《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (91) 章: 奈哈里
وَأَوۡفُواْ بِعَهۡدِ ٱللَّهِ إِذَا عَٰهَدتُّمۡ وَلَا تَنقُضُواْ ٱلۡأَيۡمَٰنَ بَعۡدَ تَوۡكِيدِهَا وَقَدۡ جَعَلۡتُمُ ٱللَّهَ عَلَيۡكُمۡ كَفِيلًاۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ مَا تَفۡعَلُونَ
[ وَأَوْفُوا بِعَهْدِ اللَّهِ إِذَا عَاهَدْتُمْ ] وه‌ كاتێك كه‌ به‌ڵێنێكتان به‌ خوای گه‌وره‌ دا به‌ڵێنه‌كه‌تان به‌رنه‌ سه‌ر، ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر به‌یعه‌ت وه‌رگرتنى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له‌ هاوه‌ڵان دابه‌زى [ وَلَا تَنْقُضُوا الْأَيْمَانَ بَعْدَ تَوْكِيدِهَا ] وه‌ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ هه‌ڵمه‌وه‌شێننه‌وه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ڵێنه‌كه‌تان جێگیر كردووه‌و داوتانه‌ [ وَقَدْ جَعَلْتُمُ اللَّهَ عَلَيْكُمْ كَفِيلًا ] وه‌ ئێوه‌ خوای گه‌وره‌تان كردووه‌ به‌ شایه‌ت و به‌ زامن [ إِنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا تَفْعَلُونَ (٩١) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زانایه‌ به‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌یكه‌ن (ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ به‌ڵێن هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌و نایبه‌نه‌ سه‌ر).
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (91) 章: 奈哈里
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭