Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - Dịch thuật tiếng Kurd - Salahud Din * - Mục lục các bản dịch


Ý nghĩa nội dung Câu: (76) Chương: Chương Yusuf
فَبَدَأَ بِأَوۡعِيَتِهِمۡ قَبۡلَ وِعَآءِ أَخِيهِ ثُمَّ ٱسۡتَخۡرَجَهَا مِن وِعَآءِ أَخِيهِۚ كَذَٰلِكَ كِدۡنَا لِيُوسُفَۖ مَا كَانَ لِيَأۡخُذَ أَخَاهُ فِي دِينِ ٱلۡمَلِكِ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُۚ نَرۡفَعُ دَرَجَٰتٖ مَّن نَّشَآءُۗ وَفَوۡقَ كُلِّ ذِي عِلۡمٍ عَلِيمٞ
[ فَبَدَأَ بِأَوْعِيَتِهِمْ قَبْلَ وِعَاءِ أَخِيهِ ] ئه‌وانیش یه‌كه‌مجار باری براكان گه‌ڕان پێش باری بنیامینى براى یوسف بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ گومان نه‌چێته‌ سه‌ریان [ ثُمَّ اسْتَخْرَجَهَا مِنْ وِعَاءِ أَخِيهِ ] دواتر كه‌ گه‌ڕان له‌ناو باری بنیامیندا ده‌ریان كرد [ كَذَلِكَ كِدْنَا لِيُوسُفَ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: به‌م شێوازه‌ نه‌خشه‌مان بۆ یوسف دانا نه‌خشه‌یه‌ك كه‌ خوا پێى رازیه‌و پڕه‌ له‌ حیكمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندى [ مَا كَانَ لِيَأْخُذَ أَخَاهُ فِي دِينِ الْمَلِكِ ] ئه‌و سزای براكه‌ی خۆی نه‌دا به‌ گوێره‌ی شه‌ریعه‌تی پاشاكه‌ به‌وه‌ی كه‌ ئه‌بوایه‌ لێی بدرایاو دوو قات غه‌رامه‌ بكرایه‌ به‌ڵام ئه‌م به‌ گوێره‌ی شه‌ریعه‌تی یه‌عقوبی باوكی كردو كردی به‌ كۆیله‌و بۆ ماوه‌ی ساڵێك لای خۆی هێشتیه‌وه‌ [ إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ ] ئیلا ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بێت [ نَرْفَعُ دَرَجَاتٍ مَنْ نَشَاءُ ] پله‌ی هه‌ر كه‌سێك به‌رز ئه‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ویستمان لێ بێت وه‌كو پله‌و پایه‌ى یوسفمان - صلی الله علیه وسلم - به‌رز كرده‌وه‌ [ وَفَوْقَ كُلِّ ذِي عِلْمٍ عَلِيمٌ (٧٦) ] له‌سه‌رووی هه‌موو خاوه‌ن زانیاریه‌كه‌وه‌ زانایه‌كی تر هه‌یه‌ تا ده‌گاته‌ خوای گه‌وره‌.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
 
Ý nghĩa nội dung Câu: (76) Chương: Chương Yusuf
Mục lục các chương Kinh Số trang
 
Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - Dịch thuật tiếng Kurd - Salahud Din - Mục lục các bản dịch

Bản dịch ý nghĩa nội dung Kinh Qur'an bằng tiếng Kurd, được dịch bởi Salahud Din 'Abdul Karim.

Đóng lại