《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (103) 章: 奈哈里
وَلَقَدۡ نَعۡلَمُ أَنَّهُمۡ يَقُولُونَ إِنَّمَا يُعَلِّمُهُۥ بَشَرٞۗ لِّسَانُ ٱلَّذِي يُلۡحِدُونَ إِلَيۡهِ أَعۡجَمِيّٞ وَهَٰذَا لِسَانٌ عَرَبِيّٞ مُّبِينٌ
[ وَلَقَدْ نَعْلَمُ أَنَّهُمْ يَقُولُونَ إِنَّمَا يُعَلِّمُهُ بَشَرٌ لِسَانُ الَّذِي يُلْحِدُونَ إِلَيْهِ أَعْجَمِيٌّ ] (عبدالله بن مسلم الحضرمي) دوو منداڵى كۆیله‌ى یه‌مه‌نى هه‌بوو كه‌ ناویان (یه‌سارو جه‌بر) بوو، كه‌ ته‌وراتیان ده‌خوێنده‌وه‌، جارى وا هه‌بوو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له‌ لایان داده‌نیشت، كافرانى قوڕه‌یش وتیان: محمد بۆیه‌ لایان داده‌نیشێت بۆ ئه‌وه‌ى لێیانه‌وه‌ فێر بێت و له‌وانه‌وه‌ وه‌ریده‌گرێت، خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: به‌ دڵنیایی ئێمه‌ ئه‌زانین كه‌ كافران ئه‌ڵێن ئه‌م قورئانه‌ مرۆڤێك فێرى محمدی كردووه‌ - صلی الله علیه وسلم - به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌ڵێن كه‌سێكی گاور پێغه‌مبه‌ری خوای - صلی الله علیه وسلم - فێر ئه‌م قورئانه‌ كردووه‌ زمانی ئه‌وان ئه‌عجه‌می بووه‌ عه‌ره‌بی نه‌بووه‌ [ وَهَذَا لِسَانٌ عَرَبِيٌّ مُبِينٌ (١٠٣) ] وه‌ ئه‌م قورئانه‌ش به‌ زمانێكی عه‌ره‌بی ئاشكرا دابه‌زیوه‌ پڕه‌ له‌ ڕه‌وانبێژی و به‌لاغه‌ت و فه‌صاحه‌ت.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (103) 章: 奈哈里
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭