《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (40) 章: 拜格勒
يَٰبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ٱذۡكُرُواْ نِعۡمَتِيَ ٱلَّتِيٓ أَنۡعَمۡتُ عَلَيۡكُمۡ وَأَوۡفُواْ بِعَهۡدِيٓ أُوفِ بِعَهۡدِكُمۡ وَإِيَّٰيَ فَٱرۡهَبُونِ
{ئامۆژگاری كردنی بەنی ئیسرائیل} [ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْكُرُوا نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ ] ئیسرائیل واته‌: به‌نده‌ی خوا كه‌ یه‌عقوبی كوڕی ئیسحاقی كوڕی ئیبراهیم بوو (صه‌ڵات و سه‌لامی خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ر بێت)، ئه‌ی نه‌وه‌كانی ئیسرائیل یادی ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی من بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ڕژاندم به‌سه‌رتاندا، كه‌ پێغه‌مبه‌رو كتابم بۆ ناردن و له‌ فیرعه‌ون ڕزگارم كردن، وه‌ جۆره‌ها نیعمه‌تی تر [ وَأَوْفُوا بِعَهْدِي ] وه‌ وه‌فاتان هه‌بێ به‌رامبه‌ر به‌و په‌یمانه‌ی كه‌ به‌منتان داوه‌ كه‌ شوێن محمد صلی الله علیه وسلم بكه‌ون كاتێك كه‌ دێت [ أُوفِ بِعَهْدِكُمْ ] منیش ئه‌و ئه‌جرو پاداشتانه‌ی كه‌ وه‌عدم پێ داون بۆتان جێبه‌جێ ئه‌كه‌م و لێتان رازی ده‌بم و ده‌تانخه‌مه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ [ وَإِيَّايَ فَارْهَبُونِ (٤٠) ] وه‌ به‌تاك و ته‌نها له‌ من بترسێن
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (40) 章: 拜格勒
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭