Check out the new design

《古兰经》译解 - 库尔德语古兰经简明注释。 * - 译解目录


含义的翻译 章: 开海菲   段:
وَٱصۡبِرۡ نَفۡسَكَ مَعَ ٱلَّذِينَ يَدۡعُونَ رَبَّهُم بِٱلۡغَدَوٰةِ وَٱلۡعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجۡهَهُۥۖ وَلَا تَعۡدُ عَيۡنَاكَ عَنۡهُمۡ تُرِيدُ زِينَةَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۖ وَلَا تُطِعۡ مَنۡ أَغۡفَلۡنَا قَلۡبَهُۥ عَن ذِكۡرِنَا وَٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ وَكَانَ أَمۡرُهُۥ فُرُطٗا
- ئەی پێغەمبەر - لەگەڵ ئەوانەدا ھاوڕێیەتی بگرە کە بەیانیان و ئێواران لە پەروەردگاریان دەپاڕێنەوە و ھەر بەتەنھا ئەویش دەپەرستن، وە تەنھا ڕەزامەندی ئەویشیان دەوێت، ھەرگیز چاویان لێ کلا نەکەیت، ئایا تۆ دەتەوێت لەگەڵ دەوڵەمەند و ناودارەکاندا دانیشیت؟ وە ھەرگیز گۆێڕایەڵی کەسێک مەکە بێ ئاگایە لەیاد و زیکری خوا، بەوەی لەبەر ناپەسەندی مۆرمان نا بەسەر دڵیدا، ئەگەر گوێڕایەڵی بیت فەرمانت پێدەکات ھەژاران دوور بخەیتەوە لە مەجلیس و کۆڕ و کۆبونەوەکانت، ئەو کەسە شوێنی ھەوا و ئارەزووی خۆی کەوتووە و وازی لە تاعەت و گویڕایەڵی فەرمانەکانی خوا ھێناوە، وە ھەموو کاروبارێکیشی بەفیڕۆ چووە.
阿拉伯语经注:
وَقُلِ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّكُمۡۖ فَمَن شَآءَ فَلۡيُؤۡمِن وَمَن شَآءَ فَلۡيَكۡفُرۡۚ إِنَّآ أَعۡتَدۡنَا لِلظَّٰلِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمۡ سُرَادِقُهَاۚ وَإِن يَسۡتَغِيثُواْ يُغَاثُواْ بِمَآءٖ كَٱلۡمُهۡلِ يَشۡوِي ٱلۡوُجُوهَۚ بِئۡسَ ٱلشَّرَابُ وَسَآءَتۡ مُرۡتَفَقًا
وە - ئەی پێغەمبەر - بەوانە بڵێ کە بێ ئاگان لە یاد و زیکری خوا و دڵەکانیان غافڵە لەو : ئەوەی من ھێناومە بۆتان ھەق و ڕاستە، ھەر ھەمووی لەلایەن خوای گەورەوەیە نەک لەلایەن خۆمەوە، وە من ھەرگیز نایەم بەدەم ئەو داواکارییەتانەوە کە باوەڕداران تار نێم و دەریان بکەم، جا ھەرکەسێکتان دەیەوێت باوەڕ بەم ھەق و ڕاستییە بھێنێت با باوەڕ بھێنێت و دڵخۆشیش دەبێت بەپاداشتەکەی، وە ھەر کەسێکیشتان دەیەوێت بێباوەڕ بێت ئەوە با بێباوەر بێت و ئیمان نەھێنێت، وە دەگات بەو تۆڵەیەی کە چاوەڕوانی دەکات، بێگومان ئاگرێکی گەورەمان بۆ ئامادە کردووە بۆ ئەوانەی بەھەڵبژرادنی کوفر و بێباوەڕی ستەمیان لە خۆیان کردووە، ئاگرێک کە شوراکانی لەھەموو لایەکەوە دەوری داون، بەھیچ شێوەیەک ناتوانن ڕابکەن و ھەڵبێن لێی، وە ئەگەر کاتێک لەبەر گەرمی و ناڕەحەتی و تینوێتی زۆر داوای ئاو بکەن ئەوا ئاوێکیان پێدەدرێت وەک زەیتی قرچاو، لەبەر گەرمی ڕوومەتیان دەبرژێنێت، ئای ئەو ئاوەی بۆیان ھێنان چی ئاوێکی خراپ و نالەبار بوو، ئاوێکە ھیچ تینوێتی ناشکێنێت، بەڵکو زیادیشی دەکات، وە بڵێسە و تینی ئەو ئاگرەیش کە پێستیان دەبرژێنێت ناکوژێنێتەوە، ئەو ئاگرەی بۆیان بووە بەجێگا و ڕێگا خراپترین جێگا و ڕێگای مانەوەیە.
阿拉伯语经注:
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ إِنَّا لَا نُضِيعُ أَجۡرَ مَنۡ أَحۡسَنَ عَمَلًا
بێگومان ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە بە خوای گەورە و کار و کردەوەی چاکیان ئەنجامداوە، پاداشتی زۆر گەورەیان بۆ ھەیە، بێگومان ئێمە پاداشتی ئەو کەسانە زایە ناکەین، بەڵکو بە باشترین شێوە پاداشتیان دەدەینەوە، بە تەواوی بێ ھیچ کەم و کورتیەک.
阿拉伯语经注:
أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ جَنَّٰتُ عَدۡنٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهِمُ ٱلۡأَنۡهَٰرُ يُحَلَّوۡنَ فِيهَا مِنۡ أَسَاوِرَ مِن ذَهَبٖ وَيَلۡبَسُونَ ثِيَابًا خُضۡرٗا مِّن سُندُسٖ وَإِسۡتَبۡرَقٖ مُّتَّكِـِٔينَ فِيهَا عَلَى ٱلۡأَرَآئِكِۚ نِعۡمَ ٱلثَّوَابُ وَحَسُنَتۡ مُرۡتَفَقٗا
ئەوانەی کە خوای گەورە وەسفی کردن بە باوەڕدار و کاروکردەوەی چاک ئەنجام دەدەن، لە پاداشتی ئەوەدا خوای گەورە بەھەشت و باخ و باخاتێکیان پێ دەدات کە بە ھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، بەژێر کۆشک و تەلارەکانیدا جۆگە و ڕووباری سازگار دێت و دەڕوات و گوزەر دەکات، بازن و دەست بەندی زێڕینیان لەدەست دەکرێت، وە جلوبەرگی ڕەنگ سەوزی ئاوریشم و حەریری تەنک و ئەستوور دەپۆشن، لەسەر تەختی ڕازاوە بە پەردەی زۆر جوان پاڵ دەدەنەوە، بێگومان باشترین پاداشت پاداشتی ئەوانە، وە بەھەشتیش باشترین جێگای حەوانەوەیە بۆ ئەوان کە تێیدا دەمێننەوە.
阿拉伯语经注:
۞ وَٱضۡرِبۡ لَهُم مَّثَلٗا رَّجُلَيۡنِ جَعَلۡنَا لِأَحَدِهِمَا جَنَّتَيۡنِ مِنۡ أَعۡنَٰبٖ وَحَفَفۡنَٰهُمَا بِنَخۡلٖ وَجَعَلۡنَا بَيۡنَهُمَا زَرۡعٗا
- ئەی پێغەمبەر - تۆ بەسەرھات و نموونەی ئەو دوو پیاوە لە ئوممەتانی پێشوو باس بکە، دوو پیاو یەکێکیان بێباوەڕ و ئەوی تریان باوەڕدار، بێباوەڕەکەیان دوو باخ و بێستانمان پێدا، بەدار خورما چوار دەوری ئەو دوو باخەمان بۆ دابوو، لە ناوەڕاستی ئەو دوو باخەیشدا جۆرەھا ڕووەک و دار و درەختمان بۆ سەوز ڕواندبوو.
阿拉伯语经注:
كِلۡتَا ٱلۡجَنَّتَيۡنِ ءَاتَتۡ أُكُلَهَا وَلَمۡ تَظۡلِم مِّنۡهُ شَيۡـٔٗاۚ وَفَجَّرۡنَا خِلَٰلَهُمَا نَهَرٗا
ھەردوو باخەکە ھاتنە بەرھەم لە ترێ و خورما بەرووبومی باشیان گرت، وە ھیچی لێ خەسار و زایە نەبوو، بەڵکو زۆر بەتێر و تەسەلی بەرووبومی خۆیاندا، وە لەسەر ئەمانەیشەوە لە ناوەڕاستی ھەردوو باخەکەدا ڕووبارێکمان بۆ ھەڵقوڵاند، تاوەکو بە ئاسانی ئاویان بدات.
阿拉伯语经注:
وَكَانَ لَهُۥ ثَمَرٞ فَقَالَ لِصَٰحِبِهِۦ وَهُوَ يُحَاوِرُهُۥٓ أَنَا۠ أَكۡثَرُ مِنكَ مَالٗا وَأَعَزُّ نَفَرٗا
خاوەنی ئەم دوو باخە سەروەت و سامان و بەروبومی تریشی ھەبوو، زۆر بەفیز و لوت بەرزیەوە ڕۆژێک بەھاوڕێ باوەڕدارەکەی وت: من ماڵ و سەروەت و سامانم لە تۆ زۆرترە، وە لە تۆ زیاتر خزم و کەسوکار و عەشیرەتم ھەیە.
阿拉伯语经注:
这业中每段经文的优越:
• فضيلة صحبة الأخيار، ومجاهدة النفس على صحبتهم ومخالطتهم وإن كانوا فقراء؛ فإن في صحبتهم من الفوائد ما لا يُحْصَى.
فەزڵی و باشی ھاوڕێیەتی کەسانی چاک و باش، وە خۆڕاھێنان لەسەر ھاوڕێیەتی و تێکەڵاوی کردنیان، ئەگەر چی ھەژار و نەداریش بن، چونکە ھاوڕێیەتی ئەو جۆرە کەسانە سوود و قازانجی وای ھەیە لە ژماردن نایەن.

• كثرة الذكر مع حضور القلب سبب للبركة في الأعمار والأوقات.
زۆر یادی خوا کردن و ئامادە بوونی دڵ لە گەڵیدا، ھۆکاری بەرەکەتە لە تەمەن و کاتدا.

• قاعدتا الثواب وأساس النجاة: الإيمان مع العمل الصالح؛ لأن الله رتب عليهما الثواب في الدنيا والآخرة.
ھەردوو بنەمای پاداشت و بنەمای سەرفرازی بوون بریتین لە: باوەڕ و کار و کردەوەی چاکە، چونکە بەڕاستی خوای گەورە لە بەرامبەری ئەمەدا پاداشتی دونیا و دواڕۆژیشی دیاری کردووە.

 
含义的翻译 章: 开海菲
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语古兰经简明注释。 - 译解目录

古兰经研究注释中心发行。

关闭