Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Mục lục các bản dịch


Ý nghĩa nội dung Câu: (139) Chương: Chương Al-An-'am
وَقَالُواْ مَا فِي بُطُونِ هَٰذِهِ ٱلۡأَنۡعَٰمِ خَالِصَةٞ لِّذُكُورِنَا وَمُحَرَّمٌ عَلَىٰٓ أَزۡوَٰجِنَاۖ وَإِن يَكُن مَّيۡتَةٗ فَهُمۡ فِيهِ شُرَكَآءُۚ سَيَجۡزِيهِمۡ وَصۡفَهُمۡۚ إِنَّهُۥ حَكِيمٌ عَلِيمٞ
وە ووتیان: ئەوەی لە سکی ئەم ئاژەڵانەدایە، ئەگەر ھاتوو بێچوویان بە زیندوویی بوو ئەوا ھەر بۆ نێرینە و پیاوەکانمان حەڵاڵە و بۆ ژن و مێینەکانمان حەرامە، وە ئەگەر ھاتوو ئەوەی لەسکیدایە بە مردوویی لەدایک بوو، ئەوا ژن و پیاو تێیدا بەشدار دەبن، دڵنیابن كەوا خوای گەورە تۆڵەی ئەو ووتە و حوکمە ناڕەوایانەیان لێ دەسێنێت بە شێوەیەک شایستەیانە، خوای گەورە دانا و کاربەجێیە لەتەشریع و یاسادانان و بەڕێوەبردنی کاروباری دروستکراوەکانیدا، وە زانا و شارەزایە پێیان.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
Trong những bài học trích được của các câu Kinh trên trang này:
• ذم الله المشركين بسبع صفات هي : الخسران والسفاهة وعدم العلم وتحريم ما رزقهم الله والافتراء على الله والضلال وعدم الاهتداء؛ فهذه أمور سبعة، وكل واحد منها سبب تام في حصول الذم.
خوای گەورە بەحەوت سیفەت زەمی بتپەرست و موشریکەکانی كردووە : ئەوانیش: خەسارۆمەندی و کاڵفامی و نەزانین و حەرامکردنی ئەوەی خوا کردبوویە ڕزق وڕۆزیان و درۆ و دەلەسە ھەڵبەستن بە ناو خواوە و گومڕایی و سەرلێشێواوی و دوور لەھیدایەت و رێنوێنی، جا ئەم حەوت سیفاتە، ھەردانەیەکیان ھۆکاری تەواون بۆ ئەوەی خوای گەورە زەمیان بكات و بە خراپە باسیان بکات.

• الأهواء سبب تحريم ما أحل الله وتحليل ما حرم الله.
شوێنکەوتنی ھەواو و ئارەزوو ھۆکاری حەرامکردنی ئەو شتانەیە خوای گەورە حەڵاڵی کردوون، وە ھۆکاریشە بۆ حەڵاڵکردنی ئەو شتانەی خوای گەورە حەرامی کردوون.

• وجوب الزكاة في الزروع والثمار عند حصادها، مع جواز الأكل منها قبل إخراج زكاتها، ولا يُحْسَب من الزكاة.
واجب بوونی زەکات لە کشتوکاڵ و بەروبوومەكاندا لەکاتی دروێنە و چنینیاندا، لەگەڵ ئەوەشدا دروستە لە پێش ئەوەی زەکاتەکەیان دەر بکرێت لێیان بخورێت، بەبێ ئەوەی لە زەکات ھەژمار بکرێت.

• التمتع بالطيبات مع عدم الإسراف ومجاوزة الحد في الأكل والإنفاق.
تام و لەزەت بردن لە شتە پاکوخاوێنەکاندا بەبێ ئەوەی زیادەڕۆیی و سنوور بەزاندنی تێدا بکرێت لە خواردن و بەخشیندا.

 
Ý nghĩa nội dung Câu: (139) Chương: Chương Al-An-'am
Mục lục các chương Kinh Số trang
 
Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Mục lục các bản dịch

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Đóng lại