《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (5) 章: 易卜拉欣
وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا مُوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَآ أَنۡ أَخۡرِجۡ قَوۡمَكَ مِنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ وَذَكِّرۡهُم بِأَيَّىٰمِ ٱللَّهِۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّكُلِّ صَبَّارٖ شَكُورٖ
[ وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَى بِآيَاتِنَا ] به‌ دڵنیایی ئێمه‌ موسامان - صلی الله علیه وسلم - ناردو نۆ موعجیزه‌مان پێ به‌خشی [ أَنْ أَخْرِجْ قَوْمَكَ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ ] كه‌ به‌نی ئیسرائیلى قه‌ومت ده‌ربكه‌ له‌ تاریكیه‌كانی كوفرو شیرك و نه‌زانی بۆ ڕووناكی ئیمان و ئیسلام و هیدایه‌ت [ وَذَكِّرْهُمْ بِأَيَّامِ اللَّهِ ] وه‌ سزاكانی خوای گه‌وره‌یان یاد بخه‌ره‌وه‌ كه‌ به‌سه‌ر قه‌ومه‌كانی تری وه‌كو نوح و عادو ثهمود دا هێناوێتی، یاخود نیعمه‌ته‌كانى خواى گه‌وره‌یان یاد بخه‌ره‌وه‌ كه‌ له‌ زوڵم و سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ى فیرعه‌ون رزگارى كردن و ده‌ریاكه‌ى بۆ له‌ت كردن و به‌ هه‌ور سێبه‌رى بۆ كردن و گه‌زۆو سوێسكه‌ى بۆ دابه‌زاندن وه‌ چه‌نده‌ها نیعمه‌تى تر [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِكُلِّ صَبَّارٍ شَكُورٍ (٥) ] به‌ دڵنیایی ئه‌م یادخستنه‌وانه‌ نیشانه‌یه‌ له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و گه‌وره‌یی و تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ بۆ هه‌موو كه‌سێك كه‌ زۆر ئارامگر بێ له‌كاتى ناخۆشى، وه‌ زۆر شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ بكات له‌سه‌ر نازو نیعمه‌ته‌كانی.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (5) 章: 易卜拉欣
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭