《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (78) 章: 呼德
وَجَآءَهُۥ قَوۡمُهُۥ يُهۡرَعُونَ إِلَيۡهِ وَمِن قَبۡلُ كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِۚ قَالَ يَٰقَوۡمِ هَٰٓؤُلَآءِ بَنَاتِي هُنَّ أَطۡهَرُ لَكُمۡۖ فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَلَا تُخۡزُونِ فِي ضَيۡفِيٓۖ أَلَيۡسَ مِنكُمۡ رَجُلٞ رَّشِيدٞ
[ وَجَاءَهُ قَوْمُهُ يُهْرَعُونَ إِلَيْهِ ] خێزانى لوط پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - كافر بوو رۆیشت قه‌ومه‌كه‌ی ئاگادار كرده‌وه‌ له‌ مێوانه‌كانیان ئه‌وانیش به‌ په‌له‌و هه‌روه‌له‌ هاتن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌ستدرێژی بكه‌نه‌ سه‌ر میوانه‌كانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌ومێكی به‌دڕه‌وشت بوون [ وَمِنْ قَبْلُ كَانُوا يَعْمَلُونَ السَّيِّئَاتِ ] وه‌ پێشتریش ئه‌مان هه‌ر حاڵیان وابوو كه‌ نێربازیان ئه‌كرد [ قَالَ يَا قَوْمِ هَؤُلَاءِ بَنَاتِي ] لوطيش - صلی الله علیه وسلم - بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ دووریان بخاته‌وه‌ وتی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئه‌وه‌ كچانی منن، واته‌: كچی هۆزو عه‌شیره‌ته‌كه‌ی كه‌ ئه‌م وه‌كو باوكیان وایه‌ [ هُنَّ أَطْهَرُ لَكُمْ ] ئه‌مانه‌ بۆ ئێوه‌ پاكترن به‌حه‌ڵاڵی بیانهێنن و ماره‌یان بكه‌ن [ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَلَا تُخْزُونِ فِي ضَيْفِي ] وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و له‌ خوا بترسێن، وه‌ سه‌رشۆڕم مه‌كه‌ن به‌رامبه‌ر میوانه‌كانم [ أَلَيْسَ مِنْكُمْ رَجُلٌ رَشِيدٌ (٧٨) ] ئایا كه‌سێكی باشتان تیا نیه‌ كه‌ ڕێگریتان لێ بكات له‌م كاره‌ ناشیرینه‌و ڕێنماییتان بكات بۆ ڕێگای ڕاست.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (78) 章: 呼德
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭