《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (23) 章: 哈吉
إِنَّ ٱللَّهَ يُدۡخِلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ يُحَلَّوۡنَ فِيهَا مِنۡ أَسَاوِرَ مِن ذَهَبٖ وَلُؤۡلُؤٗاۖ وَلِبَاسُهُمۡ فِيهَا حَرِيرٞ
{هەندێك لە پاداشتی باوەڕداران لە ناو بەهەشتدا} [ إِنَّ اللَّهَ يُدْخِلُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] به‌ دڵنیایی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌ خوای گه‌وره‌ هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه‌ نیه‌تت بۆ خوا بێت و بۆ ریات نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه‌ نه‌بێت) خوای گه‌وره‌ ئه‌یانخاته‌ ناو به‌هه‌شتێكه‌وه‌ كه‌ پڕه‌ له‌ باخ و باخات كه‌ جۆگه‌له‌ ئاو به‌ژێر دارو خانووه‌كانیاندا تێئه‌په‌ڕێ [ يُحَلَّوْنَ فِيهَا مِنْ أَسَاوِرَ مِنْ ذَهَبٍ وَلُؤْلُؤًا ] وه‌ له‌ناو به‌هه‌شتیشدا بازنی ئاڵتوون و مرواری ئه‌كرێته‌ ده‌ستیان (بۆ پیاوانیش ئه‌وانه‌ى له‌ دونیا له‌به‌ر خوا ئاڵتونیان له‌ ده‌ست نه‌كردووه‌، به‌ڵام ئه‌و پیاوانه‌ى له‌ دونیا ئاڵتونیان له‌ ده‌ست كردبێت بچنه‌ به‌هه‌شتیشه‌وه‌ لێى بێبه‌ش ده‌كرێن) [ وَلِبَاسُهُمْ فِيهَا حَرِيرٌ (٢٣) ] وه‌ پۆشاكیشیان له‌ناو به‌هه‌شتدا پۆشاكی ئاوریشمه‌ (بۆ ئه‌و پیاوانه‌ى كه‌ له‌ دنیا ئاوریشمیان له‌به‌ر نه‌كردووه‌ له‌به‌ر خوا، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى له‌به‌ریان كردبێت بچنه‌ به‌هه‌شتیش لێى بێبه‌ش ده‌كرێن).
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (23) 章: 哈吉
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭