردنت پێ بەخشیوە، - کەمەبەست پێی زەیدی کوڕی حاریسەیە -اللە تەعالا لێی ڕازی بێت- کاتێک ھات بۆ لات ڕاوێژت پێ بکات سەبارەت بە تەڵاقدانی خێزانەكەی كە زەینەبی کچی حەجش بوو - پێت وت: خێزانەکەی خۆت بگرە و لای خۆت بیھێڵەرەوە و تەڵاقی مەدە، لە اللە تەعالا بترسە و تەقوای ئەوت ھەبێت بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوورکەوتنەوە لە ڕێگریەکانی، - ئەی پێغەمبەر- شتێک لە دەروونی خۆتدا ئەشاریتەوە ئەویش ئەوەیە اللە تەعالا وەحی بۆ کردویت کە لەگەڵ زەینەبدا ھاوسەرگیری بکەیت،- لەترسی خەڵکی ئەوە دەشاریتەوە، بەڵام اللە تەعالا تەڵاقدانەکەی زەید و ھاوسەرگیریەکەی تۆی ئاشکرا کرد، اللە تەعالایش لەپێشترە کە تۆ لێی بترسیت لەم کارەدا، جا کاتێک دەروونی زەید سارێژ بوو وە پێویستی بە زەینەب نەما و تەڵاقیدا ، ئێمە زەینەبمان لە تۆ مارە کرد، تاوەکو ھیچ گوناھێک لەسەر باوەڕداران نەمێنێت لەھاوسەرگیری کردن لەگەڵ تەڵاقدراوانی بە کوڕکراوانیان، کاتێک تەڵاقیان دەدەن و عیددەکانیان تەواو دەبێت، وە فەرمانی اللە یش بۆ مارەکردنی زەینەب شتێکی بڕاوەیە و ھیچ ڕێگرێک نییە و ھەر دەبێت جێ بەجێ ببێت.
Арабча тафсирлар:
مَّا كَانَ عَلَى ٱلنَّبِيِّ مِنۡ حَرَجٖ فِيمَا فَرَضَ ٱللَّهُ لَهُۥۖ سُنَّةَ ٱللَّهِ فِي ٱلَّذِينَ خَلَوۡاْ مِن قَبۡلُۚ وَكَانَ أَمۡرُ ٱللَّهِ قَدَرٗا مَّقۡدُورًا
ھیچ گوناھ و تاوانێک یان تەنگەڵانیەک لەسەر پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) نییە لەوەی اللە حەڵاڵی کردووە، ئەویش ھاوسەرگیری کردنە لەگەڵ ژنی تەڵاقدراوی ئەو کەسەی کە پێغەمبەر کردویەتی بە کوڕی خۆی، پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لەم کارەدا شوێن سوننەتی پێغەمبەرانی پێش خۆی دەکەوێت، ئەو کارێکی دانەھێناوە و شتێکی نەکردووە کە ئەوان نەیانکردبێت، وە ئەوەی اللە بڕیاری جێ بەجێکردنی داوە لەتەواو کردنی ئەم ھاوسەرگیرییە و پوچەڵکردنەوەی داب و نەریتی بە کوڕکردن پێغەمبەر ھیچ ڕایەک یان ھەڵبژاردنێکی بۆ نییە، ئەوە فەرمانی اللە یە بڕاوەتەوە ھەر دەبێت ببێ و ڕەد کردنەوەی نییە.
Арабча тафсирлар:
ٱلَّذِينَ يُبَلِّغُونَ رِسَٰلَٰتِ ٱللَّهِ وَيَخۡشَوۡنَهُۥ وَلَا يَخۡشَوۡنَ أَحَدًا إِلَّا ٱللَّهَۗ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ حَسِيبٗا
ئەو پێغەمبەرانەی کە پەیامەکانی اللە دەگەیەنن بە ئوممەتەکانیان، وە تەنھا لەویش دەترسن وە بێجگە لەو لە ھیچ کەسێکی تر ناترسن، وە ئاوڕ نادەنەوە بە لای قسە و قسەڵۆکی خەڵکی کاتێک ئەوەی اللە تەعالا بۆی حەڵاڵ کردوون ئەنجامی دەدەن، وە اللە بەسە کە پارێزەری کار و کردەوەی بەندەکانی بێت بۆ ئەوەی لێ پرسینەوەیان لەگەڵدا بکات، پاداشتی چاکەکارانیان بداتەوە، وە سزای خراپەکارانیشان بدات.
Арабча тафсирлар:
مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَآ أَحَدٖ مِّن رِّجَالِكُمۡ وَلَٰكِن رَّسُولَ ٱللَّهِ وَخَاتَمَ ٱلنَّبِيِّـۧنَۗ وَكَانَ ٱللَّهُ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٗا
موحەممەد باوکی ھیچ کەس لە پیاوەکانتان نییە ، مەبەست ئەوەیە باوکی زەیدی کوڕی حاریسە نییە، تاوەکو حەرام بێت بۆی ھاوسەرگیری لەگەڵ ژنە تەڵاقدراوەکەیدا بکات، بەڵکو پێغەمبەری اللە تەعالایە ڕەوانە کراوە بۆ ھەموو خەڵکی، وە کۆتا پێغەمبەریشە دوای ئەو ھیچ پێغەمبەرێکی تر نایەت، وە اللە زانا و ئاگادارە بەھەموو شتێک، وه ھیچ شتێکی لە کاروباری بەندەکانی لانھێنی وشاراوە نییە.
Арабча тафсирлар:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ ذِكۡرٗا كَثِيرٗا
ئەی ئەوانەی باوەڕتان بە اللە ھێناوە، وە بە پێی شەریعەتەکەی ئەو کارەکانتان دەکەن، یادی اللە تەعالا بە دڵ و زمان و تەواوی ئەندامەکانی تری لاشەتان بە زۆری بکەن.
Арабча тафсирлар:
وَسَبِّحُوهُ بُكۡرَةٗ وَأَصِيلًا
وە بە پاکی یادی اللە بکەن، لەبەر فەزڵ و گەورەییەکەی، لە سەرەتای ڕۆژ و کۆتاییەوە (سبحان اللە) و (لا إله إلا الله) بکەن
Арабча тафсирлар:
هُوَ ٱلَّذِي يُصَلِّي عَلَيۡكُمۡ وَمَلَٰٓئِكَتُهُۥ لِيُخۡرِجَكُم مِّنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِۚ وَكَانَ بِٱلۡمُؤۡمِنِينَ رَحِيمٗا
ئەو زاتە پیرۆزە بەزەیی پێتاندا دێتەوە و بەباشی باستان دەکات، وە فریشتەکانیش لە اللە دەپاڕێنەوە بۆتان تاوەکو لەتاریکی کوفر و بێباوەڕیەوە دەرتان بھێنێت بۆ نوور و ڕوناکی ئیمان، وە اللە بە بەزەییە بۆ باوەڕداران، وە سزایان نادات ئەگەر ئەوان گوێڕایەڵی بکەن، ئەویش بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی.
Арабча тафсирлар:
Ушбу саҳифадаги оят фойдаларидан:
• وجوب استسلام المؤمن لحكم الله والانقياد له.
واجبە باوەڕدار تەسلیمی حوکم و بڕیارەکانی اللە تەعالا و ملکەچی فەرمانەکانی بێت.

• اطلاع الله على ما في النفوس.
ئەوەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لە دەروونیدا شاردبوویەوە اللە تەعالا ئاشکرای کرد.

• من مناقب أم المؤمنين زينب بنت جحش: أنْ زوّجها الله من فوق سبع سماوات.
یەکێک لە شانازی و چاکەکانی زەینەبی کچی جەحشی دایکی باوەڕداران (اللە لێی ڕازی بیت) ئەوەیە اللە تەعالا لە سەروو حەوت ئاسمانەوە خۆی مارەی کردووە لە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم).

• فضل ذكر الله، خاصة وقت الصباح والمساء.
فەزڵی زیکر و یادی اللە، بەتایبەتی لەکاتی بەیانیان و ئێواراندا.

تَحِيَّتُهُمۡ يَوۡمَ يَلۡقَوۡنَهُۥ سَلَٰمٞۚ وَأَعَدَّ لَهُمۡ أَجۡرٗا كَرِيمٗا
بەخێرھاتنی باوەڕداران لەو ڕۆژەی دەگەن بەپەروەردگاریان بریتیە لە ئاشتی و سڵاو و ئەمان لەھەموو خراپەیەک، وە اللە تەعالا پاداشتێکی بەڕێز و چاکی بۆ ئامادە کردوون کە بەھەشتی ھەتاھەتاییە، ئەوەیش پاداشتی ئەوانە لەبەرامبەر تاعەت و گوێڕایەڵیان بۆ پەروەردگار و دووریان لە سەرپێچی ئەو.
Арабча тафсирлар:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ إِنَّآ أَرۡسَلۡنَٰكَ شَٰهِدٗا وَمُبَشِّرٗا وَنَذِيرٗا
ئەی پێغەمبەر بێگومان ئێمە تۆمان ڕەوانە کردووە بۆ لای خەڵکی تاوەکو شاھید بیت بەسەریانەوە، ئەوەی بۆت نێرراوە پێیان بگەیەنیت، وە موژدەیش بدەیت بە باوەڕداران کە اللە تەعالا بەھەشتی بۆ ئامادە کردوون، وە بێباوەڕانیش بترسێنیت بەوەی اللە تەعالا سزای ئاگری دۆزەخی بۆ ئامادە کردوون.
Арабча тафсирлар:
وَدَاعِيًا إِلَى ٱللَّهِ بِإِذۡنِهِۦ وَسِرَاجٗا مُّنِيرٗا
وە تۆمان ناردووە بۆ ئەوەی بانگەواز بۆ یەکخواپەرستی اللە تەعالا و تاعەت و گوێڕایەڵی فەرمانەکانی بکەیت، وە ناردومانیت کە چرایەکی پرشنگدار بیت بۆ ئەو کەسەی بیەوێت بەھیدایەت خۆی ڕووناک بکاتەوە.
Арабча тафсирлар:
وَبَشِّرِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ بِأَنَّ لَهُم مِّنَ ٱللَّهِ فَضۡلٗا كَبِيرٗا
وە موژدە بدە بەوانەی باوەڕیان ھێناوە بە اللە و کار بە شەریعەتەکەی ئەو دەکەن، بێگومان لەلایەن اللە تەعالاوە فەزڵ و پاداشتێکی گەورەیان بۆ ھەیە، سەرکەوتن لە دونیا و سەرفرازی دواڕۆژیش دەگرێتەوە، ئەویش بەچوونە بەھەشتی ھەتا ھەتایی.
Арабча тафсирлар:
وَلَا تُطِعِ ٱلۡكَٰفِرِينَ وَٱلۡمُنَٰفِقِينَ وَدَعۡ أَذَىٰهُمۡ وَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱللَّهِۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِيلٗا
گوێڕایەڵی بێباوەڕان و دووڕوەکان مەکە لەوەی بانگەوازی بۆ دەکەن لە دژایەتی و ڕێگری کردنی ئاینەکەی اللە تەعالا، وە گوێ بە ئازاریان مەدە و پشتیان لێھەڵکە، بەڵکو ئەوە ببێت بەھۆی باوەڕھێنانیان بەو پەیامەی ھێناوتە، وە لەھەموو کاروبارێکتدا تەنھا پشت بە اللە تەعالا ببەستە، وەک پشت بەستن بە اللە لەسەرکەوتن بەسەر دوژمنەکاندا، وە اللە بەسە کە پارێزەر و پشتیوان بێت، بۆ ئەوەی بەندەکان لەھەموو کار و باری دونیا و دواڕۆژیدا پشتی پێ ببەستن
Арабча тафсирлар:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا نَكَحۡتُمُ ٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ ثُمَّ طَلَّقۡتُمُوهُنَّ مِن قَبۡلِ أَن تَمَسُّوهُنَّ فَمَا لَكُمۡ عَلَيۡهِنَّ مِنۡ عِدَّةٖ تَعۡتَدُّونَهَاۖ فَمَتِّعُوهُنَّ وَسَرِّحُوهُنَّ سَرَاحٗا جَمِيلٗا
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە و کار بە شەریعەتەکەی ئەو دەکەن، ئەگەر گرێبەستی ھاوسەرگیریتان لەگەڵ ئافرەتێکی باوەڕداردا بەست، وە پاشان پێش ئەوەی بچنە لایان تەڵاقتاندان، ئەوا پێویست نییە لەسەرتان عیدەیان لەسەر بژمێرن، جا بە (قورء یان بەمانگ) بێت عیدە واجب نییە لەسەریان، چونکە دەزانن و دڵنیان کە مناڵدانی ئەو ئافرەتە پاکوخاوێنە و ھێشتا کەس نەچووە بەلایدا، کەواتە لەماڵ و سامانی خۆتانیان بدەنێ ھەر کەس بەپێی دەسەڵات و توانای خۆی، ئەویش وەک دڵنەوایی دڵی شکاوی ئەو ئافرەتە کە بە تەڵاقدانی دڵی شکاوە، وە وازیان لێ بھێنن و ئازاریان مەدەن بابچن بەڕێی خۆیانەوە و بگەنەوە ماڵە باوانیان.
Арабча тафсирлар:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ إِنَّآ أَحۡلَلۡنَا لَكَ أَزۡوَٰجَكَ ٱلَّٰتِيٓ ءَاتَيۡتَ أُجُورَهُنَّ وَمَا مَلَكَتۡ يَمِينُكَ مِمَّآ أَفَآءَ ٱللَّهُ عَلَيۡكَ وَبَنَاتِ عَمِّكَ وَبَنَاتِ عَمَّٰتِكَ وَبَنَاتِ خَالِكَ وَبَنَاتِ خَٰلَٰتِكَ ٱلَّٰتِي هَاجَرۡنَ مَعَكَ وَٱمۡرَأَةٗ مُّؤۡمِنَةً إِن وَهَبَتۡ نَفۡسَهَا لِلنَّبِيِّ إِنۡ أَرَادَ ٱلنَّبِيُّ أَن يَسۡتَنكِحَهَا خَالِصَةٗ لَّكَ مِن دُونِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَۗ قَدۡ عَلِمۡنَا مَا فَرَضۡنَا عَلَيۡهِمۡ فِيٓ أَزۡوَٰجِهِمۡ وَمَا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُهُمۡ لِكَيۡلَا يَكُونَ عَلَيۡكَ حَرَجٞۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورٗا رَّحِيمٗا
ئەی پێغەمبەر بێگومان ئێمە ئەو ئافرەتانەمان بۆ حەڵاڵ کردویت کە مارەیەکانت داونەتێ، وە ئەو کەنیزانەشمان بۆ حەڵاڵ کردویت کە لەجەنگەکاندا اللە تەعالا دەستی خستویت، وە ھاوسەرگیریمان لەگەڵ کچە مامەکانت بۆ حەڵاڵ کردویت، وە لەگەڵ کچانی پورت (کچی خوشکی بابت)، وە لەگەڵ کچانی خاڵت، وە لەگەڵ ئەو کچە پورانەیشت (کچی خوشکی دایکت) کە لە مەککەوە کۆچیان کرد لەگەڵت بۆ مەدینە، وە ھاوسەرگیریمان بۆ حەڵاڵ کردویت لەگەڵ ئەو ئافرەتە باوەڕدارەی کە دەیەوێت بەبێ مارەیی خۆی ببەخشی بەتۆ ئەگەر تۆ بتەوێت مارەی بکەیت، (مارەبڕین و ھاوسەرگیری خۆ بەخشین و خۆ پێشکەش کردن تایبەت بووە بەپێغەمبەر- صلی اللە علیە وسلم) وە دروست نییە بۆ ھیچ کەسێکی تر لە ئوممەتەکەی بەو شێوەیە بکات، بێگومان ئێمە دەزانین چیمان واجب کردووە لەسەر باوەڕداران لەبارەی خێزانەکانیانەوە، بەوەی دروست نییە بۆیان ھاوسەرگیری لەگەڵ زیاتر لە چوار ژن بکەن، وە دەزانین چیمان کردووە بەشەرع بۆیان سەبارەت بە کەنیزەکەکانیان، دەتوانن بەڕەھایی بەبێ دیاری کردنی ژمارە چێژیان لێوەربگرن، وە ئەوەی بۆ تۆمان حەڵاڵ کردووە لەوەی باسکرا بۆ غەیری تۆمان حەڵاڵ نەکردووە، لەبەر ئەوەی ھیچ لەلات زەحمەت و گران نەبێت، وە اللە تەعالا لێبوردەیە بۆ ئەو بەندانەی تەوبە دەکەن، وە زۆریش بە بەزەییە بەرامبەریان.
Арабча тафсирлар:
Ушбу саҳифадаги оят фойдаларидан:
• الصبر على الأذى من صفات الداعية الناجح.
ئارامگرتن لەسەر ئەزیەت و ئازار و ناڕەحەتی سیفەتێکە لە سیفەتی بانگخوازی سەرکەتوو.

• يُنْدَب للزوج أن يعطي مطلقته قبل الدخول بها بعض المال جبرًا لخاطرها.
وا جوان و شیاوە کە پیاو ھەندێک لە ماڵ و دارایی بدات بەو ئافرەتەی كه پێش چوونە لای تەڵاقی دەدات.

• خصوصية النبي صلى الله عليه وسلم بجواز نكاح الهبة، وإن لم يحدث منه.
تایبەتمەندی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لە مارەبڕین و ھاوسەرگیری کردن لەگەڵ ئەو ئافرەتەی خۆی پێشکەش دەکات پێی، هەرچەندە ڕوویشی نەداوە لێی.

۞ تُرۡجِي مَن تَشَآءُ مِنۡهُنَّ وَتُـٔۡوِيٓ إِلَيۡكَ مَن تَشَآءُۖ وَمَنِ ٱبۡتَغَيۡتَ مِمَّنۡ عَزَلۡتَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيۡكَۚ ذَٰلِكَ أَدۡنَىٰٓ أَن تَقَرَّ أَعۡيُنُهُنَّ وَلَا يَحۡزَنَّ وَيَرۡضَيۡنَ بِمَآ ءَاتَيۡتَهُنَّ كُلُّهُنَّۚ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ مَا فِي قُلُوبِكُمۡۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَلِيمٗا
- ئەی پێغەمبەر- ئەو خێزانەت کە سەرەی مانەوەی شەویەتی ئەگەر ویستت دوای بخەو لای مەمێنەوە، وە ھەر یەکێک لەوانت ویست پێشی بخە و بیھێنە بۆ لای خۆت و شەو لای ئەو بمێنەوە، وە داوای ئەو خێزانەیشت بکە بێتەلات کەشەو مانەوەت دواخستووە، ئەوە ھیچ گوناھت ناگات لەوەی کردووتە، ئەم سەرپشکی و فراوانیەی اللە تەعالا بە تۆی بەخشیوە نزیکتر و باشترە بۆیان چاو و دڵیانی پێ بگەشێتەوە و ڕۆشن بێتەوە، وە ڕازی بن بەو بەشەی داوتە بەھەموویان، چونکە ئەوان دەزانن ئەم جۆرە بەشکردنەی شەوەکانت تۆ لە خۆتەوە نەتکردووە، وە تۆ ھیچ واجبێکی سەرشانت واز لی ناھێنیت، وە ڕژدی و چروکی ناکەیت لە پێدانی ھیچ ھەق و مافێکدا، وە اللە تەعالا دەزانێت چی لە دڵتاندایە ئەی پیاوان، لەوەی مەیلی مانەوە دەکەن لای ھەندێک لە خێزانەکانتان جگە لەھەندێکی تریان، وە اللە تەعالا زانا و ئاگادارە بە کار و کردەوەی بەندەکانی و ھیچ شتێکی لانھێنی و شاراوە نییە، وە زۆر لەسەرخۆیە و پەلەی نییە لەسزادانیان، بەڵکو تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای.
Арабча тафсирлар:
لَّا يَحِلُّ لَكَ ٱلنِّسَآءُ مِنۢ بَعۡدُ وَلَآ أَن تَبَدَّلَ بِهِنَّ مِنۡ أَزۡوَٰجٖ وَلَوۡ أَعۡجَبَكَ حُسۡنُهُنَّ إِلَّا مَا مَلَكَتۡ يَمِينُكَۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ رَّقِيبٗا
- ئەی پێغەمبەر- دوای ئەم ژنانەی کە ئێستا خێزان و ھاوسەرتن، دروست و حەڵاڵ نییە بۆت ھاوسەرگیری بکەیت لەگەڵ ھیچ ئافرەتێکی تردا، وە دروست نییە بۆیشت ھەموویان یان ھەندێکیان تەڵاق بدەیت و بیانگۆڕیت بە ھاوسەرانی تر، ھەرچەندە بەجوانی ئەوانەیش سەرسام بیت کە دەتەوێت ھاوسەرگیریان لەگەڵدا بکەیت، بەڵام دروستە بۆت کە لەزەت و چێژ لەو کەنیزانە وەربگریت ھی خۆتن بەبێ دیاریکردنی ژمارەیان، وە اللە تەعالا چاودێر و پارێزەرە بەسەر ھەموو شتێکدا، ئەم حوکمە بەڵگەیە لەسەر فەزڵی دایکانی باوەڕدار، بێگومان اللە تەعالا ڕیگری کردووە لەوەی تەڵاق بدرێن، یان جارێکی تر ژنیان بەسەر بێت.
Арабча тафсирлар:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَدۡخُلُواْ بُيُوتَ ٱلنَّبِيِّ إِلَّآ أَن يُؤۡذَنَ لَكُمۡ إِلَىٰ طَعَامٍ غَيۡرَ نَٰظِرِينَ إِنَىٰهُ وَلَٰكِنۡ إِذَا دُعِيتُمۡ فَٱدۡخُلُواْ فَإِذَا طَعِمۡتُمۡ فَٱنتَشِرُواْ وَلَا مُسۡتَـٔۡنِسِينَ لِحَدِيثٍۚ إِنَّ ذَٰلِكُمۡ كَانَ يُؤۡذِي ٱلنَّبِيَّ فَيَسۡتَحۡيِۦ مِنكُمۡۖ وَٱللَّهُ لَا يَسۡتَحۡيِۦ مِنَ ٱلۡحَقِّۚ وَإِذَا سَأَلۡتُمُوهُنَّ مَتَٰعٗا فَسۡـَٔلُوهُنَّ مِن وَرَآءِ حِجَابٖۚ ذَٰلِكُمۡ أَطۡهَرُ لِقُلُوبِكُمۡ وَقُلُوبِهِنَّۚ وَمَا كَانَ لَكُمۡ أَن تُؤۡذُواْ رَسُولَ ٱللَّهِ وَلَآ أَن تَنكِحُوٓاْ أَزۡوَٰجَهُۥ مِنۢ بَعۡدِهِۦٓ أَبَدًاۚ إِنَّ ذَٰلِكُمۡ كَانَ عِندَ ٱللَّهِ عَظِيمًا
ئەی ئەوانەی باوەڕتان بە الله تەعالا ھێناوە و بەشەریعەتەکەی ئەو کار دەکەن، مەچنە ژورەوە بۆ ناو ماڵەکانی پێغەمبەر، مەگەر خۆی مۆڵەتتان بدات بە چوونە ژوورەوە و بانگتان بکات بۆ نان خواردن، وە زۆر دامەنیشن چاوەڕێی پێگەیشتنی خواردن بکەن، بەڵام ئەر ھاتوو بانگکران بۆ نان خواردن ئیتر بچنە ژورەوە، وە کاتێکیش لە نان خواردن بوونەوە بڵاوەی لێ بکەن و مەمێنەوە بۆ مەجلیس گەرم کردن و دەمەتەقێ و سوعبەت لەگەڵ یەکتر کردن، بێگومان ئەو مانەوەیەتان ئازاری پێغەمبەر دەدات (صلی اللە علیە وسلم) چونکە ئەو شەرم دەکات داواتان لێ بکات بڵاوەی لێ بکەن، بەڵام اللە تەعالا شەرم ناکات لەفەرمان کردن بە ھەق، بۆیە فەرمانی پێکردوون کە بڵاوەی لێ بکەن تاوەکو بە مانەوەتان ئازاری پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) نەدەن، وە ئەگەر شتێکیتان لە خێزانەکانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) داوا کرد وەک داواکردنی قاپێک یان دەفریک یان ھەر شتێکی تر، ئەوا لە پشتی پەردەوە داوایان لێ بکەن، وە ڕووبەڕوو داوای ھیچیان لێ مەکەن بۆ ئەوەی بەچاوی خۆتان نەیانبینن، وە پارێزراو بن لەھەموو کەس، ئەمەیش لەبەر پلە و پایەی پێغەمبەرە (صلی اللە علیە وسلم)، ئەم داواکردنەتان لەپشت پەردەوە خاوێنترە بۆ دڵی ئێوە و دڵی ئەوانیش، تاوەکو شەیتان نەدات لەدڵی ئێوە و دڵی ئەوانیش بە وەسوەسە دروستکردن و ڕازاندنەوەی گوناھ و خراپە بۆتان، وە - ئەی باوەڕدارینە - بەھیچ شێوەیەک دروست نییە بۆتان بەمانەوەتان بۆ قسەکردن ئازاری دڵی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بدەن ، وە نابێت ھەرگیز دوای مردنی خۆی خێزانەکانی مارە بکەن، چونکە ئەوان دایکانی باوەڕدارانن، وە دروست نییە ھیچ کەس دایکی خۆ مارە بکات، بێگومان ئەو ئازاردانەی دڵی پێغەمبەر و مارەکردنی خێزانەکانی دوای مردنی حەرامە و بەلای اللە تەعالاوە گوناھێکی زۆر گەورەیە.
Арабча тафсирлар:
إِن تُبۡدُواْ شَيۡـًٔا أَوۡ تُخۡفُوهُ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٗا
- ئەی خەڵکینە - ھەر شتێک لەکار و کردەوەتان ئاشکرا بکەن یان لەدڵ و دەروونی خۆتاندا بیشارنەوە، ئەوە بزانن ھیچ شتێک لای اللە تەعالا نھێنی و شاراوە نییە، بێگومان اللە (جل جلالە) زانا و ئاگادارە بەھەموو شتێک، وە ھیچ شتێک لەکار و کردەوەتان یان ھەر شتێکی تری لێ ون نابێت و شاراوە نییە لای، بەخێر و شەڕ پاداشتی کار و کردەوەتان دەداتەوە.
Арабча тафсирлар:
Ушбу саҳифадаги оят фойдаларидан:
• عظم مقام النبي صلى الله عليه وسلم عند ربه؛ ولذلك عاتب الصحابة رضي الله عنهم الذين مكثوا في بيته صلى الله عليه وسلم لِتَأَذِّيه من ذلك.
مەزنی پلەوپایەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەلای پەروەردگاری بۆیە خواى گەورە سەرزەنشتی ئەو هاوەڵانەی کرد کە لە ماڵەکەیدا مانەوە چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەمە ئازاری پێگەیشت.

• ثبوت صفتي العلم والحلم لله تعالى.
جێگیر کردن و چەسپاندنی ھەردوو سیفەتی زانست و لەسەرخۆیی بۆ اللە تەعالا.

• الحياء من أخلاق النبي صلى الله عليه وسلم.
شەرم و شکۆ لە ڕەوشتە بەرزەکانی پێغەمبەرن (صلی اللە علیە وسلم).

• صيانة مقام أمهات المؤمنين زوجات النبي صلى الله عليه وسلم.
پاراستنی پلە و پایەو مەقامی دایکانی باوەڕداران لە خێزانەکانی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم).

لَّا جُنَاحَ عَلَيۡهِنَّ فِيٓ ءَابَآئِهِنَّ وَلَآ أَبۡنَآئِهِنَّ وَلَآ إِخۡوَٰنِهِنَّ وَلَآ أَبۡنَآءِ إِخۡوَٰنِهِنَّ وَلَآ أَبۡنَآءِ أَخَوَٰتِهِنَّ وَلَا نِسَآئِهِنَّ وَلَا مَا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُهُنَّۗ وَٱتَّقِينَ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ شَهِيدًا
خێزانەکانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ھیچ گوناھیان ناگاتێ ئەگەر بەبێ پەردە لەگەڵ باوکیان و کوڕەکانیان و براکانیان و برازاکانیان و خوشکەزاکانیان لە نەسەب و شیریشەوە قسە بکەن و بیانبینن، ھەروەھا ھیچ گوناھیان ناگاتێ ئەگەر بەبێ پەردە قسە لەگەڵ ئافرەتانی باوەڕدار و کەنیزەکانیان بکەن، دەی ئەی ئافرەتانی باوەڕدار لە اللە بترسن لەوەی فەرمانی پێکردون وە لەوەیش ڕێگری لێکردون، بێگومان اللە تەعالا بەھەموو شتێک ئاگاداری ھەموو کردەوەکانتانە بە دیاری و نادیارییەوە.
Арабча тафсирлар:
إِنَّ ٱللَّهَ وَمَلَٰٓئِكَتَهُۥ يُصَلُّونَ عَلَى ٱلنَّبِيِّۚ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ صَلُّواْ عَلَيۡهِ وَسَلِّمُواْ تَسۡلِيمًا
بێگومان اللە تەعالا لای فریشتەکانی ستایشی پێغەمبەر موحەممەد (صلی الله علیە وسلم) دەکات، وە ھەروەھا فریشتەکانیش ستایشی دەکەن و نزای خێری بۆ دەکەن، دەی کەوابێت ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە تەعالا و بەپێی شەریعەتەکەی ئەو کار دەکەن، سەڵاوات و سەلام لەسەر پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) بدەن.
Арабча тафсирлар:
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُؤۡذُونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ لَعَنَهُمُ ٱللَّهُ فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِ وَأَعَدَّ لَهُمۡ عَذَابٗا مُّهِينٗا
بێگومان ئەوانەی بە گوفتار و کرداریان ئەزیەت و ئازاری اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی دەدەن، اللە تەعالا لە ڕەحم و بەزەیی و میھرەبانی خۆی لە دونیا و دواڕۆژدا دووری خستونەتەوە، وە لە ڕۆژی دواییشدا لە تۆڵەی ئەزیەت و ئازاردانی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) سزای ڕسواکەری بۆ ئامادە کردوون.
Арабча тафсирлар:
وَٱلَّذِينَ يُؤۡذُونَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ بِغَيۡرِ مَا ٱكۡتَسَبُواْ فَقَدِ ٱحۡتَمَلُواْ بُهۡتَٰنٗا وَإِثۡمٗا مُّبِينٗا
ئەو کەسانەی بە گوفتار و کرداریان ئەزیەت و ئازاری پیاوان و ئافرەتانی باوەڕدار دەدەن، بەبێ ئەوەی ھیچ گوناھ و تاوانێکیان کردبێت کە شایستەی ئەو ئەزیەت و ئازارە بن، ئەوە بێگومان ئەوانە درۆ و گوناھێکی ئاشکرایان گرتوەتە ئەستۆ.
Арабча тафсирлар:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ قُل لِّأَزۡوَٰجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَآءِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ يُدۡنِينَ عَلَيۡهِنَّ مِن جَلَٰبِيبِهِنَّۚ ذَٰلِكَ أَدۡنَىٰٓ أَن يُعۡرَفۡنَ فَلَا يُؤۡذَيۡنَۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورٗا رَّحِيمٗا
ئەی پێغەمبەر بەخێزانەکان و کچەکانت و ئافرەتانی باوەڕداران بڵێ: با عابا و جلوبەرگە پاڵاپۆشەکانیان بەسەر سەریاندا شۆڕ بکەنەوە تا ڕووخسار و سینگ و سەر و عەورەتیان لە پیاوانی بێگانە داپۆشێت و بەدەر نەکەوێت، ئەوە نزیکترە لەوەی نەناسرێنەوە ئەوانە ئافرەتانی ئازادن تاوەکو ڕووبەڕووی ئەزیەت و ئازار نەبنەوە ھەروەکو چۆن کەنیزەکەکان ڕووبەڕووی دەبوونەوە، وە اللە تەعالا لێبوردەیە بۆ ھەر کەسێک لەبەندەکانی کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای، وە زۆر بە بەزەیی و میھرەبانە بەرامبەریان.
Арабча тафсирлар:
۞ لَّئِن لَّمۡ يَنتَهِ ٱلۡمُنَٰفِقُونَ وَٱلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٞ وَٱلۡمُرۡجِفُونَ فِي ٱلۡمَدِينَةِ لَنُغۡرِيَنَّكَ بِهِمۡ ثُمَّ لَا يُجَاوِرُونَكَ فِيهَآ إِلَّا قَلِيلٗا
ئەگەر بێتو دووڕوەکان ئەوانەی بە ڕواڵەت باوەڕداردن و بە ناوەڕۆک و لە ناخدا بێباوەڕن، وە ئەوانەشی دڵیان نەخۆشە و پەیوەستە بە ئارەزووەکانیانەوە، وە ئەوانەیش ھەواڵی درۆ و پڕوپاگەندە لە مەدینە بڵاو دەکەنەوە بۆ ئەوەی جیاوازی بخەنە نێوان باوەڕدارانەوە، ئەگەر واز نەھێنن لەو کارە نەگریسانەیان، - ئەی پێغەمبەر- فەرمانت پێدەکەین کە سزایان بدەیت، وە زاڵت دەکەین بەسەریاندا، پاشان ماوەیەکی کەم نەبێت لەگەڵتدا لەشاری مەدینە نامێننەوە، جا بە لەناوچوونیان بێت، یان بەدەرکردنیان بێت بەھۆی بڵاوکردنەوەی خراپەکاری لەسەر زەوی.
Арабча тафсирлар:
مَّلۡعُونِينَۖ أَيۡنَمَا ثُقِفُوٓاْ أُخِذُواْ وَقُتِّلُواْ تَقۡتِيلٗا
لە ڕەحم و بەزەیی اللە تەعالا دەرکراون، لەھەر شوێنێک ببینرێن بەدیل دەگیررێن و دەکوژرێن، لەبەر دووڕویی و بڵاوکردنەوەی خراپەکاری لەسەر زەویدا.
Арабча тафсирлар:
سُنَّةَ ٱللَّهِ فِي ٱلَّذِينَ خَلَوۡاْ مِن قَبۡلُۖ وَلَن تَجِدَ لِسُنَّةِ ٱللَّهِ تَبۡدِيلٗا
ئەمە سوننەت و باوی اللە تەعالایە بۆ دووڕوەکان ھەرکاتێک نیفاق و دووڕوییان لێ دەربکەوێت، وە سوننەت و باوی اللە تەعالایش ھەرگیز گۆڕانکاری بەسەردا نایەت.
Арабча тафсирлар:
Ушбу саҳифадаги оят фойдаларидан:
• علوّ منزلة النبي صلى الله عليه وسلم عند الله وملائكته.
بەرزی و بڵندی پلە و پایەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لای اللە تەعالا و فریشتەکان.

• حرمة إيذاء المؤمنين دون سبب.
ئەزیەت و ئازاردانی باوەڕداران بەبێ ھۆ دروست نییە و حەرامە.

• النفاق سبب لنزول العذاب بصاحبه.
دووڕویی ھۆکاری دابەزینی سزایە بۆ خاوەنەکەی.

يَسۡـَٔلُكَ ٱلنَّاسُ عَنِ ٱلسَّاعَةِۖ قُلۡ إِنَّمَا عِلۡمُهَا عِندَ ٱللَّهِۚ وَمَا يُدۡرِيكَ لَعَلَّ ٱلسَّاعَةَ تَكُونُ قَرِيبًا
- ئەی پێغەمبەر - بتپەرست و موشریکەکان پرسیارت لێدەکەن لە بارەی ڕۆژی دواییەوە، نەک لەبەر ئەوەی شارەزابن بەڵکو پرسیارێکت لێ دەکەن مەبەستیان نکۆڵی کردن و بەدرۆزانینی ڕۆژی دواییە، ھەروەھا جولەکەکانیش پرسیارت لێدەکەن لەبارەی ڕۆژی دواییەوە، چی کاتێک دێت؟ تۆیش بەوانە بڵێ: زانینی ھاتنی ڕۆژی دوایی لای اللە تەعالایە، من ھیچ شتێک لەو بارەیەوە نازانم، - ئەی پێغەمبەر- تۆ چوزانیت لەوانەی ھاتنی ڕۆژی دوایی نزیک بێت؟
Арабча тафсирлар:
إِنَّ ٱللَّهَ لَعَنَ ٱلۡكَٰفِرِينَ وَأَعَدَّ لَهُمۡ سَعِيرًا
بێگومان اللە تەعالا بێباوەڕانی لە ڕەحمەت و بەزەیی خۆی دەرکردووە، وە لە ڕۆژی دواییشدا ئاگرێکی بڵیسەداری بۆ ئامادە کردوون و چاوەڕاونیانە.
Арабча тафсирлар:
خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدٗاۖ لَّا يَجِدُونَ وَلِيّٗا وَلَا نَصِيرٗا
لەسزای ئەو ئاگرەی بۆیان ئامادە کراوە بەھەمیشەیی دەمێننەوە، ھیچ پشتیوان و پاڵپشتێک بەدی ناکەن سوودیان پێ بگەیەنن، وە ھیچ یاریدەرێکیش شک نابەن بەرگری ئەو سزاییەیان لێ بکات.
Арабча тафсирлар:
يَوۡمَ تُقَلَّبُ وُجُوهُهُمۡ فِي ٱلنَّارِ يَقُولُونَ يَٰلَيۡتَنَآ أَطَعۡنَا ٱللَّهَ وَأَطَعۡنَا ٱلرَّسُولَا۠
لە ڕۆژی قیامەتدا ڕووخساریان لەناو ئاگردا ئەمدیو دیو دەکرێت، لەتاو داخ خەفەت و پەشیمانی دەڵێن: خۆزگە لە ژیانی دونیا گوێڕایەڵی اللە تەعالامان بکردایە بەبەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی، وە خۆزگە گوێڕایەڵی پێغەمبەریشمان بکردایە لەوەی لەلایەن پەروەردگارەوە ھێنابووی.
Арабча тафсирлар:
وَقَالُواْ رَبَّنَآ إِنَّآ أَطَعۡنَا سَادَتَنَا وَكُبَرَآءَنَا فَأَضَلُّونَا ٱلسَّبِيلَا۠
ئەوانە بەڵگەیەکی پوچی بێ نرخ دەھێننەوە و دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی ئێمە گوێڕایەڵی سەرکردە و گەورەی گەلەکانمان کرد، ئەوانیش گومڕایان کردین و لەڕێگای ڕاست لایانداین.
Арабча тафсирлар:
رَبَّنَآ ءَاتِهِمۡ ضِعۡفَيۡنِ مِنَ ٱلۡعَذَابِ وَٱلۡعَنۡهُمۡ لَعۡنٗا كَبِيرٗا
ئەی پەروەردگارمان ئەو سەرکردە و گەورانەی ئێمەیان گومڕا کرد و لە ڕێگای ڕاست لایانداین، لەبەر ئەوەی ئەوان ھۆکاری گومڕاکردنی ئێمە بوون دوو ھێندەی ئێمە سزایان بدەن ، وە بە توندی لە ڕەحمەت و بەزەیی خۆت دەریان بکە و بەر نەفرینی گەورەی خۆتیان بخە.
Арабча тафсирлар:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَكُونُواْ كَٱلَّذِينَ ءَاذَوۡاْ مُوسَىٰ فَبَرَّأَهُ ٱللَّهُ مِمَّا قَالُواْۚ وَكَانَ عِندَ ٱللَّهِ وَجِيهٗا
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە تەعالا و بە شەریعەتەکەی ئەو کار دەکەن، ئازاری پێغەمبەرەکەتان مەدەن، وەک چۆن جولەکەکان ئازاری موسایاندا، کاتێک عەیب و عاریان لێگرت لەجەستە و لاشەیدا، اللە تەعالایش پاکانەی بۆ موسا کرد لەوەی جولەکەکان وتبویان، ساغ و سەلامەتی ئەوی سەلماند و ڕوونی کردەوە بۆیان، وە موسا لای اللە تەعالا ڕێز و پلەوپایەی ھەبوو، داوای ڕەد ناکاتەوە و لە ھەوڵ و کۆششی نائومێدی ناکات.
Арабча тафсирлар:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَقُولُواْ قَوۡلٗا سَدِيدٗا
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە تەعالا و بە شەریعەتەکەی ئەو کار دەکەن، لە اللە تەعالا بترسن و تەقوای ئەوتان ھەبێت بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگریەکانی، وە قسەی ڕاست و دروست بکەن.
Арабча тафсирлар:
يُصۡلِحۡ لَكُمۡ أَعۡمَٰلَكُمۡ وَيَغۡفِرۡ لَكُمۡ ذُنُوبَكُمۡۗ وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَقَدۡ فَازَ فَوۡزًا عَظِيمًا
بێگومان ئێوە ئەگەر لە اللە تەعالا بترسن و قسەی ڕاست و دروست بکەن، ئەویش کاروبارەکانتان چاک دەکات و لێتان وەردەگرێت، وە گوناھ و تاوانەکانتان دەسڕێتەوە، وە سزاتان نادات لەسەری، ھەر کەسێک گوێڕایەڵی اللە و پێغەمبەرەکەی بکات بەدڵنیاییەوە سەرکەوتنی گەورەی بەدەستھێناوە کە ھیچ سەرکەوتنێک ھاوشێوەی ئەو نییە، ئەویش سەرکەوتنی بەدەستھێنانی ڕەزامەندی اللە و چوونە بەھەشتی ھەمیشەییە.
Арабча тафсирлар:
إِنَّا عَرَضۡنَا ٱلۡأَمَانَةَ عَلَى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَٱلۡجِبَالِ فَأَبَيۡنَ أَن يَحۡمِلۡنَهَا وَأَشۡفَقۡنَ مِنۡهَا وَحَمَلَهَا ٱلۡإِنسَٰنُۖ إِنَّهُۥ كَانَ ظَلُومٗا جَهُولٗا
بێگومان ئێمە سپاردەی ئەرکە شەرعییەکان و پاراستنی ماڵ و سامان و نھێنییەکانمان خستە ڕوو بۆ ئاسمانەکان و زەوی و شاخەکان و نیشانماندان، بەڵام ئەوان ئەم سپاردەیان ھەڵنەگرت و ترسان لەسەرەنجامەکەی، کەچی مرۆڤ ئەو سپاردەی ھەڵگرت، بێگومان مرۆڤ ستەمکاری دەروونی خۆیەتی، وە نەزان و نەفامە بەسەرنجامی ھەڵگرتنی ئەو سپاردە گەورەیە.
Арабча тафсирлар:
لِّيُعَذِّبَ ٱللَّهُ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ وَٱلۡمُنَٰفِقَٰتِ وَٱلۡمُشۡرِكِينَ وَٱلۡمُشۡرِكَٰتِ وَيَتُوبَ ٱللَّهُ عَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورٗا رَّحِيمَۢا
مرۆڤ بەقەدەری اللە تەعالا ئەو سپاردەی ھەڵگرت، تاوەکو اللە سزای پیاوان و ژنانی دووڕووی پێ بدات، وە سزای ئەو پیاو و ژنە بتپەرست و موشریکانەیشی پێ بدات، لە تۆڵەی دووڕوییان و ھاوەڵ بڕیاردانیان بۆ اللە، وە بۆ ئەوەیش اللە تەوبە لە پیاوان و ژنانی باوەڕدار وەربگرێت، لەوانەی بەچاکی سپاردەی ئەرکە شەرعیەکانیان ھەڵگرت، وە اللە تەعالا لێبوردەیە بۆ ئەو بەندانەی تەوبە دەکەن، وە زۆریش بە بەزەیی و میھرەبانە بۆیان.
Арабча тафсирлар:
Ушбу саҳифадаги оят фойдаларидан:
• اختصاص الله بعلم الساعة.
زانینی ڕۆژی دوایی تایبەتە بە اللە تەعالاوە.

• تحميل الأتباع كُبَرَاءَهُم مسؤوليةَ إضلالهم لا يعفيهم هم من المسؤولية.
بەرپرسیاریەتی گومڕابوونیان و خستە ئەستۆی لێپرسراوان و گەورەکانیانەوە لەلایەن شوێنکەوتوانیانەوە، ھیچ لەبەرپرسیاریەتی ئەمان کەم ناکاتەوە و لايان نادات.

• شدة التحريم لإيذاء الأنبياء بالقول أو الفعل.
ئازاردانی پێغەمبەران بە گوفتار و کردار زۆر حەرامە.

• عظم الأمانة التي تحمّلها الإنسان.
گەورەیی ئەو سپاردەی کە مرۆڤ ھەڵیدەگرێت.

 
Маънолар таржимаси Сура: Аҳзоб сураси
Суралар мундарижаси Бет рақами
 
Қуръони Карим маъноларининг таржимаси - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Таржималар мундарижаси

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Ёпиш