《古兰经》译解 - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - 译解目录


含义的翻译 段: (143) 章: 艾奈尔姆
ثَمَٰنِيَةَ أَزۡوَٰجٖۖ مِّنَ ٱلضَّأۡنِ ٱثۡنَيۡنِ وَمِنَ ٱلۡمَعۡزِ ٱثۡنَيۡنِۗ قُلۡ ءَآلذَّكَرَيۡنِ حَرَّمَ أَمِ ٱلۡأُنثَيَيۡنِ أَمَّا ٱشۡتَمَلَتۡ عَلَيۡهِ أَرۡحَامُ ٱلۡأُنثَيَيۡنِۖ نَبِّـُٔونِي بِعِلۡمٍ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
خوای گەورە ھەشت جۆر لە ئاژەڵ و مەڕ و ماڵاتی بۆ دروستکردوون، لەمەڕ دوان، نێرێک و مێیەک، وە لەبزنیش دوان، جا -ئەی پێغەمبەر- بە بتپەرست و موشریکەکان بڵێ: ئایا خوای گەورە نێری ئەو دوو جۆرەی لە بەر نێریەتی حەرام کردووە؟ ئەگەر ووتیان: بەڵێ، تۆیش پێیان بڵێ: دەی باشە بۆ مێیەکانیش حەرام دەکەن؟ یان ئەوەتانێ ئەو دوو مێیەشیان لەبەر مێیەتی حەرام کردووە؟ جا ئەگەر ووتیان: بەڵێ: تۆیش پێیان بڵێ: دەی باشە دوو نێرەکەش بۆ حەرام دەکەن؟ یان ئەوەتانێ ئەوانەشیان حەرام کردووە کەلە مناڵدانی مێیەکاندایە؟ لەبەر ئەوەی کە لە مناڵداندا کۆبوونەتەوە؟ جا ئەگەر ووتیان: بەڵێ، تۆیش پێیان بڵێ: بۆچی جیاوازی دەکەن لەنێوان ئەوەی کە لەبەر کۆبوونەوەیان لەمناڵداندا حەرامی دەکەن، جارێک لەبەر ئەوەی نێرە و جارێکیش لەبەر ئەوەی مێیە؟ جا -ئەی بتپەرست و موشریکینە- ئەگەر ڕاست دەکەن ئەوا بەڵگەیەکی ڕاست و دروستم پیشان بدەن لەوەی کە بانگەشەی بۆ دەکەن گوایە حەرامی ئەوانە ھەمووی لەلایەن خواوەیە.
阿拉伯语经注:
这业中每段经文的优越:
• في الآيات دليل على إثبات المناظرة في مسائل العلم، وإثبات القول بالنظر والقياس.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر سەلماندنی ووتوێژ و گفتوگۆ لە بابەتە زانستیەکاندا، وە سەلماندی قسەی ئەوانەی سەرنجدان وتێڕامان وقیاس لە حوکمەکاندا دەسەلمێنن.

• الوحي وما يستنبط منه هو الطريق لمعرفة الحلال والحرام.
وەحی و ئەوەشی لە وەحی ھەڵدەھێنجرێت ئەو ڕێگا ڕاست و دروستەیە کە حەڵاڵ و حەرامی پێ دەناسرێتەوە.

• إن من الظلم أن يُقْدِم أحد على الإفتاء في الدين ما لم يكن قد غلب على ظنه أنه يفتي بالصواب الذي يرضي الله.
زوڵم و ستەمە کەسێک خۆی پێش بخات بۆ فەتوادان لە دیندا، لەگەڵ ئەوەشدا گومانی زۆری نەبێت كەوا فەتوای ڕاست و دروست دەدات كە جێگای ڕەزامەندی خوای گەورە بێت.

• من رحمة الله بعباده الإذن لهم في تناول المحرمات عند الاضطرار.
یەکێک لەڕەحم و میھرەبانیەکانی خوای گەورە بۆ بەندەکانی ئەوەیە لە کاتی پێویستی و ناچاریدا مۆڵەتی داون حەرامكراوەکان بخۆن (بۆی حەڵاڵ كردوون).

 
含义的翻译 段: (143) 章: 艾奈尔姆
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - 译解目录

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

关闭