《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (4) 章: 麦赛德
وَٱمۡرَأَتُهُۥ حَمَّالَةَ ٱلۡحَطَبِ
[ وَامْرَأَتُهُ حَمَّالَةَ الْحَطَبِ (٤) ] وە خێزانەكەیشی كە یەكێك بووە لە گەورە ئافرەتانی قوڕەیش كە (ئوم جەمیل) بووە كە خۆی ناوی (ئەڕوای كچی حەرب) بووە خوشكی (ئەبو سوفیان) بووە كونیەكەی (ئوم جەمیل) بووە كە یارمەتی (ئەبو لەهەب)ی مێردی ئەدا لەسەر كوفرو دژایەتی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە ڕۆژی قیامەتیشدا یارمەتی ئەدا لە سزا چەشتندا لەناو ئاگری دۆزەخدا بۆیە خوای گەورە فەرمووی: (وَامْرَأَتُهُ حَمَّالَةَ الْحَطَبِ) كە دار هەڵئەگرێ و ئەیخاتە ناو ئاگری دۆزەخەوە بۆ ئەوەی زیاتر ئاگرەكە گڕو بڵێسە بسەنێ وە هەردووكیان تیایدا زیاتر سزا بچێژن, كە لە دونیاشدا (وَامْرَأَتُهُ حَمَّالَةَ الْحَطَبِ) ئەووترێ: دووزمانی كردووە، یاخود (حَمَّالَةَ الْحَطَبِ) دارو دڕك و ئەو شتانەی هـەڵدەگـرت و ئەیخستە سـەر ڕێی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم .
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (4) 章: 麦赛德
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭