Check out the new design

Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - 库尔德语翻译 - 萨拉丁 * - Mục lục các bản dịch


Ý nghĩa nội dung Câu: (44) Chương: Ali 'Imran
ذَٰلِكَ مِنۡ أَنۢبَآءِ ٱلۡغَيۡبِ نُوحِيهِ إِلَيۡكَۚ وَمَا كُنتَ لَدَيۡهِمۡ إِذۡ يُلۡقُونَ أَقۡلَٰمَهُمۡ أَيُّهُمۡ يَكۡفُلُ مَرۡيَمَ وَمَا كُنتَ لَدَيۡهِمۡ إِذۡ يَخۡتَصِمُونَ
[ ذَلِكَ مِنْ أَنْبَاءِ الْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ وَمَا كُنْتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يُلْقُونَ أَقْلَامَهُمْ أَيُّهُمْ يَكْفُلُ مَرْيَمَ ] ئه‌مه‌ی كه‌ باسمان كرد ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - هه‌ندێك له‌ هه‌واڵه‌كانی غه‌یب بوو به‌ وه‌حی بۆ تۆمان نارد، وه‌ تۆ له‌لای ئه‌وان نه‌بووی كاتێك كه‌ قه‌ڵه‌مه‌كانیان هه‌ڵدایه‌ ناو ئاوه‌وه‌ وه‌كو تیروپشكێك بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ كامیان مه‌ریه‌م بگرنه‌ لای خۆیان و سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن وتیان: ئه‌گه‌ر هاتوو قه‌ڵه‌می هه‌ر كه‌سێك راوه‌ستاو له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه‌دا نه‌ڕۆی ئه‌وا سه‌رپه‌رشتی مه‌ریه‌م ئه‌كات، وه‌ قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی زه‌كه‌ریا - صلی الله علیه وسلم - راوه‌ستاو تیروپشكه‌كه‌ بۆ ئه‌و ده‌رچوو سه‌رپه‌رشتی مه‌ریه‌می كرد [ وَمَا كُنْتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يَخْتَصِمُونَ (٤٤) ] وه‌ كاتێك كه‌ مشتومڕیان بوو له‌سه‌ر ئه‌و شته‌ تۆ له‌لای ئه‌وان نه‌بووی خوای گه‌وره‌یه‌ كه‌ بۆ تۆی ئه‌گێڕێته‌وه‌.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
 
Ý nghĩa nội dung Câu: (44) Chương: Ali 'Imran
Mục lục các chương Kinh Số trang
 
Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - 库尔德语翻译 - 萨拉丁 - Mục lục các bản dịch

萨拉丁·阿卜杜·克里姆翻译

Đóng lại