《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (40) 章: 呼德
حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَ أَمۡرُنَا وَفَارَ ٱلتَّنُّورُ قُلۡنَا ٱحۡمِلۡ فِيهَا مِن كُلّٖ زَوۡجَيۡنِ ٱثۡنَيۡنِ وَأَهۡلَكَ إِلَّا مَن سَبَقَ عَلَيۡهِ ٱلۡقَوۡلُ وَمَنۡ ءَامَنَۚ وَمَآ ءَامَنَ مَعَهُۥٓ إِلَّا قَلِيلٞ
[ حَتَّى إِذَا جَاءَ أَمْرُنَا وَفَارَ التَّنُّورُ ] تا فه‌رمانی ئێمه‌ هات و سه‌ر زه‌وى هه‌مووى ئاوى لێ هه‌ڵقوڵ، وه‌ ته‌نانه‌ت ته‌نوری نان كردن هه‌مووی ئاوی لێوه‌ هه‌ڵئه‌قوڵ [ قُلْنَا احْمِلْ فِيهَا مِنْ كُلٍّ زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ ] وتمان: ئه‌ی نوح - صلی الله علیه وسلم - له‌ هه‌موو ئاژه‌ڵ و باڵنده‌و گیانله‌به‌رو دانه‌وێڵه‌یه‌ك جووتێك نێرو مێ¬یه‌ك هه‌ڵگره‌ بۆ ناو كه‌شتیه‌كه‌ [ وَأَهْلَكَ ] وه‌ كه‌سوكاری خۆتیش بخه‌ره‌ ناو كه‌شتیه‌كه‌، كه‌سوكار مه‌به‌ست موسڵمانان وه‌ ماڵ و منداڵی خۆتیش [ إِلَّا مَنْ سَبَقَ عَلَيْهِ الْقَوْلُ ] ته‌نها ئه‌وه‌ی كه‌ پێشتر بڕیار درابێ كه‌ ئه‌وانه‌ ئه‌بێ غه‌رق بن كه‌ كافرانن وه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ى خۆیشى خێزانه‌كه‌ى و كوڕێكى [ وَمَنْ آمَنَ ] وه‌ باوه‌ڕدارانیش هه‌مووی بخه‌ره‌ ناو كه‌شتیه‌كه‌وه‌ [ وَمَا آمَنَ مَعَهُ إِلَّا قَلِيلٌ (٤٠) ] وه‌ ته‌نها كه‌سانێكی كه‌م له‌گه‌ڵیدا ئیمانیان هێنا كه‌ وتراوه‌: لای زۆریه‌كه‌ی هه‌شتا كه‌س بوونه‌.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (40) 章: 呼德
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭