Check out the new design

《古兰经》译解 - 库尔德语古兰经简明注释。 * - 译解目录


含义的翻译 章: 宰哈柔福   段:
وَمَا نُرِيهِم مِّنۡ ءَايَةٍ إِلَّا هِيَ أَكۡبَرُ مِنۡ أُخۡتِهَاۖ وَأَخَذۡنَٰهُم بِٱلۡعَذَابِ لَعَلَّهُمۡ يَرۡجِعُونَ
ئێمە ھیچ نیشانە و موعجیزەیەک پیشانی فیرعەون و ناودارانی گەلەکەی نادەین لەسەر ڕاستی و دروستی ئەوەی موسا ھیناویەتی، ئیللا گەورەترە لەو نیشانە و موعجیزەیەی کە پێشتر پیشانمان داون، ھەر لە دونیا سزامان دان بە ئومێدی ئەوەی لەو کوفر و بێباوەڕییە بگەڕێنەوە کە پێشتر لەسەری بوون، بەڵام نەگەڕانەوە و ھیچ سوودی نەبوو.
阿拉伯语经注:
وَقَالُواْ يَٰٓأَيُّهَ ٱلسَّاحِرُ ٱدۡعُ لَنَا رَبَّكَ بِمَا عَهِدَ عِندَكَ إِنَّنَا لَمُهۡتَدُونَ
کاتێک ھەندێک لەو سزایەیان تووش بوو کە پێشتر موسا پێی ترساندبوون، بە موسایان وت (سەلامی اللە تەعالای لێ بیت) : ئەی جادووگەر لای پەروەردگارت نزامان بۆ بکە، لەسەر ئەو بەڵێنەی پێی دابووین ئەگەر باوەڕ بھێنن سزاکەمان لەسەر ھەڵدەگرێت، ئەگەر ھاتوو سزاکەی لەسەر ھەڵگرتین ئەوا باوەڕ دەھێنین و ڕێگای ھیدایەت دەگرینەبەر.
阿拉伯语经注:
فَلَمَّا كَشَفۡنَا عَنۡهُمُ ٱلۡعَذَابَ إِذَا هُمۡ يَنكُثُونَ
جا کاتێک سزاکەمان لەسەر ھەڵگرتن، ئەوان باوەڕیان نەھێنا و پەیمان و بەڵێنەکەی خۆیان شکاند و وەفایان پێی نەکرد.
阿拉伯语经注:
وَنَادَىٰ فِرۡعَوۡنُ فِي قَوۡمِهِۦ قَالَ يَٰقَوۡمِ أَلَيۡسَ لِي مُلۡكُ مِصۡرَ وَهَٰذِهِ ٱلۡأَنۡهَٰرُ تَجۡرِي مِن تَحۡتِيٓۚ أَفَلَا تُبۡصِرُونَ
فیرعەون بەشانازی کردن بە موڵک و دەسەڵاتەکەیەوە لەناو گەلەکەیدا ھاواری کرد و پێی وتن: ئەی گەلەکەم ئایا میسر ھەمووی موڵکی من نییە؟ وە ئەم ڕووبارانەی (نیل) یش کە بەژێر کۆشک و تەلارەکانمدا دەڕۆن ھی من نین؟ دەی ئایا ئیتر موڵک و دەسەڵاتی من نابینن، وە نازانن چەند گەورە و بەشکۆم ؟
阿拉伯语经注:
أَمۡ أَنَا۠ خَيۡرٞ مِّنۡ هَٰذَا ٱلَّذِي هُوَ مَهِينٞ وَلَا يَكَادُ يُبِينُ
بەڵکو من چاکترم لەم کەسە سووک و بێ نرخ و لاوازە کە نازانێت قسەیش بکات (مەبەستی پێی موسا بوو).
阿拉伯语经注:
فَلَوۡلَآ أُلۡقِيَ عَلَيۡهِ أَسۡوِرَةٞ مِّن ذَهَبٍ أَوۡ جَآءَ مَعَهُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ مُقۡتَرِنِينَ
ئەگەر ڕاست دەکات بۆچی ئەو خوایە بازنی زێڕ و خشڵی پێنەداوە تاوەکو دەربکەوێت پێغەمبەری ئەوە، یان بۆچی فریشتەکان لەگەڵیدا نەھاتوون تاوەکو یەک لەدوای یەک شاھیدی بۆ بدەن کە پێغەمبەری خوایە؟
阿拉伯语经注:
فَٱسۡتَخَفَّ قَوۡمَهُۥ فَأَطَاعُوهُۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَوۡمٗا فَٰسِقِينَ
فیرعەون گەلەکەی فریودا وهەڵیان خەڵەتاند، ئەوانیش گوێرایەڵی بوون لەو گومڕاییەی تێی کەوتبوو، بێگومان ئەوان گەلێک بوون لە گوێرایەڵی اللە تەعالا دەرچوو بوون.
阿拉伯语经注:
فَلَمَّآ ءَاسَفُونَا ٱنتَقَمۡنَا مِنۡهُمۡ فَأَغۡرَقۡنَٰهُمۡ أَجۡمَعِينَ
جا کاتێک ئەوان بە بەردەوام بوونیان لەسەر کوفر و بێباوەڕی، تووڕەیان کردین، ئێمەیش تۆڵەمان لێ سەندن، وە ھەر ھەموویمان نوقمی ناو دەریا کرد.
阿拉伯语经注:
فَجَعَلۡنَٰهُمۡ سَلَفٗا وَمَثَلٗا لِّلۡأٓخِرِينَ
فیرعەون و دەست و پێوەندەکەیمان کرد بەپێشینە و پەند و ئامۆژگاری بۆ بێباوەڕانی گەلەکەت کە بەدوای ئەواندا دێن، بۆ ئەوەی وەک ئەوان کردەوەی خراپ نەکەن و دووچاری ھەمان سەرەنجامی ئەوان نەبن.
阿拉伯语经注:
۞ وَلَمَّا ضُرِبَ ٱبۡنُ مَرۡيَمَ مَثَلًا إِذَا قَوۡمُكَ مِنۡهُ يَصِدُّونَ
کاتێک بتپەرست و موشریکەکانی قوڕەیش وایانزانی کە عیسای کوڕی مەریەمیش کە گاورەکان دەیپەرستن دەچێتە چوار چێوە گشتییەکەی کە اللە تەعالا لەبارەیەوە فەرموویەتی: (إنَّكُمْ وَمَا تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ حَصَبُ جَهَنَّمَ أَنْتُمْ لَهَا وَارِدُونَ) واتا: (ئێوە و ئەوانەیش ئێوە لەبری خوا دەیانپەرستن ھەر ھەمووتان دەچنە ناو ئاگری دۆزەخەوە) بێگومان ھەر چۆنێک اللە تەعالا ڕێگری کردووە لە پەرستنی بتەکان بەھەمان شێوە ڕێگریشی کردوە لەوەی گاورەکان عیسا بپەرستن، کەچی - ئەی پێغەمبەر - گەلەکەت دەستیان کرد بەدەنگە دەنگ و ھات و ھاوار و وتیان: ڕازین پلەوپایەی خواکانی ئێمەیش وەک پلەوپایەی عیسا بێت، واتا: (ئەگەر خواکانی ئێمە لەبەر ئەوەی دەپەرسترێن دەچنە ناو دۆزەخەوە ئەوا عیسایش وەک ئەوان گاورەکان کردویانە بەخوای خۆیان و دەیپەرستن، ئەگەر سەرەنجامی عیسا ئاگری دۆزەخ بێت قەیناکات با خواکانی ئێمەیش لە دۆزەخدا بن)، بەڵام اللە تەعالا لە وەڵامی ئەمەدا ئەم ئایەتەی دابەزاندا : (إِنَّ الَّذِينَ سَبَقَتْ لَهُمْ مِنَّا الْحُسْنَى أُولَئِكَ عَنْهَا مُبْعَدُونَ) واتا: (بێگومان ئەوانەی بەچاکی و کردەوەی باش پێشکەوتن ئەوانە دوورن لە ئاگری دۆزەخ).
阿拉伯语经注:
وَقَالُوٓاْ ءَأَٰلِهَتُنَا خَيۡرٌ أَمۡ هُوَۚ مَا ضَرَبُوهُ لَكَ إِلَّا جَدَلَۢاۚ بَلۡ هُمۡ قَوۡمٌ خَصِمُونَ
وتیان: ئایا خوا و پەرستراوەکانی ئێمە باشترن یان عیسا؟! (ابن الزبعری) و ھاوشێوەکانی ئەم نموونانەیان بۆ ئەوە نەھێنایەوە کە بگەن بەھەق و ڕاستی، بەڵکو تەنھا حەزیان لە مشتومڕ و دەمەقاڵێ کردنە، ئەوانە گەلێکن لەسەر مشتومڕ و دەمەقاڵی کردن دروست بوون.
阿拉伯语经注:
إِنۡ هُوَ إِلَّا عَبۡدٌ أَنۡعَمۡنَا عَلَيۡهِ وَجَعَلۡنَٰهُ مَثَلٗا لِّبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ
عیسای کوڕی مەریەم تەنھا بەندەیەکە لە بەندەکانی اللە تەعالا، کە نیعمەتی پێغەمبەرایەتی و پەیاممان پێ بەخشیووە، وە کردمان بەبەڵگە و مایەی پەند وەرگرتن بۆ بەنو ئیسرائیل لەسەر دەسەڵاتی بێ پایانی پەروەردگار، کاتێک اللە تەعالا عیسای بێ باوک بەدیھێنا ھەروەکو چۆن ئادەمی بەبێ باوک و دایک بەدیھێنا.
阿拉伯语经注:
وَلَوۡ نَشَآءُ لَجَعَلۡنَا مِنكُم مَّلَٰٓئِكَةٗ فِي ٱلۡأَرۡضِ يَخۡلُفُونَ
- ئەی نەوەکانی ئادەم - ئەگەر بمانوویستایە لەناوتان بەرین ئەوا لەناوتانمان دەبرد ، وە لەبری ئێوە فریشتەمان دەکرد بەجێنشینتان لەسەر زەوی ، کە تەنھا اللە یان بپەرستایە و ھیچ شەریک و ھاوەڵێکیشیان بۆ دانەنایە.
阿拉伯语经注:
这业中每段经文的优越:
• نَكْث العهود من صفات الكفار.
شکاندنی پەیمان و بەڵێن سیفەتی بێباوەڕانە.

• الفاسق خفيف العقل يستخفّه من أراد استخفافه.
کەسی لەسنوور دەرچوو و گێل و گەمژە، ھەر کەسێک بیەوێت بەکاری دەھێنێت و ژێرباری خۆی دەخات.

• غضب الله يوجب الخسران.
تووڕە بوونی اللە تەعالا خەسارۆمەندی بەدوادا دێت.

• أهل الضلال يسعون إلى تحريف دلالات النص القرآني حسب أهوائهم.
خەڵکانی گومڕا ھەوڵی ئەوە دەدەن مانا و مەبەستەکانی قورئانی پیرۆز بە پێی ھەواو ئارەزووی خۆیان بگۆڕن.

 
含义的翻译 章: 宰哈柔福
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语古兰经简明注释。 - 译解目录

古兰经研究注释中心发行。

关闭