《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (13) 章: 开海菲
نَّحۡنُ نَقُصُّ عَلَيۡكَ نَبَأَهُم بِٱلۡحَقِّۚ إِنَّهُمۡ فِتۡيَةٌ ءَامَنُواْ بِرَبِّهِمۡ وَزِدۡنَٰهُمۡ هُدٗى
{ئەوان گەنجانێكی باوەڕدار بوون} [ نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ نَبَأَهُمْ بِالْحَقِّ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - ئێمه‌ هه‌واڵی ئه‌وانت به‌ حه‌ق بۆ باس ئه‌كه‌ین و بۆت ئه‌گێڕینه‌وه‌ نه‌ك وه‌ك ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌لای ئه‌هلی كتاب هه‌یه‌ كه‌ ڕاست نیه‌ [ إِنَّهُمْ فِتْيَةٌ آمَنُوا بِرَبِّهِمْ ] به‌دڵنیایى ئه‌مانه‌ كۆمه‌ڵێك گه‌نج بوون ئیمانیان به‌ خوای خۆیان هێنا (هه‌میشه‌ گه‌نجان زیاتر روو له‌ حه‌ق ده‌كه‌ن، وه‌ ئه‌وانه‌یشى باوه‌ڕیان به‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - هێنا زۆربه‌یان گه‌نج بوون و كه‌مێك له‌ پیره‌كان موسڵمان بوون و زۆربه‌یان له‌سه‌ر شه‌ریك دانان بۆ خوا مردن) [ وَزِدْنَاهُمْ هُدًى (١٣) ] وه‌ ئێمه‌ش زیاتر هیدایه‌تمان دان و دامه‌زراومان كردن (ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ئیمان زیادو كه‌م ده‌كات، به‌ گوێڕایه‌ڵى و كرده‌وه‌ى چاك زیاد ده‌كات و به‌ تاوان و سه‌رپێچى كه‌م ده‌كات) .
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (13) 章: 开海菲
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭