《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (15) 章: 哈吉
مَن كَانَ يَظُنُّ أَن لَّن يَنصُرَهُ ٱللَّهُ فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِ فَلۡيَمۡدُدۡ بِسَبَبٍ إِلَى ٱلسَّمَآءِ ثُمَّ لۡيَقۡطَعۡ فَلۡيَنظُرۡ هَلۡ يُذۡهِبَنَّ كَيۡدُهُۥ مَا يَغِيظُ
[ مَنْ كَانَ يَظُنُّ أَنْ لَنْ يَنْصُرَهُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ] هه‌ر كه‌سێك گومانی وایه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - سه‌رناخات له‌ دونیاو قیامه‌تدا [ فَلْيَمْدُدْ بِسَبَبٍ إِلَى السَّمَاءِ ثُمَّ لْيَقْطَعْ ] ئه‌وه‌ با فێڵ و نه‌خشه‌و پیلانی به‌رز بكاته‌وه‌ بۆ ئاسمان چونكه‌ سه‌ركه‌وتن له‌ ئاسمانه‌وه‌ له‌لایه‌ن خواوه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دێت، پاشان ئه‌گه‌ر توانای هه‌یه‌ با ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ بپچڕێنێت و نه‌یه‌لێت سه‌ركه‌وتن به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بگات و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - سه‌رنه‌كه‌وێ [ فَلْيَنْظُرْ هَلْ يُذْهِبَنَّ كَيْدُهُ مَا يَغِيظُ (١٥) ] پاشان با ته‌ماشا بكات و بزانێت نه‌خشه‌و پیلان و فڕو فێڵی هیچ شتێكی واى ده‌ست ئه‌كه‌وێ، یاخود هه‌ركه‌سێك گومانى وایه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - سه‌رناخات ئه‌وا با حه‌بل هه‌ڵواسێت و خۆى بكوژێت له‌ خه‌فه‌تدا چونكه‌ به‌ دڵنیایى خواى گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - سه‌رده‌خات.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (15) 章: 哈吉
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭