《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (1) 章: 福勒嘎里

سورەتی الفرقان

تَبَارَكَ ٱلَّذِي نَزَّلَ ٱلۡفُرۡقَانَ عَلَىٰ عَبۡدِهِۦ لِيَكُونَ لِلۡعَٰلَمِينَ نَذِيرًا
سووره‌تی (فورقان) (واته‌: جیاكارى) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌ ته‌نها ئایه‌تى (٦٨-٧٠) نه‌بێت مه‌ده‌نى یه‌و (٧٧) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ تَبَارَكَ الَّذِي نَزَّلَ الْفُرْقَانَ عَلَى عَبْدِهِ ] قورئانی پیرۆز پێی ئه‌ووترێ: فورقان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رق و جیاوازی خسته‌ نێوان حه‌ق و باتڵ و حه‌ڵاڵ و حه‌رام و هیدایه‌ت و گومڕایی و رێگاى راست و رێگاى چه‌وته‌وه‌، ئه‌و خوایه‌ی كه‌ ئه‌و فورقانه‌ی دابه‌زاندووه‌ بۆ سه‌ر به‌نده‌كه‌ی خۆی كه‌ محمده‌ - صلی الله علیه وسلم - خێرو به‌ره‌كه‌تی یه‌كجار زۆرو به‌رده‌وام و جێگیرو گه‌وره‌یه‌ [ نَزَّلَ ] واته‌: قورئانى پیرۆزى به‌ به‌ش به‌ش و ئایه‌ت ئایه‌ت و سووره‌ت سووره‌ت دابه‌زاندووه‌ نه‌ك وه‌كو كتێبه‌ ئاسمانیه‌كانى تر كه‌ به‌ یه‌كجار دایبه‌زاندوون [ لِيَكُونَ لِلْعَالَمِينَ نَذِيرًا (١) ] بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قورئانه‌ یان پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئاگاداركه‌ره‌وه‌ بێت بۆ هه‌موو جیهان به‌ جن و مرۆڤه‌وه‌.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (1) 章: 福勒嘎里
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭