Check out the new design

Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - 简易古兰经经注库尔德语版 * - Mục lục các bản dịch


Ý nghĩa nội dung Chương: Al-Anfal   Câu:
إِذۡ تَسۡتَغِيثُونَ رَبَّكُمۡ فَٱسۡتَجَابَ لَكُمۡ أَنِّي مُمِدُّكُم بِأَلۡفٖ مِّنَ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ مُرۡدِفِينَ
ڕۆژی بەدر بھێننەوە بیر خۆتان کاتێک ھاناتان بۆ پەروەردگارتان ھێنا کەسەرتان بخات بەسەر دوژمنەکانتاندا، ئەوە بوو پەروەردگاریش ھات بەدەمتانەوە، وە فەرمووی: - ئەی باوەڕداران- دڵنیابن بەشوێن یەکدا ھەزار فریشتە بۆ پشتیوانیتان دەنێرم.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
وَمَا جَعَلَهُ ٱللَّهُ إِلَّا بُشۡرَىٰ وَلِتَطۡمَئِنَّ بِهِۦ قُلُوبُكُمۡۚ وَمَا ٱلنَّصۡرُ إِلَّا مِنۡ عِندِ ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ
- ئەی باوەڕداران - خوای گەورە بۆیە پشتیگیریتانی بە فریشتە كرد بۆ ئەوەی ببێتە موژدەی سەرکەوتنتان، بەوەی پەروەردگارتان سەرخەرتانە بەسەر دوژمنەکانتاندا، وە دڵیشتان ئۆقرەی پێ بگرێ ، چونکە سەرکەوتن بەزۆری ژمارە و زۆری كەرەستەكانی جەنگ نیە، بەڵکو سەرکەوتن ھەر لەلایەن خوای گەورەوەیە، بێگومان خوای گەورە بەدەسەڵاتە لەموڵکیدا وە ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا و کارجوان و حەکیمە لەشەریعەت و قەدەریدا.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
إِذۡ يُغَشِّيكُمُ ٱلنُّعَاسَ أَمَنَةٗ مِّنۡهُ وَيُنَزِّلُ عَلَيۡكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ لِّيُطَهِّرَكُم بِهِۦ وَيُذۡهِبَ عَنكُمۡ رِجۡزَ ٱلشَّيۡطَٰنِ وَلِيَرۡبِطَ عَلَىٰ قُلُوبِكُمۡ وَيُثَبِّتَ بِهِ ٱلۡأَقۡدَامَ
- ئەی باوەڕداران - ئەو کاتە وەبیر خۆتان بھێننەوە کاتێک خوای گەورە بە وەنەوز و خەوەنوچکە لەو کاتی ناڕەحەتی و ترسدا لەدوژمنەکانتان بەھێمنی و ئاسودەیی دایگرتن، وە بارانیشی لەئاسمانەوە بۆ باراندن ، تاوەکو لەچڵک و پیسی و بێ دەست نوێژی پاکتان بکاتەوە، وە بۆ ئەوەش وەسوەسە و ھەموو نیازێکی خراپی شەیتانتان لێ دوور بخاتەوە، وە دڵتان دامەزراو بکات تاوەکو و جەستەتان لەمەیدانی جەنگدا مەحکەم و سەقامگیر بکات، وە پێیەکانتان لەگۆڕەپانی جیھاددا دامەزراو بکات بەوەی ئەو زەویە لماویەی بەو بارانە تەڕ و پاراو کرد لەبەر ئەوەی پێیەکان جێگیر بن لەسەری و نەخلسکێن.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
إِذۡ يُوحِي رَبُّكَ إِلَى ٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ أَنِّي مَعَكُمۡ فَثَبِّتُواْ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْۚ سَأُلۡقِي فِي قُلُوبِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ ٱلرُّعۡبَ فَٱضۡرِبُواْ فَوۡقَ ٱلۡأَعۡنَاقِ وَٱضۡرِبُواْ مِنۡهُمۡ كُلَّ بَنَانٖ
- ئەی پێغەمبەر - وەبیر خۆت بھێنەرەوە کاتێک پەروەردگارت وەحی و نیگای کرد بۆ فریشتەکان، ئەوانەی کە خوای گەورە ناردنی بۆ یارمەتیدانی باوەڕداران لە جەنگی بەدردا : - ئەی فریشتەکان - بڕۆن یارمەتیان بدەن بەراستی خۆیشم لەگەڵتانم بەپشتگیری و سەرکەوتن، ورەی باوەڕداران بەھێز بکەن لەسەر جەنگ کردن لەگەڵ دوژمنەکانیاندا، من خۆیشم ترس و بیمی زۆر دەخەمە دڵی بێباوەڕانەوە، - ئەی باوەڕداران - ئێوەیش بەتوندی بدەن لەگەردنی بێباوەڕان تاوەکو بمرن، وە بدەن لە ھەموو جومگە و سەر پەنجەکانیان ھەتا لەکار دەکەون و توانای شەڕکردنیان لەگەڵتان نامێنێت.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ شَآقُّواْ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥۚ وَمَن يُشَاقِقِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَإِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ
ئەو حاڵەی بێباوەڕان لەکوشتن و لێدانی جومگە و جەستەیان، لەبەر ئەوەی بوو دژایەتی و سەرپێچی خوا و پێغەمبەرەکەیان دەکرد، ئەوان فەرمانیان بەوە نەدەکرد کە فەرمانیان پێکرابوو، وە ڕێگریشیان لەوە نەدەکرد کە ڕێگریان لێ کرابوو، ھەر کەسێکیش دژایەتی خوا و پێغەمبەرەكەی بکات و سەرپێچی ئەوان بکات، ئەوا بێگومان تۆڵەی خوای گەورە بۆیان زۆر بەھێزە لەدونیادا بەکوشتن و بەدیل گرتنیان، وە لەڕۆژی دواییشدا بەئاگری دۆزەخ.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
ذَٰلِكُمۡ فَذُوقُوهُ وَأَنَّ لِلۡكَٰفِرِينَ عَذَابَ ٱلنَّارِ
- ئەی سەرپێچیکارانی خوا و پێغەمبەرەکەی - ئەو سزایەی باسکرا ھی ئێوەیە دەسا لە دونیادا بیچەژن، وە لەرۆژی دواییشدا سزای ئاگر بۆ بێباوەڕان ئامادەیە ئەگەر بێتو لەسەر بێباوەڕی و سەرسەختی خۆتان بمرن.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا لَقِيتُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ زَحۡفٗا فَلَا تُوَلُّوهُمُ ٱلۡأَدۡبَارَ
ئەی ئەوانەی باوەڕتان بەخوای گەورە ھێناوە و شوێن پێغەمبەرەکەی کەوتون، ئەگەر لەجەنگدا ڕووبەڕوی بتپەرست و موشریکەکان بوونەوە و لەیەک نزیک بوونەوە، نابێت بشکێن و پشتیان تێ بکەن و ھەڵبێن و ڕابکەن، بەڵکو دەبێت بەرامبەریان خۆڕاگربن، وە ئارام بگرن لە ڕوویاندا، خوای گەورەش بەسەرخستن و پشتگیری کردن لەگەڵتاندایە.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
وَمَن يُوَلِّهِمۡ يَوۡمَئِذٖ دُبُرَهُۥٓ إِلَّا مُتَحَرِّفٗا لِّقِتَالٍ أَوۡ مُتَحَيِّزًا إِلَىٰ فِئَةٖ فَقَدۡ بَآءَ بِغَضَبٖ مِّنَ ٱللَّهِ وَمَأۡوَىٰهُ جَهَنَّمُۖ وَبِئۡسَ ٱلۡمَصِيرُ
ھەرکەس لەڕۆژی ڕووبەڕوبونەوەدا پشتیان تێ بکات و ڕابکات بەرامبەریان، مەگەر بۆ شەڕکردن بێت لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر، تاوەکو وایان تێ بگەیەنێت کە ھەڵھاتووە، بەڵام لەجێگایەکی ترەوە بداتەوە بەسەریاندا، یان جێگۆڕکێ بکات و خۆی بگەیەنێت بەدەستەیەکی تر لەجەنگاوەران بۆ ئەوەی ھەموویان پێکەوە باشتر جەنگ بکەن، بەدەر لەو حاڵەتانە ھەر کەسێک پشت لەدوژمن بکات ئەوە خەشم و توڕەیی خوای دەکەوێتە سەر، وە جێگایشی لەڕۆژی دواییدا ئاگری دۆزەخ دەبێت، وە چارەنوسی چارەنوسێکی زۆر خراپە، وە گەڕانەوەیشی گەڕانەوەیەکی زۆر خراپە.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
Trong những bài học trích được của các câu Kinh trên trang này:
• في الآيات اعتناء الله العظيم بحال عباده المؤمنين، وتيسير الأسباب التي بها ثبت إيمانهم، وثبتت أقدامهم، وزال عنهم المكروه والوساوس الشيطانية.
لەم ئایەتانەدا بایەخ و گرنگی پێدانی گەورەی خوا بۆ بەندەکانی دەردەکەوێت، وە ئاسانکردنی ئەو ھۆکارانەیش کە دەبێتە دامەزراندنی باوەڕەکەیان، وە مەحکەم کردن و سەقامگیر کردنی قاچەکانیان، وە دوور خستنەوەی ناخۆشی و ناڕەحەتی و وەسوەسە شەیتانیەکان لێیان.

• أن النصر بيد الله، ومن عنده سبحانه، وهو ليس بكثرة عَدَدٍ ولا عُدَدٍ مع أهمية هذا الإعداد.
سەرکەوتن بەدەست خوای گەورەیە، وە لەلایەن ئەویشەوەیە، ئەوەش بزانین کە سەرکەوتن بەزۆری ژمارە و چەک و چۆڵ نیە، بەڵکو بەپشت بەستن بەخوایە، لەگەڵ ئەوەش دەبێت بزانین ژمارە و چەک و چۆڵیش گرنگی خۆی ھەیە.

• الفرار من الزحف من غير عذر من أكبر الكبائر.
ھەڵھاتن و پشتکردنە دوژمن لە ڕۆژی ڕووبەڕوبونەوەدا بەبێ بوونی ھیچ عوزرێک یەکێکە لە گەورەترین گوناھە گەورەکان.

• في الآيات تعليم المؤمنين قواعد القتال الحربية، ومنها: طاعة الله والرسول، والثبات أمام الأعداء، والصبر عند اللقاء، وذِكْر الله كثيرًا.
ئەم ئایەتانە بنەماکانی جەنگ و شەڕکردن فێری باوەڕداران دەکات، لەوانەیش: گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەر، وە دامەزراوی لەڕووی دوژمناندا، وە ئارامگرتن لەکاتی ڕوو بەڕوبونەوەدا، وە زۆر یادی خوا کردن.

 
Ý nghĩa nội dung Chương: Al-Anfal
Mục lục các chương Kinh Số trang
 
Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - 简易古兰经经注库尔德语版 - Mục lục các bản dịch

由古兰经研究释义中心发行

Đóng lại