《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (81) 章: 呼德
قَالُواْ يَٰلُوطُ إِنَّا رُسُلُ رَبِّكَ لَن يَصِلُوٓاْ إِلَيۡكَۖ فَأَسۡرِ بِأَهۡلِكَ بِقِطۡعٖ مِّنَ ٱلَّيۡلِ وَلَا يَلۡتَفِتۡ مِنكُمۡ أَحَدٌ إِلَّا ٱمۡرَأَتَكَۖ إِنَّهُۥ مُصِيبُهَا مَآ أَصَابَهُمۡۚ إِنَّ مَوۡعِدَهُمُ ٱلصُّبۡحُۚ أَلَيۡسَ ٱلصُّبۡحُ بِقَرِيبٖ
[ قَالُوا يَا لُوطُ إِنَّا رُسُلُ رَبِّكَ ] ئه‌و كاته‌ فریشته‌كان هاتنه‌ وه‌ڵام وتیان: ئه‌ی لوط - صلی الله علیه وسلم - ئێمه‌ فریشته‌و نێردراوی خوای گه‌وره‌ین، (لوط - صلی الله علیه وسلم - غه‌یبى نه‌زانى و تا فریشته‌كان خۆیان نه‌ناساند نه‌یناسین ئه‌ى ئیتر خه‌ڵكى تر چۆن غه‌یب ده‌زانن؟!) [ لَنْ يَصِلُوا إِلَيْكَ ] ئه‌وان توانای ئه‌وه‌یان نیه‌ بگه‌ن به‌ تۆ و ده‌ستدرێژی بكه‌ن، جبریل ده‌رچووه‌ ده‌ره‌وه‌و باڵى كێشا به‌ ده‌موچاویانداو كوێری كردن و گه‌ڕانه‌وه‌ [ فَأَسْرِ بِأَهْلِكَ ] (أَهْلِكَ) واته‌: ئه‌و موسڵمانانه‌ی له‌گه‌ڵتان له‌م دێ یه‌ به‌ شه‌و ده‌ریان بكه‌ [ بِقِطْعٍ مِنَ اللَّيْلِ ] له‌ به‌شێك له‌شه‌ودا له‌ كۆتایی شه‌ودا ده‌ریان بكه‌ [ وَلَا يَلْتَفِتْ مِنْكُمْ أَحَدٌ ] وه‌ كاتێك كه‌ ڕۆیشتن كه‌س ئاوڕ نه‌داته‌ دواوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ ئێمه‌ی بۆ سزای ئه‌و قه‌ومه‌ ناردووه‌و سزایان ده‌ده‌ین [ إِلَّا امْرَأَتَكَ ] ته‌نها خێزانه‌كه‌ت نه‌بێ با ئه‌ویش له‌ناو كافراندا بمێنێته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ویش كافرو بێباوه‌ڕ بوو وه‌ هانی قه‌ومه‌كه‌ی ئه‌داو پێی ئه‌ووتن كه‌ میوانمان هاتووه‌ [ إِنَّهُ مُصِيبُهَا مَا أَصَابَهُمْ ] ئه‌و سزایه‌ی تووشی قه‌ومه‌كه‌ت ده‌بێت خێزانه‌كه‌یشت ده‌گریته‌وه‌ [ إِنَّ مَوْعِدَهُمُ الصُّبْحُ ] به‌ دڵنیایی كاتی له‌ناوبردنى ئه‌وان به‌ره‌به‌یانه‌ [ أَلَيْسَ الصُّبْحُ بِقَرِيبٍ (٨١) ] به‌ڕاستی به‌ره‌به‌یان نزیكه‌ كاتێك ئه‌زانی دێت و سزایان ئه‌ده‌ین.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (81) 章: 呼德
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭