《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 章: 玛欧奈   段:

سورەتی الماعون

أَرَءَيۡتَ ٱلَّذِي يُكَذِّبُ بِٱلدِّينِ
سوورەتی (ماعون) (واتە: قاپ و مەنجەڵ) پێناسەیەكى سورەتەكە: ‎‎‏١- سورەتى (ماعون) سێ ئایەتى سەرەتاى مەككى یەو چوار ئایەتى كۆتایی مەدەنى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (ماعون) (٧) حەوت ئایەتە. ٣- سورەتى (ماعون) زنجیرەى حەوتەمە لە ریزبەندی لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (ماعون) لە دواى سورەتى (تەكاثور) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرو باسی سەرەكى لەم سورەتە پیرۆزەدا، بریتییە لە باسكردنى دوو كۆمەڵ لە مرۆڤەكان، ئەوانیش: ١- باسكردنى كەسانى كافرو بێ باوەڕو نكۆڵیكار لە نازو نیعمەتەكانى خواى گەورە، وە هەروەها ئەوانەشی كە رۆژی دوایی كە رۆژى حساب و وەرگرتنەوەى پاداشت و سزایە بە درۆ دەزانن. ٢- باسكردنى مونافیق و دووڕووەكان، كە لەو كارو كردەوانەى ئەنجامی دەدەن مەبەستیان خواى گەورە نییە، بەڵكو تەنها مەبەستیان ئەوەیە كە خەڵكى بیانبینن كاتێك ئەو كارو كردەوانە ئەنجام دەدەن. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ أَرَأَيْتَ الَّذِي يُكَذِّبُ بِالدِّينِ (١) ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم نابینی ئەو كەسەی كە ڕۆژی سزاو لێپرسینەوەو پاداشت كە ڕۆژی قیامەتە بەدرۆ ئەزانێ و باوەڕی پێ نیە .
阿拉伯语经注:
فَذَٰلِكَ ٱلَّذِي يَدُعُّ ٱلۡيَتِيمَ
[ فَذَلِكَ الَّذِي يَدُعُّ الْيَتِيمَ (٢) ] وە ئەو كەسەیە كە بەسەر هەتیودا زاڵ ئەبێ، وە حەق و مافی ئەخوات و زوڵم و ستەمی لێ ئەكات و چاكەی لەگەڵدا ناكات .
阿拉伯语经注:
وَلَا يَحُضُّ عَلَىٰ طَعَامِ ٱلۡمِسۡكِينِ
[ وَلَا يَحُضُّ عَلَى طَعَامِ الْمِسْكِينِ (٣) ] وە نە هانی خۆی ئەدات وە نە هانی خەڵكی ئەدات لەسەر ئەوەی كە خواردن بە فەقیرو هەژاران بدرێت لەبەر ڕەزیلی و چرووكی .
阿拉伯语经注:
فَوَيۡلٞ لِّلۡمُصَلِّينَ
[ فَوَيْلٌ لِلْمُصَلِّينَ (٤) الَّذِينَ هُمْ عَنْ صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ (٥) ] هەڕەشەی قورس و سەخت و ئاگری دۆزەخ بۆ ئەو نوێژخوێنانەی كە لە نوێژەكانیاندا بێ ئاگان، وە گوێی پێ نادەن هەر كاتێك بیكەن كاتی ڕۆیشتبێ و بەسەرچووبێ، یان كە بیشیكەن بۆ ڕیا ئەیكەن و چاوەڕێی پاداشت نین لە خوای گەورە، وە ئەگەر نەیشیكەن لە سزای خوای گەورە ناترسێن, واتە: پەیوەست نین بە نوێژەكانیانەوە, جا هەر نەیكەن ئەوە هەڕەشەكە ئەیانگرێتەوە, وە ئەوانەیشی كە ئەیكەن بەڵام دوای ئەخەن تا كاتەكەی تەواو ئەبێ، یان كەموكوڕی ئەكەنە ڕوكنەكانییەوە یان مەرجەكانییەوە یان خشوعى تیادا نابێت یان بۆ ڕیا ئەیكەن و مەبەستیان پێی ڕیایە هەموو ئەم شتانە ئەگرێتەوەو سیفەتى مرۆڤى دووڕووە.
阿拉伯语经注:
ٱلَّذِينَ هُمۡ عَن صَلَاتِهِمۡ سَاهُونَ
[ فَوَيْلٌ لِلْمُصَلِّينَ (٤) الَّذِينَ هُمْ عَنْ صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ (٥) ] هەڕەشەی قورس و سەخت و ئاگری دۆزەخ بۆ ئەو نوێژخوێنانەی كە لە نوێژەكانیاندا بێ ئاگان، وە گوێی پێ نادەن هەر كاتێك بیكەن كاتی ڕۆیشتبێ و بەسەرچووبێ، یان كە بیشیكەن بۆ ڕیا ئەیكەن و چاوەڕێی پاداشت نین لە خوای گەورە، وە ئەگەر نەیشیكەن لە سزای خوای گەورە ناترسێن, واتە: پەیوەست نین بە نوێژەكانیانەوە, جا هەر نەیكەن ئەوە هەڕەشەكە ئەیانگرێتەوە, وە ئەوانەیشی كە ئەیكەن بەڵام دوای ئەخەن تا كاتەكەی تەواو ئەبێ، یان كەموكوڕی ئەكەنە ڕوكنەكانییەوە یان مەرجەكانییەوە یان خشوعى تیادا نابێت یان بۆ ڕیا ئەیكەن و مەبەستیان پێی ڕیایە هەموو ئەم شتانە ئەگرێتەوەو سیفەتى مرۆڤى دووڕووە.
阿拉伯语经注:
ٱلَّذِينَ هُمۡ يُرَآءُونَ
سزاى ریابازان [ الَّذِينَ هُمْ يُرَاءُونَ (٦) ] ئەو كەسانەی كە ڕیابازن و ئیشەكانیان بۆ ڕووبینی ئەكەن و مەبەستیان ڕەزامەندی خوای گەورە نییەو دڵسۆزی و ئیخڵاسیان لە كردەوەكانیاندا نییە بەتایبەتى لە نوێژەكانیاندا .
阿拉伯语经注:
وَيَمۡنَعُونَ ٱلۡمَاعُونَ
[ وَيَمْنَعُونَ الْمَاعُونَ (٧) ] ئەو كەسانەی كە مەنعی ماعون ئەكەن, ماعون بە مانای زەكات دێت، واتە: ئەو زەكاتەی كە خوای گەورە پێویستی كردووە لە ماڵیاندا قەدەغەی ئەكەن و نایدەن, وە بەمانای ئەو شتانەیش دێت لە شتومەك و پێویستییەكانی ماڵ كە هەموو ماڵێك ئەو شتانەی نییە لە ماڵە هاوسێكەی داوا ئەكات كە بیداتێ لە قاپ و مەنجەڵ و دۆلكەو تەرازو و خاكەناس و پاچ و قازمەو ئەو شتانە ئەم مەنعی خەڵكی ئەكات، واتە: نە ئەوەتا عیبادەتی خوای گەورە بە جوانی بكات كە نوێژەكەیە، وە نە ئەوەتا چاكە لەگەڵ دروستكراوانی خوای گەورەدا بكات بەوەی ئەو شتانەی كە خوای گەورە پێی بەخشیووە بیدات بە خەڵكی بە خواستن كە بیبەن ئیشەكەی خۆیانی پێ جێبەجێ بكەن وە دواتر بۆیان بهێننەوە, كە سەحابە (خوایان لێ ڕازی بێ) بەم شێوازە ئەم دوو تەفسیرەیان بۆ (ماعون) كردووە، واتە: مرۆڤ ئەگەر ماڵی هەبوو ئەبێ زەكاتی ماڵەكەی بدات، وە ئەگەر ئەو شتە زیادانەیشی لەماڵدا بوو وە خەڵك پێویستی پێی بوو قەدەغەو بەرهەڵستی خەڵكى نەكات, بەڵكو بەخەڵكی بدات تا سوودی لێ ببینن، بەڵام ئەگەر خەڵكى نەیانگەڕاندەوەو فەوتاندیان ئەوا دروستە نەیانداتێ، والله أعلم . بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (ماعون) والحمد لله.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 章: 玛欧奈
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭