Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Mục lục các bản dịch


Ý nghĩa nội dung Câu: (5) Chương: Chương Al-Fatihah
إِيَّاكَ نَعۡبُدُ وَإِيَّاكَ نَسۡتَعِينُ
تەنھا بەندایەتی وگوێڕاێەڵی وپەرستن بۆ تۆ دەکەین، ھیچ کەسێکی تر ناکەین بە ھاوەڵ وشەریکی تۆ، وە تەنھا داوای یارمەتی وکۆمەکی لەکاروبارەکانماندا لەتۆ دەکەین، ھەموو خێر وخۆشیەک بەدەست تۆیە، وە جگە لەتۆ ھیچ پشت وپەنایەکی تر نیە.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
Trong những bài học trích được của các câu Kinh trên trang này:
• افتتح الله تعالى كتابه بالبسملة؛ ليرشد عباده أن يبدؤوا أعمالهم وأقوالهم بها طلبًا لعونه وتوفيقه.
خوای گەورە پەڕاوەکەی خۆی بە (بەناوی خوای بەخشندەی میھرەبان) دەست پێکردووە، بۆ ئەوەی بەندەکانی ڕێنومایی بکات کە ئەوانیش کار وکردەوە ووتەیان بەو دەست پێ بکەن، لە پێناو داواکردنی یارمەتی وسەرفراز بوون لە کارەکانیاندا.

• من هدي عباد الله الصالحين في الدعاء البدء بتمجيد الله والثناء عليه سبحانه، ثم الشروع في الطلب.
یەکێک لەڕەوشتی بەندە چاکەکانی خوای گەورە ئەوەیە کاتێک لە خوای گەورە دەپاڕێنەوە بە گەورەدانان و سوپاس و ستایش و سەنای خوای گەورە دەست پێ بکەن، پاشان داواکاریەکانی خۆیان لە پەروەردگار بخەنە ڕوو.

• تحذير المسلمين من التقصير في طلب الحق كالنصارى الضالين، أو عدم العمل بالحق الذي عرفوه كاليهود المغضوب عليهم.
ئاگادارکردنەوەی موسڵمانان لەوەی کەمتەرخەمی بکەن لە داواکردنی ھەق، وەک گاورە گومڕاکان کە کردیان، یان کاروکردەوە نەکەن بەو ھەق وڕاستیەی کە فێری بووبون، وەک جولەکەکان کە خوای گەورە خەشم وقینی خۆی لێگرتن.

• دلَّت السورة على أن كمال الإيمان يكون بإخلاص العبادة لله تعالى وطلب العون منه وحده دون سواه.
ئەم سورەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کەماڵ بوونی باوەڕ بەوەیە کە مرۆڤی باوەڕدار ئیخلاص و دڵسۆزی بۆ خوای گەورە ھەبێت، وداوای یارمەتی وکۆمەکی تەنھا ھەر لەو بکات ولەکەسی تر نەپاڕێتەوە.

 
Ý nghĩa nội dung Câu: (5) Chương: Chương Al-Fatihah
Mục lục các chương Kinh Số trang
 
Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Mục lục các bản dịch

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Đóng lại