Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - Dịch thuật tiếng Kurd - Salahud Din * - Mục lục các bản dịch


Ý nghĩa nội dung Câu: (20) Chương: Chương Al-An-'am
ٱلَّذِينَ ءَاتَيۡنَٰهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ يَعۡرِفُونَهُۥ كَمَا يَعۡرِفُونَ أَبۡنَآءَهُمُۘ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ فَهُمۡ لَا يُؤۡمِنُونَ
{ئەهلی كتاب پێغەمبەر- صلی الله علیه وسلم - دەناسن وەكو منداڵەكانی خۆیان} [ الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَعْرِفُونَهُ كَمَا يَعْرِفُونَ أَبْنَاءَهُمُ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كتابمان پێ به‌خشیوون وه‌كو ته‌ورات و ئینجیل ده‌زانن كه‌ كه‌عبه‌ قیبله‌یه‌و هیچ گومانێكیان تێیدا نیه‌، یان پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ئه‌ناسن هه‌روه‌كو چۆن منداڵه‌كانى خۆیان ده‌ناسن، وه‌ چۆن گومانیان له‌ منداڵه‌كانی خۆیاندا نیه‌ ئاواش گومانیان له‌ پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد دا نیه‌- صلى الله عليه وسلم - وه‌ ئه‌زانن كه‌ ئه‌مه‌ پێغه‌مبه‌ری خوایه‌- صلى الله عليه وسلم - چونكه‌ پێغه‌مبه‌رانیان له‌ كتابه‌كانیاندا باسى هاتنى پێغه‌مبه‌ری خوایان- صلى الله عليه وسلم - بۆ ئوممه‌ته‌كانیان كردووه‌و سیفاته‌كانی و شاره‌كه‌ى و شوێنى كۆچكردنه‌كه‌یان باس كردووه‌، كه‌ (عبدالله¬ى كوڕى سه‌لام) ى زاناى جوله‌كه‌ موسڵمان بوو (ئیمامى عومه‌ر) پێى فه‌رموو: خواى گه‌وره‌ وا ده‌فه‌رمێت ئایا ئێوه‌ پێشتریش ده‌تانزانى كه‌ محمد- صلى الله عليه وسلم - پێغه‌مبه‌رى خوایه‌؟ وتى: به‌ڵێ چۆن ده‌مانزانى ئه‌مه‌ منداڵى خۆمانه‌ ئاوایش ده‌مانزانى كه‌ محمد- صلى الله عليه وسلم - پێغه‌مبه‌رو نێردراوى خوایه‌، به‌ڵكو زیاتریش له‌ منداڵى خۆمان چونكه‌ گومانمان هه‌بووه‌ له‌ منداڵى خۆمان به‌ڵام گومانمان نه‌بووه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رایه‌تى محمد- صلى الله عليه وسلم - [ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ (٢٠) ] كافران كه‌ خۆیان دۆڕاندووه‌ به‌ عینادی كردن و ئیمان نه‌هێنانیان ئه‌مانه‌ ئیمان ناهێنن.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
 
Ý nghĩa nội dung Câu: (20) Chương: Chương Al-An-'am
Mục lục các chương Kinh Số trang
 
Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - Dịch thuật tiếng Kurd - Salahud Din - Mục lục các bản dịch

Bản dịch ý nghĩa nội dung Kinh Qur'an bằng tiếng Kurd, được dịch bởi Salahud Din 'Abdul Karim.

Đóng lại