《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (27) 章: 穆米尼奈
فَأَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡهِ أَنِ ٱصۡنَعِ ٱلۡفُلۡكَ بِأَعۡيُنِنَا وَوَحۡيِنَا فَإِذَا جَآءَ أَمۡرُنَا وَفَارَ ٱلتَّنُّورُ فَٱسۡلُكۡ فِيهَا مِن كُلّٖ زَوۡجَيۡنِ ٱثۡنَيۡنِ وَأَهۡلَكَ إِلَّا مَن سَبَقَ عَلَيۡهِ ٱلۡقَوۡلُ مِنۡهُمۡۖ وَلَا تُخَٰطِبۡنِي فِي ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓاْ إِنَّهُم مُّغۡرَقُونَ
{خوای گەورە فەرمان بە نوح پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - دەكات بە دروستكردنی كەشتی} [ فَأَوْحَيْنَا إِلَيْهِ أَنِ اصْنَعِ الْفُلْكَ بِأَعْيُنِنَا ] خوای گه‌وره‌ وه‌حی بۆ نارد كه‌شتیه‌كه‌ دروست بكه‌ له‌ به‌رچاوی ئێمه‌و ئێمه‌ ئه‌یپارێزین [ وَوَحْيِنَا ] وه‌ به‌ وه‌حی خۆمان فێرت ئه‌كه‌ین چۆن دروستی بكه‌ی [ فَإِذَا جَاءَ أَمْرُنَا ] وه‌ كاتێك كه‌ سزای ئێمه‌ هات [ وَفَارَ التَّنُّورُ ] وه‌ ته‌نوره‌كان ئاویان لێهه‌ڵقوڵا [ فَاسْلُكْ فِيهَا مِنْ كُلٍّ زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ ] ئه‌وه‌ له‌ هه‌موو ئاژه‌ڵ و باڵنده‌یه‌ك جووتێكی نێرو مێ هه‌ڵگره‌ بۆ ناو كه‌شتیه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دواتر ژیان ده‌ست پێ بكاته‌وه‌ [ وَأَهْلَكَ ] وه‌ كه‌سوكاریشت، واته‌: باوه‌ڕداران [ إِلَّا مَنْ سَبَقَ عَلَيْهِ الْقَوْلُ مِنْهُمْ ] ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌بێ كه‌ پێشتر خوای گه‌وره‌ بڕیاری داوه‌ له‌ناویان بدات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى باوه‌ڕیان نه‌هێناوه‌ وه‌كو هاوسه‌رو كوڕه‌كه‌ت [ وَلَا تُخَاطِبْنِي فِي الَّذِينَ ظَلَمُوا ] وه‌ كاتێك سزاى منت بینى سۆزو به‌زه‌ییت نه‌جولێت بۆ كافران و گفتوگۆم له‌گه‌ڵ مه‌كه‌و داوام لێ مه‌كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ زاڵم و موشریكانه‌ ڕزگار بكه‌م [ إِنَّهُمْ مُغْرَقُونَ (٢٧) ] ئه‌وان به‌ دڵنیایی نوقم و نگرۆی ئاوه‌كه‌ ئه‌بن و له‌ناو ئه‌چن.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (27) 章: 穆米尼奈
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭