《古兰经》译解 - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - 译解目录


含义的翻译 段: (22) 章: 艾奈尔姆
وَيَوۡمَ نَحۡشُرُهُمۡ جَمِيعٗا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشۡرَكُوٓاْ أَيۡنَ شُرَكَآؤُكُمُ ٱلَّذِينَ كُنتُمۡ تَزۡعُمُونَ
ڕۆژی دوایی وەبیرخۆت بھێنەرەوە کەھەموویان کۆدەکەینەوە وھیچ کەسێکیان بەجێ ناهێڵین، پاشان بەوانە دەڵێین کە لەگەڵ خوادا کەسانی تریشیان پەرستووە بە سەرزەنشت کردنەوە پێیان دەڵێین: کوان ئەوانەی بەدرۆ ودەلەسە کردبوتانن بەھاوەڵی خوا وھاوارتان تێ دەکردن وھاناتان بۆ دەبردن، دەی ئێستا لەکوێن بۆ نایانھێنن بێن بەھاناتانەوە؟
阿拉伯语经注:
这业中每段经文的优越:
• بيان الحكمة في إرسال النبي عليه الصلاة والسلام بالقرآن، من أجل البلاغ والبيان، وأعظم ذلك الدعوة لتوحيد الله.
ڕوونکردنەوەی حیکمەتی ناردنی پێغەمبەر(سەلامی خوای لەسەر بێت) بەقورئانەوە، کە خوای گەورە ناردویەتی تاوەکو ئەو قورئانە بگەیەنێت بەخەڵکی و بۆشیان ڕوون بکاتەوە، لەھەموویشی گەورەتر بانگەوازکردنی خەڵکی بۆ یەکخواپەرستی ودوور کەوتنەوە لە بت پەرستی وھاوەڵ بڕیاردان بۆی.

• نفي الشريك عن الله تعالى، ودحض افتراءات المشركين في هذا الخصوص.
نەفی شەریک وھاوەڵ بڕیارداندان بۆ خوای گەورە، وە تێکشکاندانی تەواوی ئەو درۆ ودەلەسانەی کە موشریک وھاوەڵ بڕیاردەران لەم بارەیەوە دروستیان کردبوو.

• بيان معرفة اليهود والنصارى للنبي عليه الصلاة والسلام، برغم جحودهم وكفرهم.
ئەم ئایەتانە ئەوەمان بۆ ڕوون دەکەنەوە کەجولەکە وگاورەکان تا چی ئەندازەیەک پێغەمبەری خوایان ناسیووە (سەلامی خوای لێ بێت) وەک کوڕ ومناڵەکانی خۆیان ناسیویانە، چونکە تەواوی سیفات ورەوشت وئاکارەکانی ئەو لە کتێبەکانی ئەواندا پێشتر باسکراوە، کەچی ھەر سەرسەخت وعیناد بوون وباوەڕیان پێ نەکرد وئیمانیان پێ نەھێنا.

 
含义的翻译 段: (22) 章: 艾奈尔姆
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - 译解目录

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

关闭