《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (86) 章: 开海菲
حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ مَغۡرِبَ ٱلشَّمۡسِ وَجَدَهَا تَغۡرُبُ فِي عَيۡنٍ حَمِئَةٖ وَوَجَدَ عِندَهَا قَوۡمٗاۖ قُلۡنَا يَٰذَا ٱلۡقَرۡنَيۡنِ إِمَّآ أَن تُعَذِّبَ وَإِمَّآ أَن تَتَّخِذَ فِيهِمۡ حُسۡنٗا
[ حَتَّى إِذَا بَلَغَ مَغْرِبَ الشَّمْسِ ] تا گه‌یشته‌ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ خۆری لێ ئاوا ئه‌بێ ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی له‌ خۆرئاواوه‌ كه‌ هیچ شتێكی تر نه‌ما ته‌نها ده‌ریا نه‌بێ [ وَجَدَهَا تَغْرُبُ فِي عَيْنٍ حَمِئَةٍ ] بینی كه‌ خۆر ئاوا ئه‌بێ له‌ شوێنێك وه‌كو قوڕ له‌به‌ر چاوی ئه‌م وه‌كو قوڕێكی ڕه‌ش وایه‌، وه‌ گه‌رمه‌ چونكه‌ له‌ تیشكى خۆره‌وه‌ نزیكه‌ [ وَوَجَدَ عِنْدَهَا قَوْمًا ] وه‌ له‌وێ لای خۆرئاوا قه‌ومێكی بینی [ قُلْنَا يَا ذَا الْقَرْنَيْنِ إِمَّا أَنْ تُعَذِّبَ وَإِمَّا أَنْ تَتَّخِذَ فِيهِمْ حُسْنًا (٨٦) ] وتمان: ئه‌ی (ذي القرنين) ئه‌مانه‌ قه‌ومێكی كافرن یان ئه‌وه‌تا ئه‌بێ سزایان بده‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ كافره‌و موسڵمان نابێت، یان ئه‌وه‌تا چاكسازیان تیادا بكه‌یت و چاكیان بكه‌یت و بانگه‌وازیان بكه‌ی بۆ ڕێگای ڕاست و حه‌ق و دینداری (واته‌: خواى گه‌وره‌ زاڵى كرد به‌سه‌ر ئه‌و قه‌ومه‌داو سه‌ركه‌وت به‌سه‌ریانداو كه‌وتنه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتیه‌وه‌) .
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (86) 章: 开海菲
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭