Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Mục lục các bản dịch


Ý nghĩa nội dung Câu: (248) Chương: Chương Al-Baqarah
وَقَالَ لَهُمۡ نَبِيُّهُمۡ إِنَّ ءَايَةَ مُلۡكِهِۦٓ أَن يَأۡتِيَكُمُ ٱلتَّابُوتُ فِيهِ سَكِينَةٞ مِّن رَّبِّكُمۡ وَبَقِيَّةٞ مِّمَّا تَرَكَ ءَالُ مُوسَىٰ وَءَالُ هَٰرُونَ تَحۡمِلُهُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لَّكُمۡ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ
پێغەمبەرەکەیان پێی فەرموون: نیشانەی ڕاستگۆی دەستنیشانکردنی طالوت وەک پاشا وکاربەدەستان، ئەوەیە کە خوای گەورە سندوق وتابوتە زەوتکراوەکەتان بۆ دەگەڕێنێتەوە، کە دڵنیابوون وئارامی لەگەڵ بوو بۆتان لەلایەن پەروەردگارتانەوە -ئەو سندوقە پیرۆز بوو لای بەنو ئیسرائیل- پاشماوە وکەلەپووری ئەوەی کە شوێنکەوتە وکەسوکاری موسی وھارون بەجێیان ھێشتبوو تێیدا بوو، وەک گۆچانەکەی موسی وھەندێک لەو تەختانەی کە تەوراتی لەسەر نوسرابوەوە، بێگومان لەوەدا نیشانە وبەڵگە ھەیە کە خوای گەورە بۆی ڕوون کردنەوە ئەگەر ئێوە بڕوادارێکی ڕاستەقینە بن.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
Trong những bài học trích được của các câu Kinh trên trang này:
• التنبيه إلى أهم صفات القائد التي تؤهله لقيادة الناس؛ وهي العلم بما يكون قائدًا فيه، والقوة عليه.
ئاگاداربوون لەوەی گرنگترین سیفات وئاکاری سەرکردە کە ئامادەی دەکات کە ببێت بە پێشەوا و سەرکردەی خەڵکی، زانست وشارەزایی لەو کارەی کە پێی دەسپێررێت ودەبێتە پێشەوایان بۆی، لەگەڵ ھێز وبازووی تەواویش.

• إرشاد من يتولى قيادة الناس إلى ألا يغتر بأقوالهم حتى يبلوهم، ويختبر أفعالهم بعد أقوالهم.
ڕێنومایی کردنی ئەو کەسەی کە دەبێتە سەرکردەی خەڵکی کە بە ووتە وگوفتاریان فریو نەخوات تاوەکو تاقیان دەکاتەوە، وە کاروکردەوەیان پێش ووتار وگوفتاریان ھەڵدەسەنگێنێت.

• أن الاعتبارات التي قد تشتهر بين الناس في وزن الآخرين والحكم عليهم قد لا تكون هي الموازين الصحيحة عند الله تعالى، بل هو سبحانه يصطفي من يشاء من خلقه بحكمته وعلمه.
ئەو پێوەرانەی کە لەناو خەڵکیدا بڵاوە بۆ پێوانە و حوکمدان پێی لەسەر کەسانی تر بێگومان پێدەچێت پێوەرێکی ڕاست ودروست نەبن لای خوای گەورە، بەڵکو خوای گەورە خۆی بە حیکمەت ودانایی وزانیاری خۆی کەسانێک ھەڵدەبژێرێت لەناو دروستکراوەکانی خۆیدا کە شایستەی ئەو کارە بن کە پێیان دەسپێررێت.

 
Ý nghĩa nội dung Câu: (248) Chương: Chương Al-Baqarah
Mục lục các chương Kinh Số trang
 
Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Mục lục các bản dịch

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Đóng lại