Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Mục lục các bản dịch


Ý nghĩa nội dung Câu: (32) Chương: Chương Al-Najm
ٱلَّذِينَ يَجۡتَنِبُونَ كَبَٰٓئِرَ ٱلۡإِثۡمِ وَٱلۡفَوَٰحِشَ إِلَّا ٱللَّمَمَۚ إِنَّ رَبَّكَ وَٰسِعُ ٱلۡمَغۡفِرَةِۚ هُوَ أَعۡلَمُ بِكُمۡ إِذۡ أَنشَأَكُم مِّنَ ٱلۡأَرۡضِ وَإِذۡ أَنتُمۡ أَجِنَّةٞ فِي بُطُونِ أُمَّهَٰتِكُمۡۖ فَلَا تُزَكُّوٓاْ أَنفُسَكُمۡۖ هُوَ أَعۡلَمُ بِمَنِ ٱتَّقَىٰٓ
وە ئەوانەیش ئەوانەن کە خۆیان لە گوناھی گەورە و لەکاری نالەباری و داوێن پیسی دوور ئەگرن، گوناھی بچوک و ورد نەبێت، ئەوە (اللە تعالی) لێی خۆش ئەبێت بەمەرجێك کە تاوانی گەورەی ئەنجام نەدابێت، وە زۆر گوێڕایەڵی فەرمانەکانی (اللە تعالی) بێت، بەڕاستی - ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - پەروەردگارت زۆر بەخشش و لێبووردەیە، وە لەتاوانی بەندەکانی خۆش دەبێت ھەر کاتێك پەشیمان ببنەوە و تەوبە بکەن، (اللە تعالی) لە خۆتان شارەزاترە لەحاڵ و ئەحواڵتان، چ لەو کاتەدا کە باوە گەورەتان - ئادەم - لە خۆڵ بەدیهێنا و چ لەو کاتەدا کە ھەریەکەتان لە سکی دایکتاندا بەدیهێنان، بە چەند قۆناغێک، وە ھیچ شتێک لە لای ئەو زاتە شاراوە نییە، کەواتە خۆتان بە خاوێن و بێ گوناھـ دامەنێن، ئەو خۆی لە ھەمووان شارەزاترە، کێ خۆی پابەند کردووە بە فەرمانەکانی پەروەردگار، وە کێ خۆی لە گوناھـ پاراستووە.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
Trong những bài học trích được của các câu Kinh trên trang này:
• انقسام الذنوب إلى كبائر وصغائر.
دابەشبوونی تاوانەکان بۆ: تاوانە گەورەکان وتاوانە بچووکەکان.

• خطورة التقوُّل على الله بغير علم.
مەترسی قسە هەڵبەستن بەناوی (اللە تعالی) وە، بەبێ ئەوەی هیچ زانیاریەكت پێی هەبێت.

• النهي عن تزكية النفس.
ڕێگری کراوە لەوەی مرۆڤ تەزکیەی دەروونی خۆی بکات وخۆی بەچاک دابنێت.

 
Ý nghĩa nội dung Câu: (32) Chương: Chương Al-Najm
Mục lục các chương Kinh Số trang
 
Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Mục lục các bản dịch

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Đóng lại