Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - Dịch thuật tiếng Kurd - Salahud Din * - Mục lục các bản dịch


Ý nghĩa nội dung Câu: (157) Chương: Chương Al-Nisa'
وَقَوۡلِهِمۡ إِنَّا قَتَلۡنَا ٱلۡمَسِيحَ عِيسَى ٱبۡنَ مَرۡيَمَ رَسُولَ ٱللَّهِ وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَلَبُوهُ وَلَٰكِن شُبِّهَ لَهُمۡۚ وَإِنَّ ٱلَّذِينَ ٱخۡتَلَفُواْ فِيهِ لَفِي شَكّٖ مِّنۡهُۚ مَا لَهُم بِهِۦ مِنۡ عِلۡمٍ إِلَّا ٱتِّبَاعَ ٱلظَّنِّۚ وَمَا قَتَلُوهُ يَقِينَۢا
[ وَقَوْلِهِمْ إِنَّا قَتَلْنَا الْمَسِيحَ عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ رَسُولَ اللَّهِ ] وه‌ درۆیشیان كردو شانازیان ئه‌كرد به‌ كوشتنی عیساوه‌- صلى الله عليه وسلم - ئه‌یانووت: ئێمه‌ (عیسای كوڕی مه‌ریه‌م)مان- صلى الله عليه وسلم - كوشتووه‌ [ وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَلَبُوهُ ] خوای گه‌وره‌ به‌درۆیان ئه‌خاته‌وه‌ ئه‌وان نه‌ عیسایان- صلى الله عليه وسلم - كوشت وه‌ نه‌ له‌ خاچیشیاندا [ وَلَكِنْ شُبِّهَ لَهُمْ ] به‌ڵكو لێیان تێكچوو شێوه‌ی عیسا- صلى الله عليه وسلم - خرایه‌ سه‌ر یه‌كێك له‌ حه‌واریه‌كانى و ئه‌ویان كوشت وه‌ خۆشیان هه‌ر گومانیان هه‌بوو ئایا ئه‌مه‌ عیسایه‌- صلى الله عليه وسلم - یان حه‌وارییه‌كه‌یه‌ [ وَإِنَّ الَّذِينَ اخْتَلَفُوا فِيهِ لَفِي شَكٍّ مِنْهُ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئیختیلاف و جیاوازیان هه‌بوو له‌ عیسادا- صلى الله عليه وسلم - كه‌ هه‌ندێكیان وتیان: كوشتمان وه‌ هه‌ندێكیان بینیان كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌رزی كرده‌وه‌ بۆ ئاسمان وتیان: نه‌مان كوشتووه‌و جیاوازی كه‌وته‌ نێوانیان ئا ئه‌مانه‌ خۆیان گومانیان هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ عیسى- صلى الله عليه وسلم - [ مَا لَهُمْ بِهِ مِنْ عِلْمٍ إِلَّا اتِّبَاعَ الظَّنِّ ] وه‌ هیچ زانیارییه‌كیان نیه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ته‌نها شوێنی گومان كه‌وتوونه‌و دوو دڵن [ وَمَا قَتَلُوهُ يَقِينًا (١٥٧) ] وه‌ به‌ یه‌قینی ئه‌وان عیسایان- صلى الله عليه وسلم - نه‌كوشت.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
 
Ý nghĩa nội dung Câu: (157) Chương: Chương Al-Nisa'
Mục lục các chương Kinh Số trang
 
Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - Dịch thuật tiếng Kurd - Salahud Din - Mục lục các bản dịch

Bản dịch ý nghĩa nội dung Kinh Qur'an bằng tiếng Kurd, được dịch bởi Salahud Din 'Abdul Karim.

Đóng lại