《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (41) 章: 优素福
يَٰصَٰحِبَيِ ٱلسِّجۡنِ أَمَّآ أَحَدُكُمَا فَيَسۡقِي رَبَّهُۥ خَمۡرٗاۖ وَأَمَّا ٱلۡأٓخَرُ فَيُصۡلَبُ فَتَأۡكُلُ ٱلطَّيۡرُ مِن رَّأۡسِهِۦۚ قُضِيَ ٱلۡأَمۡرُ ٱلَّذِي فِيهِ تَسۡتَفۡتِيَانِ
{لێكدانەوەی خەونی دوو هاوەڵەكەی بەندینخانە} [ يَا صَاحِبَيِ السِّجْنِ أَمَّا أَحَدُكُمَا فَيَسْقِي رَبَّهُ خَمْرًا ] دوای ئه‌وه‌ی باسی ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی بۆ كردن ئینجا لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌یان بۆ ده‌كات و فه‌رمووى: ئه‌ی هه‌ردوو هاوه‌ڵه‌كه‌ی به‌ندینخانه‌م: یه‌كێك له‌ ئێوه‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ئیشه‌كه‌ی پێشتری و مه‌ی بۆ پاشا ئه‌گرێته‌وه‌و پێی ئه‌به‌خشێ [ وَأَمَّا الْآخَرُ فَيُصْلَبُ ] وه‌ ئه‌وه‌ی تریشیان كه‌ نانه‌واكه‌یه‌ له‌ خاچ ئه‌درێ و ئه‌كوژرێ [ فَتَأْكُلُ الطَّيْرُ مِنْ رَأْسِهِ ] ئه‌و كاته‌ باڵنده‌ له‌سه‌ری ئه‌خوات [ قُضِيَ الْأَمْرُ الَّذِي فِيهِ تَسْتَفْتِيَانِ (٤١) ] وتراوه‌ خه‌ونیان نه‌بینیوه‌و ویستویانه‌ تاقی بكه‌نه‌وه‌و كه‌ بۆى لێكدانه‌وه‌ وتیان درۆمان كردو خه‌ونمان نه‌بینیوه‌، یوسفیش - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: ئه‌و خه‌ونه‌ی كه‌ ئێوه‌ پرسیارتان لێی كرد بڕیاری له‌سه‌ر دراو به‌و شێوازه‌ ئه‌بێت و كۆتایى هات.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (41) 章: 优素福
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭