Check out the new design

《古兰经》译解 - 库尔德语古兰经简明注释。 * - 译解目录


含义的翻译 章: 哈吉拉   段:
إِذۡ دَخَلُواْ عَلَيۡهِ فَقَالُواْ سَلَٰمٗا قَالَ إِنَّا مِنكُمۡ وَجِلُونَ
کاتێک چوونە ژوورەوە بۆ لای پێیان وت: سەلامت لێ بێت، ئیبراھیمیش بە باشتر لەوە وەڵامی دانەوە و گوێرەکەیەکی بۆ سەربڕین و بۆی برژاندن و پێشکەشی کردن تاوەکو بیخۆن، چونکە وایزانی مرۆڤن، جا کاتێک بینی لە گۆشتی گوێرەکەکە ناخۆن، پێی فەرموون: بەڕاستی ئێمە لێتان دەترسین.
阿拉伯语经注:
قَالُواْ لَا تَوۡجَلۡ إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَٰمٍ عَلِيمٖ
فریشتە نێردراوەکان بە ئیبراھیمان ووت: مەترسە، ئێمە موژدەیەکی خۆشت پێ دەدەین، موژدەی کوڕێکی زانا بە تۆ دەدەین.
阿拉伯语经注:
قَالَ أَبَشَّرۡتُمُونِي عَلَىٰٓ أَن مَّسَّنِيَ ٱلۡكِبَرُ فَبِمَ تُبَشِّرُونَ
ئیبراھیم سەری سوڕما لە پێدانی ئەو موژدەیە پێی، بۆیە بەفریشتەکانی فەرموو: ئێوە موژدەی بەخشینی کوڕێک بە من دەدەن لەکاتێکدا من تەمەنم ھەڵکشاوە و پیر بووم، ئیتر چۆن موژدەی وام پێ دەدەن؟
阿拉伯语经注:
قَالُواْ بَشَّرۡنَٰكَ بِٱلۡحَقِّ فَلَا تَكُن مِّنَ ٱلۡقَٰنِطِينَ
فریشتە نێردراوەکان بە ئیبراھیمیان وت: ئێمە موژدەیەکی ھەق و ڕاستمان بە تۆ داوە کە ھیچ گومانی تێدا نییە، بۆیە نابێت بێ ھیوا بیت لەو موژدەیەی پێمان داویت.
阿拉伯语经注:
قَالَ وَمَن يَقۡنَطُ مِن رَّحۡمَةِ رَبِّهِۦٓ إِلَّا ٱلضَّآلُّونَ
ئیبراھیم فەرمووی: دەبێت کێ لە ڕەحمەت و میھرەبانی خوای گەورە بێ ھیوا بێت جگە لەو کەسانە نەبێت کە لە ڕێگای ھەق لایانداوە و گومڕا بوون؟!
阿拉伯语经注:
قَالَ فَمَا خَطۡبُكُمۡ أَيُّهَا ٱلۡمُرۡسَلُونَ
ئیبراھیم پێی فەرموو: ئەی نێردراوەکان دەبێت کاری گرنگتان لە ھاتنتان چی بێت لە لایەن خوای گەورەوە ؟
阿拉伯语经注:
قَالُوٓاْ إِنَّآ أُرۡسِلۡنَآ إِلَىٰ قَوۡمٖ مُّجۡرِمِينَ
فریشتە نێردراوەکان ووتیان: بێگومان ئێمە خوای گەورە ناردووینی بۆ لەناوبردنی گەلێکی تاوانباری پڕ لەشەڕ وزۆر خراپەکار، کە گەلی لوطە.
阿拉伯语经注:
إِلَّآ ءَالَ لُوطٍ إِنَّا لَمُنَجُّوهُمۡ أَجۡمَعِينَ
جگە لە لوط وشوێنکەوتووانی نەبێت لەباوەڕداران، کە ئەوان تیا ناچن، بێگومان ئێمە ئەوانە ھەموو ڕزگار دەکەین.
阿拉伯语经注:
إِلَّا ٱمۡرَأَتَهُۥ قَدَّرۡنَآ إِنَّهَا لَمِنَ ٱلۡغَٰبِرِينَ
ژنەکەی لوط نەبێت، کە بڕیارمان داوە دەبێت ئەویش لەگەڵ ئەو بێباوەڕانە بێت دەمێننەوە و تیادەچن.
阿拉伯语经注:
فَلَمَّا جَآءَ ءَالَ لُوطٍ ٱلۡمُرۡسَلُونَ
جا کاتێک فریشتە نێردراوەکان لە شێوەی پیاوانێکی سەروسیما جوان گەیشتنە لای بنەماڵە و گەلەکەی لوط.
阿拉伯语经注:
قَالَ إِنَّكُمۡ قَوۡمٞ مُّنكَرُونَ
لوط (سەلامی خوای لێبێت) پێی فەرموون: بێگومان ئێوە کەسانێکن من ناتانناسم.
阿拉伯语经注:
قَالُواْ بَلۡ جِئۡنَٰكَ بِمَا كَانُواْ فِيهِ يَمۡتَرُونَ
فریشتە نێردراوەکان بە لوطیان ووت: - ئەی لوط - مەترسە بەڵکو ئێمە ھاتووین بۆ سزادانی گەلەکەت، ئەو سزا لەناوبەرەى کە ئەوان گومانیان ھەیە لە بوونی و باوەڕیان پێی نییە.
阿拉伯语经注:
وَأَتَيۡنَٰكَ بِٱلۡحَقِّ وَإِنَّا لَصَٰدِقُونَ
ھاتووین بۆ لات ھەواڵێکی ھەق و ڕاستت پێ بدەین کە گاڵتە نییە، بێگومان بەڕاستمانە و کەسانێکی ڕاستگۆین لەوەی ھەواڵمان پێت داوە.
阿拉伯语经注:
فَأَسۡرِ بِأَهۡلِكَ بِقِطۡعٖ مِّنَ ٱلَّيۡلِ وَٱتَّبِعۡ أَدۡبَٰرَهُمۡ وَلَا يَلۡتَفِتۡ مِنكُمۡ أَحَدٞ وَٱمۡضُواْ حَيۡثُ تُؤۡمَرُونَ
دوای تێپەڕ بوونی بەشێک لە شەو لەگەڵ ئەوانەی لە کەسوکار و گەلەکەت باوەڕیان ھێناوە لە شار دەرچن، وە تۆیش لە دوایانەوە بڕۆ، وە ھیچ کەس لە ئێوە ئاوڕ نەداتەوە بۆ دواوە تاوەکو تەماشای ئەوان بکات کە چیان بەسەردێت، وە بڕۆن بۆ ئەو شوێنەی کە فەرمانتان پێکراوە بۆی بڕۆن.
阿拉伯语经注:
وَقَضَيۡنَآ إِلَيۡهِ ذَٰلِكَ ٱلۡأَمۡرَ أَنَّ دَابِرَ هَٰٓؤُلَآءِ مَقۡطُوعٞ مُّصۡبِحِينَ
وەحیمان بۆ لوط نارد و ئاگادارمان کردەوە کە گەلەکەت دووچاری ئەو قەدەرە دەبن کە دیاریمان کردووە بۆیان، ئەویش ئەوەیە ھەموو گەلەکەت لە سپێدەی بەیانیدا ڕیشەکێش دەکەین و لەناویان دەبەین.
阿拉伯语经注:
وَجَآءَ أَهۡلُ ٱلۡمَدِينَةِ يَسۡتَبۡشِرُونَ
ھەر کە دانیشتوانی شارەکەی (سەدوم) بیستیان کە لوط میوانە سەروسیما جوانەکانی ھاتوون، موژدەی ھاتنی ئەو میوانانەیان بە یەکتری دەدا، تاوەکو دەست درێژیان بکەنە سەر و داوێن پیسیان لەگەڵ بکەن.
阿拉伯语经注:
قَالَ إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ ضَيۡفِي فَلَا تَفۡضَحُونِ
لوط (سەلامی خوای لێبێت) پێی فەرموون: ئەو خەڵکەی ھاتوونەتە ماڵەکەم میوانی منن، تکاتان لێدەکەم ڕوو زەردم مەکەن.
阿拉伯语经注:
وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَلَا تُخۡزُونِ
لە خوای گەورە بترسن و وازبھێنن لە داوێن پیسی، ئازاری میوانەکانم مەدەن و شەرمەزارم مەکەن لایان.
阿拉伯语经注:
قَالُوٓاْ أَوَلَمۡ نَنۡهَكَ عَنِ ٱلۡعَٰلَمِينَ
گەلەکەی پێیان ووت: ئایا ئێمە پێمان نەوتیت کە میوانداری ھیچ کەسێک نەکەیت و کەس نەیەتە ماڵت؟!
阿拉伯语经注:
这业中每段经文的优越:
• تعليم أدب الضيف بالتحية والسلام حين القدوم على الآخرين.
فێرکردنی داب و نەریتی بۆ میوانی ڕۆشتن، بەوەی کە چوویتە لای خاوەن ماڵ و کەسانی تر سڵاویان لێ بکەیت.

• من أنعم الله عليه بالهداية والعلم العظيم لا سبيل له إلى القنوط من رحمة الله.
ھەرکەسێک خوای گەورە ناز و نیعمەتێکی پێ بەخشی بەوەی ھیدایەتی داوە و فێری زانستێکی گەورەی کردووە، نابێت بێ ھیوا بێت لە ڕەحمەت ومیھرەبانی خوای گەورە.

• نهى الله تعالى لوطًا وأتباعه عن الالتفات أثناء نزول العذاب بقوم لوط حتى لا تأخذهم الشفقة عليهم.
خوای گەورە ڕێگری کرد لە لوط و شوێنکەوتووەکانی لەکاتی دابەزینی سزا بۆ سەر گەلی لوط ئاوڕ بدەنەوە بۆ دواوە، نەوەک بەزەییان پێدا بێتەوە .

• تصميم قوم لوط على ارتكاب الفاحشة مع هؤلاء الضيوف دليل على طمس فطرتهم، وشدة فحشهم.
بەرنامە داڕشتنی گەلی لوط بۆ ئەنجامدانی داوێن پیسی لەگەڵ ئەو میوانانەدا، بەڵگەیە لەسەر نەمانى فیترەتی پاکیان، وپیسی وقێزەونی کاروکردەوەیان.

 
含义的翻译 章: 哈吉拉
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语古兰经简明注释。 - 译解目录

古兰经研究注释中心发行。

关闭