《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (53) 章: 优努斯
۞ وَيَسۡتَنۢبِـُٔونَكَ أَحَقٌّ هُوَۖ قُلۡ إِي وَرَبِّيٓ إِنَّهُۥ لَحَقّٞۖ وَمَآ أَنتُم بِمُعۡجِزِينَ
{دەبێت تەنها سوێند بە خوا بخورێت} [ وَيَسْتَنْبِئُونَكَ أَحَقٌّ هُوَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - داوای هه‌واڵت لێ ئه‌كه‌ن ئایا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ تۆ به‌ ئێمه‌ى ئه‌ده‌یت سه‌باره‌ت به‌ مردن و زیندوو بوونه‌وه‌و سزادانمان ئایا حه‌قه‌؟ [ قُلْ إِي وَرَبِّي إِنَّهُ لَحَقٌّ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: به‌ڵێ سوێند بێت به‌ په‌روه‌ردگارم هه‌موو ئه‌و شتانه‌ حه‌قه‌و ڕووئه‌دات و جێبه‌جێ ئه‌بێ [ وَمَا أَنْتُمْ بِمُعْجِزِينَ (٥٣) ] وه‌ ئێوه‌ش ڕزگارتان نابێ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌، له‌ قورئانى پیرۆز له‌ سێ ئایه‌تدا خواى گه‌وره‌ فه‌رمان به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌كات كه‌ سوێند بۆ كافران بخوات به‌ خواى گه‌وره‌ له‌سه‌ر زیندووبوونه‌وه‌: ئه‌م ئایه‌ته‌، وه‌ له‌ سوره‌تى (سبأ/ ٣) [ وَقَالَ الذين كَفَرُواْ لاَ تَأْتِينَا الساعة قُلْ بلى وَرَبِّي لَتَأْتِيَنَّكُمْ ] وه‌ له‌ سوره‌تى (التغابن/ ٧) [ زَعَمَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنْ لَنْ يُبْعَثُوا قُلْ بَلَى وَرَبِّي لَتُبْعَثُنَّ ].
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (53) 章: 优努斯
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭