Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - Dịch thuật tiếng Kurd - Salahud Din * - Mục lục các bản dịch


Ý nghĩa nội dung Câu: (57) Chương: Chương Al-Isra'
أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ يَدۡعُونَ يَبۡتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ ٱلۡوَسِيلَةَ أَيُّهُمۡ أَقۡرَبُ وَيَرۡجُونَ رَحۡمَتَهُۥ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُۥٓۚ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحۡذُورٗا
[ أُولَئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ ] هه‌ندێك له‌ عه‌ره‌ب هه‌ندێك جنیان ده‌په‌رست، جنییه‌كان موسڵمان ببوون و مرۆڤه‌كانیش نه‌یانده‌زانى ئه‌وان موسڵمان بوونه‌و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر په‌رستنیان خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئێوه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ دوعایان لێ ئه‌كه‌ن و لێیان ئه‌پاڕێنه‌وه‌و عیباده‌تیان بۆ ئه‌كه‌ن و ئه‌یانپه‌رستن وه‌كو مه‌لائیكه‌ت و عیسى و عوزێرو پیاوچاكان ئه‌وانه‌ خۆیان هه‌ر هۆكارێك باش بێت و هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك چاك بێت و به‌ خوای گه‌وره‌یان بگه‌یه‌نێت و له‌ خوای گه‌وره‌یان نزیك بكاته‌وه‌ ئه‌و هۆكارانه‌ ئه‌گرنه‌ به‌ر بۆ خۆ نزیك كردنه‌وه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ [ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ ] وه‌ به‌ ئومێدی ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ن وه‌ له‌ سزای خوای گه‌وره‌ ئه‌ترسێن، ئیتر بۆ ئێوه‌ ئه‌وان ئه‌په‌رستن و به‌تاك و ته‌نها خوا ناپه‌رستن (ئومێد بوون به‌ خوا هانت ده‌دات له‌سه‌ر چاكه‌، وه‌ ترسان له‌ خوا ده‌تگه‌ڕێنێته‌وه‌ له‌ خراپه‌، بۆیه‌ عیباده‌ت به‌بێ ئه‌م دوانه‌ ته‌واو نیه‌) [ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا (٥٧) ] به‌دڵنیایى سزای خوای گه‌وره‌ شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵكی حه‌زه‌ری لێ بكات و خۆی لێ بپارێزێ.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
 
Ý nghĩa nội dung Câu: (57) Chương: Chương Al-Isra'
Mục lục các chương Kinh Số trang
 
Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - Dịch thuật tiếng Kurd - Salahud Din - Mục lục các bản dịch

Bản dịch ý nghĩa nội dung Kinh Qur'an bằng tiếng Kurd, được dịch bởi Salahud Din 'Abdul Karim.

Đóng lại