Check out the new design

Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - Bản dịch tiếng Kurd về diễn giải ngắn gọn Kinh Qur'an * - Mục lục các bản dịch


Ý nghĩa nội dung Chương: Al-Naml   Câu:
فَلَمَّا جَآءَ سُلَيۡمَٰنَ قَالَ أَتُمِدُّونَنِ بِمَالٖ فَمَآ ءَاتَىٰنِۦَ ٱللَّهُ خَيۡرٞ مِّمَّآ ءَاتَىٰكُمۚ بَلۡ أَنتُم بِهَدِيَّتِكُمۡ تَفۡرَحُونَ
کاتێک نێرراوەکەی شاژن و کۆمەڵێک لەدەست و پێوەندەکەی بەو دیارییەی ھەڵیانگرتبوو چوونە لای سولەیمان، ئەوە بوو سولەیمان تووڕە بوو لە ھێنانی دیاریەکە و پێی وتن: ئایا دەتانەوێت بەماڵ و سامانی دونیا ھاوکاریم بکەن و یارمەتیم بدەن، بۆ ئەوەی وازتان لێ بھێنم، ئەوەی اللە تەعالا لە پێغەمبەرایەتی و پاشایەتی و ماڵ و موڵکی دونیا پێی بەخشیووم زۆر لەوە چاکترە بە ئێوەی داوە، بەڵکو ئەوە ھەر ئێوەن بەوەی وەک دیاری لە ماڵی دونیا بۆتان دێت دڵخۆشن پێی.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
ٱرۡجِعۡ إِلَيۡهِمۡ فَلَنَأۡتِيَنَّهُم بِجُنُودٖ لَّا قِبَلَ لَهُم بِهَا وَلَنُخۡرِجَنَّهُم مِّنۡهَآ أَذِلَّةٗ وَهُمۡ صَٰغِرُونَ
سولەیمان (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بە نێرراوەکەی شاژنی وت: بە دیارییەکەوە بگەڕێرەوە بۆ لایان، بە دڵنیاییەوە بە لەشکرێکی زۆرەوە دێینە سەر خۆی و گەلەکەی، کە توانای ڕووبەڕووبونەوەیانی نییە، وە بێگومان لەخاک و سەر زەوی سەبەء بە زەلیلی و ڕیسوایی دەریان دەکەین ئەگەر بە ملکەچیەوە نەیەن بۆ لام، لەسەر زەویەک دەریان دەکەم پێشتر بە عیززەت و بە دەسەڵات بوون تێیدا.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
قَالَ يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡمَلَؤُاْ أَيُّكُمۡ يَأۡتِينِي بِعَرۡشِهَا قَبۡلَ أَن يَأۡتُونِي مُسۡلِمِينَ
سولەیمان (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) ڕووی کردە کەسانی دیاری ناو موڵک و دەسەڵاتەکەی و پێی وتن: کێ لە ئێوە دەتوانێت ئەو عەرش و تەختەی شاژنی سەبەء لەسەری دادەنیشێت بۆم بھێنێت پێش ئەوەی بەملکەچی بێن بۆ لام ؟
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
قَالَ عِفۡرِيتٞ مِّنَ ٱلۡجِنِّ أَنَا۠ ءَاتِيكَ بِهِۦ قَبۡلَ أَن تَقُومَ مِن مَّقَامِكَۖ وَإِنِّي عَلَيۡهِ لَقَوِيٌّ أَمِينٞ
لەناو جنۆکەکاندا دانەیەکی زۆر بە ھێزیان وتی: من تەخت و عەرشەکەیت بۆ دەھێنم پێش ئەوەی لەم مەجلیسە ھەڵسیت کە تێیدا دانیشتویت، وە بێگومان من زۆر بە ھێزم و دەتوانم عەرشەکەی ھەڵبگرم و دەست پاک و ئەمینیشم دەستکاری ھیچ شتێکی ناکەم، وە ھیچ شتێکیشی لێ کەم ناکەم، وەک خۆی دەیھێنمە بەردەستت.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
قَالَ ٱلَّذِي عِندَهُۥ عِلۡمٞ مِّنَ ٱلۡكِتَٰبِ أَنَا۠ ءَاتِيكَ بِهِۦ قَبۡلَ أَن يَرۡتَدَّ إِلَيۡكَ طَرۡفُكَۚ فَلَمَّا رَءَاهُ مُسۡتَقِرًّا عِندَهُۥ قَالَ هَٰذَا مِن فَضۡلِ رَبِّي لِيَبۡلُوَنِيٓ ءَأَشۡكُرُ أَمۡ أَكۡفُرُۖ وَمَن شَكَرَ فَإِنَّمَا يَشۡكُرُ لِنَفۡسِهِۦۖ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ رَبِّي غَنِيّٞ كَرِيمٞ
پیاوچاکێکی زانا کە لای سولەیمان بوو، وە شارەزایی لە پەرتووک و کتێبی ئاسمانی ھەبوو، وە یەکیک لەوانەی شارەزایی تێیدا ھەبوو ناوی بەرز و پیرۆزی اللە بوو، ئەگەر بەو ناوەوە داوای بکردایە و بپاڕایەتەوە وەڵامی داواکەی دەدرایەوە، ئەو کەسە بە سولەیمانی وت: من عەرش و تەختەکەی شاژنی سەبەئت بۆ دەھێنم پێش ئەوەی چاوت بتروکێنی، بەوەی داوا لە اللە تەعالا دەکەم ئەویش دەیھێنێت بۆمان، ئەوە بوو داوای کرد و پاڕایەوە، اللە تەعالایش داوا و پاڕانەوەکەی گیرا کرد، جا کاتێک سولەیمان عەرش و تەختی شاژنەکەی سەبەئی لای خۆی بینی، وتی: ئەمە لە فەزڵ و چاکەی پەروەردگارمەوەیە، تاقیم دەکاتەوە ئایا شوکر و سوپاسی نیعمەتەکانی دەکەم، یان سپڵەم و ناشکوری دەکەم؟ ھەرکەسێک شوکر و سوپاسی اللە تەعالا بکات ئەوە سوودی ئەو شوکر و سوپاسە بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، اللە زۆر دەوڵەمەندە و بە شوکر و سوپاسی بەندەکانی موڵک و دەسەڵاتی ئەو ھیچ زیاد ناکات، وە ھەر کەسیش نکۆڵی و ناشکوری نیعمەت و چاکەکانی اللە تەعالا بکات و سوپاسی نەکات، ئەوە بێگومان پەروەردگارم زۆر دەوڵەمەندە و پێویستی بە شوکر و سوپاسی ئەوان نییە، وە پەروەردگارم زۆر بەڕێزە، وە بەشێک لەڕێز و کەرەمی ئەوەیە ئەو زاتە پیرۆزە فەزڵ و چاکەی خۆی دەدات بەوانەیش کە ناشکور و نکۆڵی نیعمەت و بەخشش و چاکەکانی دەکەن.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
قَالَ نَكِّرُواْ لَهَا عَرۡشَهَا نَنظُرۡ أَتَهۡتَدِيٓ أَمۡ تَكُونُ مِنَ ٱلَّذِينَ لَا يَهۡتَدُونَ
سولەیمان (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) وتی: عەرش و تەختی دانیشتنی شاژنم بۆ بگۆڕن و کەمێک دەستکاری بکەن کە نەیناسێتەوە، تا ببینین ئایا دەزانێت ئەوە تەخت و عەرشەکەی خۆیەتی و دەیناسێتەوە، یان نەخێر ڕێی پێ نابات و نایناسێتەوە ؟
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
فَلَمَّا جَآءَتۡ قِيلَ أَهَٰكَذَا عَرۡشُكِۖ قَالَتۡ كَأَنَّهُۥ هُوَۚ وَأُوتِينَا ٱلۡعِلۡمَ مِن قَبۡلِهَا وَكُنَّا مُسۡلِمِينَ
جا کاتێک شاژنەکەی سەبەء ھات بۆ لای سولەیمان، وەک تاقیان کردەوە و پێی وترا: ئایا ئەمە لە عەرش و تەختەکەی تۆ دەچێت؟ وەک خۆی وەڵامی پرسیارەکەی دایەوە و وتی: ئەڵێی ئەوە، لەو دەچێت، سولەیمان وتی: پێش ئەم شاژنەیش اللە تەعالا زانست و زانیاری پێ بەخشی بووین، لەبەر ئەوە دەسەڵات و قودرەتی ئەنجامدانی ئەم جۆرە کارانەی ھەیە، وە ئێمەیش ھەموومان ملکەچی فەرمانی اللە تەعالاین و گوێڕایەڵی ئەوین.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
وَصَدَّهَا مَا كَانَت تَّعۡبُدُ مِن دُونِ ٱللَّهِۖ إِنَّهَا كَانَتۡ مِن قَوۡمٖ كَٰفِرِينَ
وە ئەوەی ڕێگری لەم شاژنە کرد و لایدا لە یەکخواپەرستی و دەستی کرد بە پەرستنی شتانێک جگە لە اللە، شوێنکەوتنی گەلەکەی و چاولێکەری ئەوان بوو، بێگومان شاژن لەو گەلە بوو کە باوەڕیان بە اللە نەبوو، ئەویش وەک ئەوان بێباوەڕ بوو.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
قِيلَ لَهَا ٱدۡخُلِي ٱلصَّرۡحَۖ فَلَمَّا رَأَتۡهُ حَسِبَتۡهُ لُجَّةٗ وَكَشَفَتۡ عَن سَاقَيۡهَاۚ قَالَ إِنَّهُۥ صَرۡحٞ مُّمَرَّدٞ مِّن قَوَارِيرَۗ قَالَتۡ رَبِّ إِنِّي ظَلَمۡتُ نَفۡسِي وَأَسۡلَمۡتُ مَعَ سُلَيۡمَٰنَ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
وترا بە شاژن: بڕۆ ناو ئەو کۆشکەوە، ( ئەو کۆشکە زەوییەکەی لە شوشە بوو لە بنیەوە ئاو دەڕۆیشت) کاتێک زەویەکەی بینی وایزانی ئاوە، بۆیە ھەردوو قاچی ھەڵکرد بۆ ئەوەی تەڕ نەبێت، سولەیمان پێی وت: ئەوە زەوییەکی ساف و لوسە لە شوشە دروستکراوە، ئەمجا بانگی کرد بۆ ئەوەی موسڵمان بێت، شاژنیش لە وەڵامی داواکەی سولەیماندا وتی: ئەی پەروەردگارم من بە پەرستنی جگە لە تۆ زوڵم و ستەمم لە خۆم کرد، بۆیە منیش لەگەڵ سولەیماندا ملکەچی پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات و بەدھێنراوەکان بووم.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
Trong những bài học trích được của các câu Kinh trên trang này:
• عزة الإيمان تحصّن المؤمن من التأثر بحطام الدنيا.
عیززەت و سەربەرزی باوەڕ و ئیمان، وا لە کەسی باوەڕدار دەکات کە بەماڵ و سەروەت و سامانی دونیا ھیچ کاریگەر نەبێت.

• الفرح بالماديات والركون إليها صفة من صفات الكفار.
دڵخۆش بوون بە شتە مادییەکان و پاڵدان پێوەی سیفەتێکە لە سیفەتی بێباوەڕان.

• يقظة شعور المؤمن تجاه نعم الله.
بەئاگایی شعور و ھەستی باوەڕدار لەبەرامبەر نیعمەت و چاکەکانی اللە تەعالادا.

• اختبار ذكاء الخصم بغية التعامل معه بما يناسبه.
تاقیکردنەوەی ئاستی زیرەکی نەیارانت بۆ ئەوەی مامەڵەیەکی شیاویان لەگەڵدا بکەیت.

• إبراز التفوق على الخصم للتأثير فيه.
دەرخستنی پێشکەوتنەکانی خۆت بۆ نەیارەکانت بۆ ئەوەی کاریگەریان لەسەر دروست بکەیت.

 
Ý nghĩa nội dung Chương: Al-Naml
Mục lục các chương Kinh Số trang
 
Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - Bản dịch tiếng Kurd về diễn giải ngắn gọn Kinh Qur'an - Mục lục các bản dịch

Do Trung tâm Diễn giải Nghiên cứu Kinh Qur'an phát hành.

Đóng lại