《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (32) 章: 奴尔
وَأَنكِحُواْ ٱلۡأَيَٰمَىٰ مِنكُمۡ وَٱلصَّٰلِحِينَ مِنۡ عِبَادِكُمۡ وَإِمَآئِكُمۡۚ إِن يَكُونُواْ فُقَرَآءَ يُغۡنِهِمُ ٱللَّهُ مِن فَضۡلِهِۦۗ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٞ
[ وَأَنْكِحُوا الْأَيَامَى مِنْكُمْ وَالصَّالِحِينَ مِنْ عِبَادِكُمْ وَإِمَائِكُمْ ] (الْأَيَامَى) واته‌: پیاوى بێ ژن و ئافره‌تى بێ مێرد، ئیتر ئه‌گه‌ر كچ بێت یان بێوه‌ژن، واته‌: هاوسه‌رگیری بكه‌ن له‌ به‌نده‌ چاكه‌كانتان یان له‌ كه‌نیزه‌كانتان (ئه‌مه‌ فه‌رمان كردنه‌ به‌ هاوسه‌رگیرى كردن، وه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ زانایان ده‌فه‌رموون واجبه‌ له‌سه‌ر كه‌سێك كه‌ تواناى هه‌بێت) [ إِنْ يَكُونُوا فُقَرَاءَ يُغْنِهِمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ ] ئه‌گه‌ر فه‌قیرو هه‌ژاریش بن له‌ ترسی ئه‌وه‌ هاوسه‌رگیری دوا مه‌خه‌ن خوای گه‌وره‌ به‌فه‌زڵ و چاكه‌ی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندتان ئه‌كات (ئه‌مه‌یش به‌ڵێندانه‌ به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندى به‌ كه‌سێك كه‌ هاوسه‌رگیرى بكات و مه‌به‌ستى خۆپاراستن بێت له‌ تاوان، وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: سێ كه‌س هه‌ن خواى گه‌وره‌ به‌ حه‌قى داناوه‌ له‌سه‌ر خۆى كه‌ یارمه‌تیان بدات، یه‌كێك له‌وانه‌: كه‌سێكه‌ كه‌ ژن بێنێت به‌ مه‌به‌ستى داوێن پاكى و خۆپاراستن له‌ تاوان) [ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (٣٢) ] وه‌ فه‌زڵ و ره‌حمه‌ت و چاكه‌ى خوای گه‌وره‌ زۆر فراوانه‌ هه‌موو كه‌سێكى گرتۆته‌وه‌، وه‌ زۆر زانایه‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه‌.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (32) 章: 奴尔
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭