《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (23) 章: 伊斯拉仪
۞ وَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعۡبُدُوٓاْ إِلَّآ إِيَّاهُ وَبِٱلۡوَٰلِدَيۡنِ إِحۡسَٰنًاۚ إِمَّا يَبۡلُغَنَّ عِندَكَ ٱلۡكِبَرَ أَحَدُهُمَآ أَوۡ كِلَاهُمَا فَلَا تَقُل لَّهُمَآ أُفّٖ وَلَا تَنۡهَرۡهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوۡلٗا كَرِيمٗا
{فەرمان كردن بە چاكە كردن لەگەڵ دایك‌و باوك} [ وَقَضَى رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ ] وه‌ په‌روه‌ردگارت فه‌رمانی كردووه‌و بڕیاری داوه‌ كه‌ هیچ كه‌سێك نه‌په‌رستن ته‌نها زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ چونكه‌ ته‌نها ئه‌و شایه‌نی په‌رستنه‌ [ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا ] وه‌ فه‌رمانی كردووه‌و بڕیاری داوه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ دایك و باوكتاندا چاكه‌كار بن [ إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِنْدَكَ الْكِبَرَ أَحَدُهُمَا أَوْ كِلَاهُمَا ] به‌تایبه‌تی كاتێك یه‌كێك له‌وان یان هه‌ردووكیان له‌ ته‌مه‌نی پیریدا لای تۆ ئه‌بن [ فَلَا تَقُلْ لَهُمَا أُفٍّ ] ئه‌وا كه‌مترین وشه‌یان پێ مه‌ڵێ كه‌ پێیان ناخۆش بێت ته‌نانه‌ت پێیان مه‌ڵێ ئۆف، (ئۆف كه‌مترین وشه‌یه‌ بۆیه‌ خواى گه‌وره‌ به‌كارى هێناوه‌، ئه‌گه‌ر له‌و وشه‌یه‌ كه‌متر هه‌بوایه‌ ئه‌وه‌یشى به‌رامبه‌ر دایك و باوك قه‌ده‌غه‌ ده‌كرد) [ وَلَا تَنْهَرْهُمَا ] وه‌ به‌ ڕه‌قی و به‌ توندی و ناشیرینى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا مه‌كه‌ (ده‌ست رامه‌وه‌شێنه‌ به‌سه‌ریاندا) [ وَقُلْ لَهُمَا قَوْلًا كَرِيمًا (٢٣) ] به‌ڵكو به‌ وشه‌یه‌كی نه‌رمونیان و سۆزو به‌زه‌یی و ئه‌ده‌ب و رێزه‌وه‌ قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (23) 章: 伊斯拉仪
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭