《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (31) 章: 优努斯
قُلۡ مَن يَرۡزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِ أَمَّن يَمۡلِكُ ٱلسَّمۡعَ وَٱلۡأَبۡصَٰرَ وَمَن يُخۡرِجُ ٱلۡحَيَّ مِنَ ٱلۡمَيِّتِ وَيُخۡرِجُ ٱلۡمَيِّتَ مِنَ ٱلۡحَيِّ وَمَن يُدَبِّرُ ٱلۡأَمۡرَۚ فَسَيَقُولُونَ ٱللَّهُۚ فَقُلۡ أَفَلَا تَتَّقُونَ
{هاوبەشبڕیاردەران دان بە پەروەردگارێتی خوای گەورەدا دەنێن} [ قُلْ مَنْ يَرْزُقُكُمْ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: كێیه‌ ڕزقی ئێوه‌ ئه‌دات له‌ ئاسمانه‌كان به‌ باران بارین وه‌ له‌ زه‌وی به‌ ڕووه‌ك و دانه‌وێڵه‌و به‌روبووم [ أَمَّنْ يَمْلِكُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ ] كێیه‌ كه‌ هه‌سته‌وه‌ره‌كانی بیستن و بینینی به‌ده‌سته‌ و پێى به‌خشیوون [ وَمَنْ يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ الْمَيِّتَ مِنَ الْحَيِّ ] وه‌ كێیه‌ له‌ مردووه‌ زیندوو ده‌رده‌كات وه‌ له‌ زیندوو مردوو ده‌ركات وه‌ك له‌ دڵۆپه‌ ئاوێك له‌ مه‌نی مرۆڤێك ده‌رده‌كات، له‌ هێلكه‌یه‌ك باڵنده‌یه‌ك ده‌رده‌كات، له‌ مرۆڤێكی كافر موسڵمانێك ده‌رده‌كات، وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ [ وَمَنْ يُدَبِّرُ الْأَمْرَ ] وه‌ كێ هه‌یه‌ كه‌ كاروباری ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ به‌ڕێوه‌به‌رێت؟ [ فَسَيَقُولُونَ اللَّهُ ] كافران ئه‌ڵێن: ته‌نها الله یه‌ [ فَقُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ (٣١) ] ئه‌ى محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ ئه‌ی بۆ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ناكه‌ن مادام ئه‌زانن هه‌موو ئه‌م شتانه‌ به‌ده‌ست خوایه‌ بۆ به‌تاك و ته‌نها ئه‌م خوایه‌ ناپه‌رستن بۆ شه‌ریكی بۆ دائه‌نێن.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (31) 章: 优努斯
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭