《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (261) 章: 拜格勒
مَّثَلُ ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمۡوَٰلَهُمۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنۢبَتَتۡ سَبۡعَ سَنَابِلَ فِي كُلِّ سُنۢبُلَةٖ مِّاْئَةُ حَبَّةٖۗ وَٱللَّهُ يُضَٰعِفُ لِمَن يَشَآءُۚ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌ
{فەزڵی بەخشین لە پێناو خوای گەورە} [ مَثَلُ الَّذِينَ يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ماڵه‌كانی خۆیان له‌ پێناوی خوای گه‌وره‌دا ئه‌به‌خشن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وشه‌ی خوای گه‌وره‌ له‌ جیهاد كردندا [ كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنْبَتَتْ سَبْعَ سَنَابِلَ ] وه‌كو نموونه‌ی جووتیارێك وایه‌ كه‌ ده‌نكێك دانه‌وێڵه‌ ئه‌ڕوێنێ پاشان ئه‌و ده‌نكه‌ حه‌وت گوڵ گه‌نم ئه‌گرێ [ فِي كُلِّ سُنْبُلَةٍ مِائَةُ حَبَّةٍ ] له‌ هه‌ر گوڵه‌ گه‌نمێكدا سه‌د ده‌نكی تیایه‌ واته‌: ئه‌كاته‌ حه‌وت سه‌د [ وَاللَّهُ يُضَاعِفُ لِمَنْ يَشَاءُ ] هێشتا خوای گه‌وره‌ یه‌ك به‌ حه‌وت سه‌د زیاتری ده‌كات، واته‌: كه‌سێك ئه‌گه‌ر دینارێك بكاته‌ خێر خوای گه‌وره‌ به‌ حه‌وت سه‌د خێر بۆی ئه‌نووسێ تا زیاتریش خوای گه‌وره‌ چه‌ند قاتی ئه‌كات به‌ گوێره‌ی نیه‌تی ئه‌و كه‌سه‌، وه‌ به‌ گوێره‌ی پێویستی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ تۆ خێره‌كه‌ی پێ ئه‌كه‌ی [ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (٢٦١) ] به‌ڕاستی فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ زۆر فراوانه‌ وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (261) 章: 拜格勒
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭