《古兰经》译解 - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - 译解目录


含义的翻译 段: (147) 章: 艾奈尔姆
فَإِن كَذَّبُوكَ فَقُل رَّبُّكُمۡ ذُو رَحۡمَةٖ وَٰسِعَةٖ وَلَا يُرَدُّ بَأۡسُهُۥ عَنِ ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡمُجۡرِمِينَ
- ئەی پێغەمبەر- ئەگەر ئەو بێباوەڕانە بەدرۆیان زانیت و ئەوەی لەلایەن پەروەردگارتەوە بۆت ھاتووە بەراستیان نەزانی و باوەڕیان پێ نەکرد، ئەوا ھانیان بدە وپێیان بڵێ: پەروەردگارتان خاوەنی ڕەحمەت و بەزەییەکی فراوانە، وە یەکێک لەڕەحمەتەکانیشی ئەوەتانێ کە مۆڵەتی ئێوەی داوە، وە پەلەی نەکردووە لە سزادانتان، وە بیانترسێنە و پێیان بڵێ: سزای ئەو ناگەڕێتەوە لە گەل و ھۆزێک کە گوناھ و تاوان دەکەن.
阿拉伯语经注:
这业中每段经文的优越:
• الحذر من الجرائم الموصلة لبأس الله؛ لأنه لا يُرَدُّ بأسه عن القوم المجرمين إذا أراده.
ھۆشداریدان لەو تاوان و خراپەکاریانەی کە خاوەنەکانیان دووچاری سزای خوای گەورە دەکەن، چونکە سزای خوای گەورە ناگەڕێتەوە لەسەر گەل و ھۆزی تاوانبار، ئەگەر خوا خۆی بیەوێت.

• الاحتجاج بالقضاء والقدر بعد أن أعطى الله تعالى كل مخلوق قُدْرة وإرادة يتمكَّن بهما من فعل ما كُلِّف به؛ ظُلْمٌ مَحْض وعناد صرف.
بەڵگە ھێنانەوە بەقەزا و قەدەر، وەک ئەو ووتەیەی کەدەڵێت: مادام خوا لەسەری نوسیوین بێباوەڕ بین ئیتر تاوانی ئێمە چیە؟ دوای ئەوەی خوای گەوەر توانا و ئیرادە و ویستی داوە بەھەموو دروستکراوێک، کە بەھۆیانەوە دەتوانێت ئەوەی خوای گەورە داوای لێکردوون ئەنجامی بدات، ستەمێکی گەورە و سەرکەشییەکی تەواوە.

• دَلَّتِ الآيات على أنه بحسب عقل العبد يكون قيامه بما أمر الله به.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی بەئەندازەی ژیری بەندە، ھەڵدەسێت بەجێ بەجێکردنی ئەوەی خوا فەرمانی پێكردووە.

• النهي عن قربان الفواحش أبلغ من النهي عن مجرد فعلها، فإنه يتناول النهي عن مقدماتها ووسائلها الموصلة إليها.
ڕێگری کردن لەنزیک بوونەوەی خراپە و خراپەکاری و داوێن پیسی، ڕەوانبێژتر و بەھێزترە لەوەی بڵێی کە فڵان تاوان و گوناە مەکە، چونکە ئەوەی پێشووتر ڕیگری کردنە لەھەموو ئەو پێشەکی و ھۆکارانەیش کە بەندەکان دەگەیەننە تاوان و گوناھەکە.

 
含义的翻译 段: (147) 章: 艾奈尔姆
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - 译解目录

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

关闭